بڵێم چی؟ گەر نەشم کردبا کێ بە قسەی منی ئەکرد؟ ها؟
بە ناچاری کاکە عبدووڵا ڕازی کردم و ئیمزام کرد و دانیشتین منیش وەک ئەوان چاوەڕێی هەواڵێک بووم تا ڕۆشتمە دەستۆر لە بەردەم مەخسەلەکە خۆم بە گریان بەتاڵ کردەوە دوای هەندێک بیرم هاتەوە کە ڕەنگە خوا تۆڵەی منێکی بێ تاوان و گوناهی لێ کردبێتەوە تۆڵەی ئەو کاتانەی لە دەست و قاچی دەخستم تۆڵەی دەست شکان و لووت شکانەکانم... تۆڵەی قژ ڕاکێشانەکانم کە پێی ئەکردم، کە تا هەفتەیەک ئازاری سەر ئێشە دەیکووشتم... هەندێک بە خۆ هاتمەوە بەس ئەوە دڵە کە میوانیشت دێت هەفتەیەک لە ماڵت دەمێنێتەوە ڕۆشتەوە بۆی بێتاقەت دەبی کەسێکی دوورت دەمرێ بۆی دەگری، نە خوازە عەلی کە ماوەیەکی زۆرە بەیەکەوەین، ڕۆشتمەوە تەقریبی بەیانی بوو دکتۆر هات وتی خانم تۆ هاوسەری ئەویت... ئێوە خێزانین وایە؟ وتمان بەڵێ وتی نەشتەرگەریمان بۆی کرد و ئاسنەکەی سکیمان دەر هینا چاوەڕێی قەدەری خوداین.. ناتوانین پێشبینی هیچ بکەین ڕەنگە ئەمڕۆ بە هۆش بێتەوە کە بەنجەکەی نەما... دڵمان کەمێک خۆش بوو شەو دڕەنگ بوو کە هاتن وتیان هۆشی هاتۆتەوە زۆر دڵمان خۆش بوو، هەتا ڕۆشتینە لای هێشتا هەندێک لە من تووڕە دەبوو بەسبە ڕووی خۆم نەهێنا تا دکتۆر بانگی کردین وتی کە زۆرێک لە پشکنین و ئیشاعەکان وا دەردەخەن توانای ڕۆشنی نەماوە هەتا ئەو لەحزە بۆ من باش ڕۆشت بەس دوای ئەو کاتە زۆر قوورس بوو... هەمووی دەگریا منیش لە شۆکی خۆم بووم ماریا هاتە لای من چونکە حاڵم لە هەمووان خراپتر بوو تا ڕۆشتینەوە وتی برسیمە من و ماریا ڕۆشتین سوپ و هەندێک خواردنی نەرممان بۆ هێنا تا ئازاری پێ نەگات من لە دەمیم دەکرد هەر دەگریام وتی ئەرێ تۆ چیتە کچێ؟ وتم هیچ زۆر دڵم خۆشە هاتیەوە ناومان وتی دەی گریانەکەت بۆوەیە بڵێین منت خۆشەوێ، لە کاتا من زۆر زۆر پێویستم بە عەلی بوو کە باوەشێکی لێ دەم و تێر بگرین بابەتەکش لە دەمی من بزانێ باشتر بوو، خۆی دەیووت ناتوانم هەست بە فڵان شوێنم بکەم بۆیە ئمان وتی هی بەنجەکەیە، سینیە خواردنەکەم لاداو، کەسی لێ نەبوو باوەشێکم پیا کرد و بە قووڵی دەستم کرد بە گریان بۆ من هەستێ ناخۆش بوو کە عەلی توانای ڕۆشتنی نەماوە وتی ڕاوە کچێ پەریا چ دەکەی ئازارم هەیە، کورە کچێ باشە هیچم نییە، پەریا یەکێک دەمان بینێ وتم عەلی سەرم بەرز کردەوە سەیری کردم...
YOU ARE READING
ئەستێرەی جەمسەری❄️💫
Short Storyڪێشہ نییہ ئەگەر نەتوانیت ئازارەڪہ بہ بچووڪ بزانیت بەڵام هەوڵبدە خۆت بہ گـەورە ببینیت ڪہ ڕووبەڕووۍ دەبیتەوە🤍🕊️!!