part 6

198 32 9
                                    

بزەیەکی کرد وتی وا نییە هەموویان باشن بەس تا لەگەڵیان نەبیت نازانیت... کاکە عەبداللەم زۆر باشە وتم ئەو ئا بەس عەلی.... ئایلا... یەک دەمارییان هەیە پێکەنی و وتی با قسەی تۆ بێت.... ڕۆژی دوای بوو کە جلێکی بووکێنیم لەبەر بوو لە ساڵۆن بووم چاوەڕێی عەلی بووم کاتێک هات هەر ئەوەنەدەی گوڵەکەی دامێ و چەند وێنەیەکیان گرتین باوەڕبکەن خاوەن ساڵۆنەکەش ڕێک هەستی بەوە کردبوو کە چەندە خەمبارانەیە ئەو زەواجە کە لەوێ دەرچووین چەندین وێنەو شتمان گرت بەس هیچ حەفلەیەک نەکرا ئەوان خێزانێک بوون کە هیچ حەزیان بە مۆسیقاو گۆرانی و شت نەبوو، کە شەوەکەی ڕۆشتینە ماڵەوە هەموویان ڕۆشتبوونە درەوە کە بە قسەی ئاینوور ڕۆشتبوونە خانووی ناو شاخیان، کاتێک بەرەو سەرەوە هەنگاوم نا بەس بەهۆی درێژی ئەزییەکەم و قورسی نەمتوانی و دەستم بۆ عەلی درێژ کرد و وتم عەلی دەتوانی دەستم بگری؟ سەیرێکی کردم و دەستی ڕاگرە و دەستیم گرت و بەرەو سەرەوە ڕۆشتین کە دەرگامان داخست و و چاکەت و بۆینباخەکەی داناو دانیشت وتی جلەکانت بگۆڕەو شتێ حازرکە زۆرم برسیە، من ئەوەندەش دڵ ڕەق و قسە ڕەق نەبووم کە لە بەرامبەر کەسێک بوەستم کە ڕەنگە هەموو ژیانمی لەگەڵ بێت، ڕۆشتم جلەکانم لاداو جلی خەوم لەبەر کرد و خواردنم ئامادە کرد و نانێکمان خوارد و دوایش.... بەیانی بوو کە چاوم وردە وردە وردە کردەوەو کاتژمێر هەشت بوو چونکە شوێنی خەوم گۆڕابوو زۆر زوو هەستام و بینیم عەلی خاولی لەبەرەو جل دەرەهێنێ هەستام بە بێ ئەوەی هیچ بڵێم لێفەکەم لە خۆم پێچاو هەنگاوم نا بەرەو گەرماو کاتێک بە تەعلیقەوە وتی تا بەیانی جەستەت لەبەردەم چاوەکانم بووە چ پێویست ئەکا خۆت داپۆشی ئێستە... گریانێک قووڕگمی گرت کاتێک سەیرم کرد و بەبێ بەزەییانە سەیری ئەکردم ڕۆشتمە گەرماو لەبەردەم ئاوە گەرمەکە ئەوەندە گریام کە هێزم تیا نەما ئیتر هاتمە دەرەوە وتی خوانی بەیانی ئامادە بکە بە قژی تەڕەوە و خاولی لەبەر خوانی بەیانیم بۆ ئامادە کرد و هاتمەوە ژوورێ جلم گۆڕی و قژم وشک کردەوە کە ڕۆشت هیچی نەوت و منیش ڕۆشتم بە دڵێکی پڕەوە نانم خوارد و یەکەم ئیشی بەیانیم کرد و ڕۆشتمە خوارەوە بە شەرمەوە کاتێک ئاینوور و دایکی چایان دەخوارد وتم ئایلا ڕۆشت؟ ئاینوور وتی نا لە ساڵۆنە وتم با تۆش هەستی ئێمەش دەڕۆین، وتم نا قەینا تۆ بڕۆ من نایەم وتی ئاخر منیش ناڕۆم وتم حەزم پێی نییە، وتی با چایەک تێکەم چای ئامادە کرد و بۆی دانام لە شەرمانا دەستم ئەلەرزی وتم ئەکرێ من خوانی ئێوارە ئامادە بکەم؟ ئاینوور و دایکی زۆریان پێ خۆش بوو، ئەوەش بڵێم خانوی قاتی سەرەوەیان کردبوو پێشتر چونکە عبدواللە و ماریای هاوسەری پێشتر لەوێ ژیا بوون و ئێستە لە ماڵێکی خۆشترن، زوو دەستم بە خواردن کرد بەس چونکە زۆر سترێس بووم شتەکانم تێکەڵ ئەکرد باش بوو ئاینوور هات یارمەتی دام و خواردنی خۆشم ئامادە کردو ئێوارە من هەموو سەر سفرەم ڕازاندەوە و کە خەزوورم و عەلی هاتنەوە سڵاوان کرد و دانیشتن، خەزوورم وتی ئەم خواردنە خۆشانە چییە لەسەر ئەم مێزە؟ ئاینوور وتی بووکەکەو ئامادەی کردووە، عەلی سەیرێکی کردم و دوای هەمووان دانیشیتین

ئەستێرەی جەمسەری❄️💫 Where stories live. Discover now