وتی کاکە بزانە لە کوێی، هەر دەیووت بتگرم خۆم دەزانم چت لێ دەکەم من هەر بە فرمێسک دەگریام و بە چاو دەپاڕامەوە عەلی وا مەکە ئەوان دەبینی چی دەکەن، ئایلاش هەر لە ژێرەوە پەمپی دەدا تا غیرەت گرتی و وتی ناهێڵم ژیانی منیش تێکچێ، عەلی وتی ئاقڵ لە شوێنی خۆت دانیشە نەزان! لە جێی پشتی خوشکت بگری!! خەمتان نەبێ تۆو ئایلا خان!! دانیشن لە ماڵی خۆتان ئەوەنە مووعجیبی یەکن بە سەر یەکا کەوتون خوا بەندەی خۆی باش دەناسێ! لەیەکەمەوە زەواجی من و پەریا هەڵە بوو، ژیانیم تێک دا دەزانم بەو شێوە ناتوانم دڵی ئارام کەمەوە، بابم وتی با بزانن تەڵاق بدرێی سوێند بە خوا حاشات لێ دەکەم، یەک کچم هەبوو ئەویش نامێنێ، تەئزێ باران دەبم، و دەڵێم کچم مرد!! باوکی عەلی وتی عەیبە برا!! عەلی مەلای هێنا و ئەو بەیانییە بە گریانەوە جیا بووینەوە ئیتر بووین بە نا مەحڕەمی دڵی یەکتر، ئاهـ عەلی چیت لێ کردم لە سەرەوە هەموو شتم کۆ کردەوە تاکە شتێک بردم کۆمەڵێک وێنەی خۆمان بوو لەگەڵ جل و شتەکانی ترم باوکم و پارساش منیان قبووڵ نەکردەوە هاتمە خوارێ عەلی لە ژووری میوان خۆی شاردبۆوە وتم با بیبینم کاکە عەبدووڵا وتی نابێ برژا.... نابێ پەریا خانم نایەوێت کەس ببینێ، پاشان لەدوای جیابوونەوەتان گوناهە یەک ببیننن، من بە پارێزەرەکە دەڵێم بێ بینینی یەکتر هەردووکتان جیا بکاتەوە خەمت نەبێ، بەڵام ئەمە وەرگرە عەلی پێمە داوە بدەمێ، وتم قووبووڵی ناکەم بەڵام ئەوەندە هەموویان زۆریان کرد تا وەرم گرت جانتایەک بوو پڕ پارە
YOU ARE READING
ئەستێرەی جەمسەری❄️💫
Short Storyڪێشہ نییہ ئەگەر نەتوانیت ئازارەڪہ بہ بچووڪ بزانیت بەڵام هەوڵبدە خۆت بہ گـەورە ببینیت ڪہ ڕووبەڕووۍ دەبیتەوە🤍🕊️!!