بەیانی بوو نازانم کەی بوو کە چاوەکانم وردە وردە کرانەوە و هەستم بە بێهێزی کرد لە قاچەکانما کە هەستام ئەو بێ هەستە تەنانەت سەرجەفێکیشی بە مندا نەدابوو، خودایە ئەمە چییە تووشی منت کردووە؟؟، هەستام و یەکسەر کەوتمە بەرامبەر ئاوێنەکە کە لووتم خوێنی لێ هاتبوو تەنانەت وشکیش بووبۆوە پێوەی بە دەستی چەپم ویستم دەسی بۆببەم کاتێک نەمتوانی بیجوڵێنم لەبەر ئازار سەیرم کرد ئەستوور بووبوو، هەستم کرد شکاوە، ڕۆشتم شتێکم لێ بەست حاڵی چێشتخانەکە گەدەمی تێک دەدا خواردنیشی خواردبوو شتەکانی دانابوو، بە هەر حاڵێ ئەو ناوەم کۆ کردەوە و پاکم کردەوە و پەنجەرەکانم کردەوە تا هەوا بێتە ژوورەوەو خۆشم ڕۆشتم بۆ گەرماو کە هاتمە دەرێ لە دەرگا ئەدرا... ئاخر من چۆن بڕۆم بیکەمەوە؟ بە ڕووخسارێکی شین بووەوەو دەستێکی ئەستوور کە تا گەرماوم کرد و ئەو ناوەم کۆ کردەوە شێت بووم، ئاینوور وتی سەیرکە پەریا گیان ئەزانم لەوێی دەی بیکەوە با قسە بکەین، بەس نەکردەوە، تا کاتژمێر 4 دانیشتم تەنها بیرم ئەکردەوە دوای ئەوە بە ترسەوە هەستام خواردنم ئامادە کرد تا کە هاتەوە دیسان شەڕ نەکاتەوە، بزەبت ئێوارە هاتەوە هەردووکمان بێ قسە بووین دەستمی بینی هەستم کرد کەمێک تێکچوو بەڵام بەسەر خۆیدا نەهێناووتی خواردنم بۆ تێکە برسیمە بۆم تێکرد و خوارد.. دوو ڕۆژ تێپەڕی کە دەستم خراپتر ئەبوو باشتر نەبوو ئێوارەیک دانیشتبوو بە پێکەنینەوە قسەی لەگەڵ هاوڕێیەکی ئەکرد تا ڕۆشتمە لای دوای کەمێکی تر دایخستەوە وتم عەلی... توخوا تو گیانی کەسە خۆشەویستەکانت بمبە لای دکتۆرێ دەستم بەرەو خراپی ئەڕوات شەوان لەبەر ئازار خەوم لێناکەوێت، توخوا دەستت ماچ ئەکەم هەرگی بڵێی ئەوەیە تەنها بمبە هەندێک منگە منگی کرد و دوای وتی سبەی زوو حازربە، کە ئەوەی وت وامدەزانی دوونیای بە من داوە، ئەو شەوەش خەوم لێنەکەوت بەڵام بۆ بەیانی زوو حازر بووم و منی بردە دکتۆ و دوای کۆمەڵێ پشکنین و شت دکتۆر وتی گەر ئەمڕۆ و بەیانی نەهاتبای ئەوا دەستت لە دەست دەدا کچم زۆر خراپە شکاویەکەی دۆعا بکە ئێسکەکانت بەو بەستن و باندجە ماوەتەوە، ئەوەندە بۆی لە گەچ کردم و هاتینەوە، ژیانی من ئاوا تێپەڕی تا دوو مانگ زیاتر
YOU ARE READING
ئەستێرەی جەمسەری❄️💫
Short Storyڪێشہ نییہ ئەگەر نەتوانیت ئازارەڪہ بہ بچووڪ بزانیت بەڵام هەوڵبدە خۆت بہ گـەورە ببینیت ڪہ ڕووبەڕووۍ دەبیتەوە🤍🕊️!!