part 19

191 24 2
                                    

کە ڕۆشتم لەو ماڵە بۆ کۆتا جار سەیریم کرد عەلی لە پشت پەردە لێمی دەڕوانی منێک کە بە ئەژنۆی شکاو ئەو ماڵەم جێ هێشت ئیتر نەمتوانی، لەو ماڵە ڕۆشتم و تاکسیەکم گرت و خۆشم نەمزانی بۆ کوێ دەڕۆم، تا ئەوەی بە پاس ڕۆشتمە شارێکی گەورەتر و هەندێک پارەم پێ بوو، لەوەی لەوێ بووم، شەوی یەکەمم لە نەخۆشخانە بەسەر برد، لەسەر چیمەنی نەخۆشخانە، باش بوو وایان دەزانی نەخۆشم هەیە تا بەیانی نەخەوتم بەیانی زوو هەندێک بە ئیشی نووسینگە کەوتم زۆرێکیان وتیان خانوو بە ئافرەتی تەنها نادەین، تا وتم با درۆیەک بکەم وتم هاوسەرەکەم نەخۆشەو لە نەخۆشخانەیە خێرخواز پارەی پێ داوین بۆ خانوو کڕین ئیتر ڕازی بوون و خانووم نەکڕی شوقەیەکم کڕی کەمێک بچووک بوو بەس بۆمن زۆر باش بوو هەموو شتی تێدا بوو پارەکەش هەندێک مایەوە و شاردمەوە کە دەستم بە کار کرد هەمووی دەخەمەوە جێی خۆی وخودا مەیلی هەبێ و بۆی دەنێرمەوە، یەکەمەکان هەر بە گریان بەسەر برد زۆرررر تەنها بووم کەسێک نەبوو تێلم بۆ بکا، ئیتر منیش خێزانەکەم نەدەویست، ئاخر خۆ دایکم مووبایلی هەبوو بۆ تێلی بۆ نەکردم، ئاخر بۆچی؟ وتم ڕۆژێک لە ڕۆژانیش مردم کەسیان با نەینە سەر گۆڕم، ڕۆژەکان سەخت تێپەڕین دوای هەستامەوەو کەوتمە ئیشی مەکتەب و تەعینات و پارەیکی باشم وەرگرت، زۆر باش ببووم، چەند جارێکیش هاوڕێ کچەکانم داوایان کردم بۆ برا یان دۆستیان بەس ڕەتم دەکردەوە هەموو شەو بە خەیاڵی عەلی دەخەوتم ئاخر بۆ ژیانی کابرایەکی تریش وێران کەم؟

ئەستێرەی جەمسەری❄️💫 Where stories live. Discover now