ڤیۆل
ھەناسەی تووند گرت دەسەکانی دایکی توند گرت چاوی داخست گوێی لە تەپەی پێکانیان بو نەی دەوێرا ھیچ بجوڵێ بە ھێواشی چاوەکانی کردەوە ماڵیانی دی ھەموی لاشەی خزمەت کارەکانیان بون دایکی لەناکاو لای نەما ھاواری کرد
~دایکە کوای؟ ~
دی دەمامکیان بەستبو ئاڕەستەی دەمانچەکەیان کردە باوکی چاوەکانی تا کۆتا ئاستی ترس کرانەوە ترپەکانی دڵی بەرەو لاوازی ئەچون دەستی داگرت و چاوەکانی
توند داخست و تەقەی فیشەکەکە لەخەو دای چڵەکاند.
دەستی توند بەسەریەوە گرتو دەسەکەکەی بۆ سەر دڵی ھەناسەکانی ناڕێکبون کەمێ ھێور بوەوەو ئارەقی ناوچەوانی سڕی دووبارە ھەمان کابووس بە ھێواشی و لەسەر نوستنەکەی ھاتە خوارێ بەرەو دەست شۆرەکە ڕۆی و ئاوێکی ساردی کرد بە دەمو چاویا بە ھێواشی سێری ئاوێنەکەی کرد خۆی دی تێک شکاوە ترساوە ڕوخاوە پێویستی بە ئامێزی گەرمی باوکێتی پێویستی بە ھێزی باوکێتی پێویستی بە دڵ ئارەمیەتی بە بونی باوکی باوک سەرەتا و کۆتای ڕێگای ئارامی ماڵە
باوک وەک پەتی تەزبیح وایە کە پچڕا دەنکەکان ئەترازێنو بڵاو دەبنەوە وون دەبن ڤیۆل ئێستا داڕماوە بێ بونی باوكی وا ساڵێ تێپەڕی بەسەر نەمانی سێبەری باوکی بەسەریەوە بەڵام ھێشتا ئازارەکە وەک ھەتاو ڕوناکتر ھەڵەکاتەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ.
چاوە شینە پڕ فرمێسکەکانی سڕی بە توندی و لەبەر خۆیەوە وتی
~تۆ بەھێزی تۆ ئەبێ لەبەر باوکت بەھێزبی تۆ لەبەر دایکت خۆڕاگربە کەسی نەماوە تۆی ھەیە ئارامبەوە~
ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵ مژیو بەرەو بانیۆکە ڕۆشتو خۆ شووشتو جلی پۆشیو موکیاژێکی کاڵی کردو بەرەو خوارێ ھەنگاوی نا.
~داییەەە دایکااااااا کوایییی وا ئەمرممممم~ بە ھاوارە بانگی دای کی کرد.
~ھاھاھا وەرە فێڵباز ئەزانم چیت ئەوێ ھاوار مەکە ھەمو کات ئەمترسێنی~ دایکی لە موتبەخەکە وەڵامی دایەوە.
بەرەو موتبەخەکە ھەناوی ناو لاشە لاوازەکەی دایکی دی توند لە دواوە ئامێزی پێدا کرتو ماچی ڕومەتی کردو سەری لەسەر شانی دانا کاتێ دایکی خواردنی ئامادە ئەکرد~بۆنت بۆنتم ئەویست خەریبو بمرم بێ ئەوە~
~وام لێکەی لە خۆم بایبم ھەمو ڕۆژ~بە پێکەنینەوە وەڵامی دایەوە.
~بەڕای من ببە~ بە زەردەخەنەوەبە دایکی وت.
~قسەی زل مەکە بڕۆ سەر مێزەکە خواردن ئامادەیە~
~دە دایە تۆ بۆ خۆو ھیلاک ئەکەی کوا نەتاشا؟ ئەو بۆ ئەمانە ناکا مانگانە بۆ جوانی پارەی ئەیەیتێ؟~ بە توڕەییەوە بە دایکی وت.
