𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟯𝟭

77 28 115
                                    

{ All the pretty stars shine for you, my love. }

..

Mi sun's pov

هێواش هێواش خەڵکەکە دەهاتن و کۆدەبوونەوەو لە باڵەخانەکەیان دەڕوانی کە گڕی گرتووە،تەواوی ئەو ناوچەیە لە دووکەڵدا داپۆشراوەو بە تەواوی لە تەمێک دەچێت، خەڵکەکە لە نێو خۆیاندا قسەیان دەکرد و بەپەرۆشبوون بۆ زانینی ئەوەی ئایە کێ لەو باڵەخانەیەدا دەژی؟ ئایە کەس لە ژوورەوەیە؟ دەنگی ئاگر کوژێنەوەکە و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەکە لە کۆڵانەکاندا دەنگی دەدایەوە ئاشکرابوو کە ئەوان نزیک بوون.
پۆلیسەکان بەردەم باڵەخانەکەیان گرتووەو ڕێگەنادەن ئەو خەڵکانەی ئەوێ نزیکتر ببنەوە.

من و یۆنگی سەرەتا گەیشتینە ئێرە تەنها هیوای ئێمە ئەوەیە کە سۆرا لە ژوورەوە نەبێت! چۆن دەبێت ئاگرکوژێنەوە هێندەی پێ بچێت؟

لە ماوەیەکی کەمدا تایهیۆنگ گەیشتە ئێرەو بە خێرایی لە ئۆتۆمبێلەکەی هاتە خوارەوەو بەرەو ئێمە هات.

- سـ سۆرا! ئەو لە کوێیە؟
"بە خێرایی پرسی"

هێمن بە تایهیۆنگ، هێشتا هیچ شتێک ڕوون نییە کەس نازانێت!
"بە هێمنی وتم و گریانەکەم لە قورگمدا پچڕاندبوو"

- چۆن دەتوانم هێمن بم! سۆرا..ئەو لە ژوورەوەیە!
"بە سەرلێشێواوی وتی"

ئەو بە نێو خەڵکەکەدا بەخێرایی ڕایکرد بەرەو باڵەخانەکە هەوڵی دەدا بە نێوانیاندا تێپەڕ ببێت. ئەو سووربوو لە بڕینی هێڵەکە ڕۆیشتنە نێو باڵەخانەکە، یۆنگی بە دوایدا ڕایکرد و ڕێگری لێدەکرد بەڵام سوودی نەبوو.

پۆلیسەکانی ئەوێ بەتەواوی ڕێگریان لێکرد و نەیاندەهێشت هێڵەکە بپەڕێنێت.

لەگەڵ ئەوەی تایهیۆنگ هاواری دەکرد بەڵام سوودی نەبوو هەموو شتێک بێ هودە بوو.

تەنانەت بێ هەستکردن فرمێسکەکانم لە چاوەکانم دێنە خوارەوە، با سۆرا لەوێ نەبێت تکایە!

- می سون! کوا سۆرا!
"جۆنگ کووک پرسی هەر کە بەخێرایی لەگەڵ یوون بی گەیشتنە ئەوێ"

نازانم.
"بە دەنگێکی کزم وتم و سەرم بەنەرێنی جوڵاند"

لە کۆتاییدا ئاگرکوژێنەوەکە گەیشت و خەڵکەکە بەردەم باڵەخانەکەیان چۆڵ دەکرد بۆ ئاگرکوژێنەوەکە.

- چۆن ئەمانە ڕوویانداوە؟ بۆچی ئەوێ ئاگری گرتووە؟
"یوون بی پرسی لە کاتێکدا بەهۆی ترسەوە هەناسەی قورس بووبوو"

نازانم تەنها کاتێک گەیشتمە ئێرە هەموو ئەمانە ڕوویاندابوو.

چاوەکانم لەسەر تایهیۆنگ هێشتبۆیەوە لە کاتێکدا پۆلیسەکان یارمەتی کارمەندانی ئاگرکوژێنەوەکانیان دەدا تایهیۆنگ هێڵەکەی بڕیو بەنیازبوو کە بڕواتە سەرەوە بەڵام هەر زوو پۆلیسەکان پێیان زانی و ڕێگریان لێکرد.

Shine again➰Where stories live. Discover now