بەس نااا نەبوو لە هەقی خۆم خۆش بم گەر لەوێشا باوکم لێی بدامایە، ڕووم کردە دواوە بزەیەکم کرد، وتم جا بۆچی پیسی برای من و پیسی کچی ئێوە بە ئێمە بسڕێت و پاک بکرێتەوە؟؟ بیر لە شتی تر کەنەوە نەکەن دەست لەسەر من و ژیانم دانێن... یەکێک لە کوڕەکان هەستا کە دیار بوو ئەو دوانە برای کچەن هاواری کرد هاا تۆ کێی تا وا بە کاکەم بڵێی... ویستی دەست بەرز کاتۆ و زیاتر بدوێ کە من بە بوێریەوە سەیری هەموویانم ئەکرد و کاکە حەمە وتی عەلی وەرە دواوە واز لەو کچە بێنە... عەلی کە ڕێکک بەو قسە ڕۆشتە دواوەو باوکم وتی کچێ بڕۆ دەر حەیام مەبە، ڕۆشتمە دەر و بەو هیوایەی قسەکەیان بگۆڕم نزیکی دە خولەک دواتر بوو کە هەستان و ڕۆشتن، دوای باوکم هات دەستی کردە هاوار بەس من هیچم نەوت، هەر ئەوەندەی کە ئەو قسەم کرد ئاسوودە بووم... شەو میوەمان دەخوارد باوکم دووبارە مەوزوعی کردەوەو وتی ئەو کاکە حەمەیە سوورە لەسەر تۆ بۆ کوڕەکەیان وتم چیی؟؟ نەیخۆن تاڵە... بەس باوکیشم سوور بوو لەسەر ئەوەی منیان پێ بدات لە لایەکی ترەوەش کە پارسا هیچی نەوت زۆرر زیاتر قوورس بوو بە گرینەوە ڕۆشتمە ژوورەکەم کە نزیکی کاتژمێر دەی شەو بوو پارسا هات و زۆر بە هەستەوە ئەیوت توخوا ئەگەر ئەتەوێ من بژیم ژیانی کەس وێران مەکەو ڕازیبە نەمدەزانی ئەو دڵ ڕەقیەی پارساو باوکم لە کوێوە ڕەگی دەرهێنابوو، ئاهــ هەر ڕازی نەبووم کاتێک ویستی بڕواتە دەرێ وتی سبەی ئێوارە دێنە داخوازی تۆ چونکە کوڕەکەیان لە ئایلا گەورەترە... چەند بێ شەرم بوو ناوی ئەو کچەی ئەهێنا ڕێک وەکو شێتم لێهات شەو تا بەیانی نەخەوتم کتێبم گرت بە دەستمەوە هەوڵم ئەدا توڕە نەبم یان بیرم بچێتەوە کە لە ناکاو دەستم ئەکرد بە گریان و سەرم لەسەر کتێبەکە دانا... تا نزیکی چوار هەر گریام بە دەنگ کە باوکم و دایکم و پارساش نەخەوتبوون و ئاگادار بوون ڕۆشتمە لای پەنجەرەکە کە کردمەوەو بارانێکی بە لێزمە ئەباری هەستم ئەکرد کە بۆ من ئەگری بەو سەرما تا بەیانی لەبەردەم پەنجەرەکە بووم کە بەیانی تیشکی خۆر بە دەر کەوت هێزم بە خۆم داو ڕۆشتمە حەوشە و دواتر ڕووخسارم شۆرد کە لە دەرگا درا کچێکی بچکۆلانە بوو وتی سەلامم دادە پەریا ئەوە دوێنی شەو لە کاتی بارانەکە هەندێک کاغەزت کەوتە ماڵی ئێمە ئەوانەش من کۆم کردەوە فەرموو کاتێک کاغەز و شتەکانی کۆلێژم بینی دووبارە دڵم بۆ خۆم پڕ بوو سووپاسم کرد و هاتمەوەو دایکم هەر خەریکی ناوماڵ بوو
YOU ARE READING
ئەستێرەی جەمسەری❄️💫
Short Storyڪێشہ نییہ ئەگەر نەتوانیت ئازارەڪہ بہ بچووڪ بزانیت بەڵام هەوڵبدە خۆت بہ گـەورە ببینیت ڪہ ڕووبەڕووۍ دەبیتەوە🤍🕊️!!