~کچم خۆم حەزەکەم بەیانیان خۆم نانت بەمێ ئەو خەتای چیە گیانەکەم؟~
~باشە نادام تۆ وات ئەوێ قسەت لەسەر سەرمە~
نانە بەلەزەتەکەی دەستی دایکی خوارد و ماچی ناوچەوانی کرد و بەرەو زانکۆ بەڕێکەوت لە زانکۆی کارو باری ئابوری دەیخوێند تا گەشە بەوە با کەباوکی بۆی جێھێشتون و باشتریکا کە باوکی خوان خاوەن گەورەترین کۆمپانیای ئاڵو گۆڕی توتن بو لە ئیسپانیا بۆ ھەمو وڵاتان دوای ئەوەی بۆ کارو باری بازرگانی گەشتی کرد بۆ کۆریا و کەوتە خۆشەویستی کچی ھاوکارەکەی لە کۆریای باشوور بەناوی سوومین کە دەکاتە دایکی ڤیۆل چیرۆکێکی زۆر پاکو جوانی خۆشەویستی ژیانو پاشان چوە داوایو باوکی سوومین ھەم لەبەر کچە تاقانەکەی و ھەم لەبەر ئەو بۆندەی نێوانیان ڕازیبو کچەکەی باتێ بێگومان بە نا ڕەزای براکانی کە دەیان ویست سوومین بۆ کوڕی یەکێکیان بێ بەڵام باوکی دڵی کچەکەی لا پەسەندتربو بۆیە ھاوسەرگیریان کرد بەو مەرجەی لە کۆریا بمێننەوەو نەیباتە ئیسپانیا دوای دووساڵ ڤیۆلیان بو بەرھەمی خۆشەویستیان کچێکی دڵ پاکو جوان کە جوانیەکی ئیسپانی تێکەڵی کۆری ھەبو چاوەکانی شینو بادەمی قژێکی قاوەی کاڵو پێستێکی سپی لێو دەم خڕێکی نازدارو ھێمن تاقانەکەی دایک و باوکی کچە زیرەکەکەیان بەڵام خۆشیەکان تاسەر ھاوڕێمان نابن كاتێک ڤیۆل گەشتە ئامادەیو کۆتا ساڵی خوێندنی لە شەوێکی ساردی مانگی ١٢ چەند چەکدارێک ھێرشیان کردە سەر ماڵیانو باوکە ئازاکەیان لێسەند باوکێ کە پشتو پەناو ھێزی ئەژنۆکانیبو لەناکاو نەما و لەگەڵ خۆیا ھێواکانی برد کە تائێستاش ھۆکاری ھێرشەکە و کەسەکان نادیارن ئێستا ڤیۆل ١٨ ساڵە و ئەمساڵ یەکەم ساڵی زانکۆیەتی مردنی باوکی نەبوە ڕێگر لەبەردەم خوێندنەکەی دایکی بەزۆر ناردیەوە تا بخوێنێو دوا نەکەوێ.
~بەیانیتان باش~ بەدەنگە ھێمنەکەی بەیانی باشی لە ھاو پۆلەکانی کردو وەڵامیان دایەوەو دانیشت.
~ڤیۆۆۆۆللللللللل~ ھاوارێ ڤیۆلی داچڵەکاند.
~چیتە چیبوە؟~ بە ترسەوە قسەکانی کرد.
~ڤیۆل تۆ نەت بیستوە؟ نازانی کێ ئەمساڵ لەگەڵمانا ئەخوێنێ لە زانکۆ؟~ بە ھاوارەوە قسەی دەکردو لەلای ڤیۆل دانیشت.
~جیمین تکایە مەیکە ھەرا ھەرکەسێبێ پێویست ناکا ھاوارکەیت سێرمان ئەکەن~
~با سێر کەن تۆ نازانیت ناھەقت ناگرم~
~ئەوە چیبوە؟~ دەنگێکی کە سەرنجی ھەردوکیانی ڕاکێشا.
~وەرە سۆل دانیشە ھیچ نیە جیمینە سەنتەری تێکچوە دووبارە~ ڤیۆل بە پێکەنینەوە قسەکانی کرد.
~من تێکچوم؟ باش بەس ھیچ ناڵێم~ جیمین بە توڕەییەوە قسەی کرد.
~ئۆو دە توڕەمەبە باش چیبوە~ ڤیۆل ڕومەتەکانی جیمینی توند گرتو قسەکانی کرد.
سۆل دانیشت ~دەی منیش ئەمەوێ بزانم چیە؟~
جیمین دەستەکانی ڤیۆلی لادا کەمێ خۆی قورس کرد
~دەی داماون با پێتان بڵێم ئحم بەشەکەی بەرامبەرمان ئەزانن خۆ؟~
~مەبەستت بەشی بازرگانیە؟~ سۆل بە بێواشی بە جیمینی وت.
~بەڵێ بەڵێ خۆیەتی~ جیمین بەدەنگی بەرزەوەقسەی کرد.
~ئێ چیەتی؟~ ڤیۆل بەسەر سوڕمانەوە پرسی.
~ زۆر باشە خۆتان ئامادەکەن بۆ بۆمبەکە ~
~جیمین مەیکە فلیمی ھندیو بڵێ~ سۆل بە توڕەی وتی.
~ برای کوڕە بازرگانی گەورەی لێیە جان جۆنگ کووک~
سۆلو ڤیۆل بە بێ ھیوای سێری یەکیان کردو سەریان بادا وەک بێ ھیوای لە ڕەفتاری جیمین سێری جیمینیان کردەوە.
~شۆک نەبون؟~ جیمین بە سەر سوڕمان پرسی.
سۆلو ڤیۆل سەریان وەک ھێمای نەخێر جوڵاند.
~بـ بەڵام بۆ؟ نازانن کێن ئەوان؟~ جیمین پرسی.
سۆل سەری وەک نەخێر جوڵاند و ڤیۆل وتی~ناوی جان ھوسۆکم بیستوە بەڵام جۆنگ کووک نا~
جیمین بە پەرۆشیەوە دەسی کرد بە ڕوون کردنەوە~ ئەوان زۆر ناودارن و ھەمان کات مەترسی دارن ئەڵێن خاوەن گەورەترین مافیان لە کۆریا بەس تا ئێستا کەس نەیتوانیوە ئەوە بسەلمێنێ بێ لەوەش چەند ڤێلاو کۆمپانیایەکیان ھەیە بێ لە چەند ھاوکاری لەگەڵ چەند کۆمپانیای تری گەورە بە کوورتی ھێزیان لە سەرو یاساوەیە دوای ئەوەش ھەردو براکە زۆر سەرنج ڕاکێشو قۆزن چەند کچی ناودارو جوان ھەن ویسوتیانە نزیک بنەوە بەڵام تا ئێستا کەس نەیتوانیوە ئەڵێن ھۆسۆک کچ وەک کاڵای لەش فرۆشی ئەبینێ براکەشی لەو باشتر نیە~
~ئێ بێ گومان براگەورەکەی وابێ برا بچوکەکەش وابێ~ سۆل بە ھێواشی وتی.
~ڕاستە ئیتر زۆر شتی تر ھەن دوای ئەچین پشانتان ئەیەم کامەیە زۆر قۆزە~ جیمین وتی.
مامۆستا قسەکانی بڕین ~ قوتابیان بەیانیتان باش قسە تەواو دەمتان بوەستێنو دەستان خەنە کار کاتی وانەیە~
~وسبن تەواو با نەکرێینە دەرێ~ ڤیۆل ھێواش قسەکانی کرد.دوای تەواو بوونی وانە ھاتنە دەرەوەی ھۆڵەکەیان جیمین قۆڵی ھەردوکیانی گرت بەرەو بینای بازرگانی بردنی.
~ جیمین وامەکە شەرمە دوای ھەڵە بیرەکەنەوە~ ڤیۆل وتی.
~ نا نا ھاوڕێم زۆر زۆرە لەوانەوە منیش زانیم ئەو لەوێیە~
دوای ماوەیە زۆر وەستان کەسیان نەدی.
سۆل وتی~ جیمین زانیمان ئێمە ھاوڕێی ناوەندینو چەند ساڵێ پێکەوەین بەڵام ئەمە ئەوە ناگەێنێ پێمان ڕابوێری~
ڤیۆل دەستی بە دەمیەوە گرت تا پێ نەکەنێ.
~سۆل قسەی بێمانا مەکە من کوا لەوەتەی ئەتان ناسم زانیاری ھەڵەم ھێناوە؟~ جیمین بە توڕەی قسەی کرد.
~ باشە دەی کوا؟~ سۆل کردیە ئینکاری.
~نازانم با بڕۆین جەوم نەما~ جیمین خۆی توڕە کرد و ڕۆشت.
ڤیۆل سێری سۆلی کردو پێکەنیو وتی~زۆر جوان توڕە ئەبێ~
ڤیۆل ~ زۆریش~لە کافتریا دانیشتبوون و سۆل جیمینی ئاشتە کردەوە.
~ جیمین دەدەیییی بێتام مەبە ڕومم تێکە~
~ نا ڕوو تێناکەم~
~باش دڵم ئەشکێنی؟~
~ ئا~
~زۆر جوانی وامەکە تووخوا~
جیمین بە توڕەی ئاوڕی دایەوەو وتی~ من جوان نیم وامەڵێ شەرمە بۆو ~
~ئەو توانی وانەبی تا وانەڵێین ~
ڤیۆل بە زەردەخەنەوە سێری ھاوڕێکانی منداڵی دەکرد لەناکاو مۆبایلەکەی زەنگی لێدا دایکی بو ھەستا وەڵامی باتەوە دوور کەوتەوە لە گفتوگۆ کانیان بەرەو نزیک پلیکانەکان ڕۆشت~
~ دایە گیان... ئم... باش خەم نەبێ..... باش.. بەسەر چاو ...ھھھ خۆشمەوێی ئاگاداری خۆوبە تۆش~
کۆتای بە قسەکانی ھێنا و بە خێرای ئاوڕی دایەوەو ویستی بڕوا بەڵام لە ناکاو بنی پێڵاوەکەی کەوت بەلایاو لە پلیکانەکان خەریبو بەر بێتەوە گەر ئەو دەستە تووندانە نەبوایە کە تووند گرتیو ڕای کێشایە ناو باوەشی و ھەڵی گێڕایەوە بۆ دیوەکەی ترو تووند گرتی بە خۆیەوە.
چاوەکانی ڤیۆل تووند داخرابونو لەشی دەلەرزی تەلە فۆنەکەی کەوتو شکا لەیەکەم قاچ ترازانی خۆشی وای لێدەھات گەر ئەو دەستە نەبوایە
ڤیۆل تووند دەستی بەقەمیسەکەیەوە گرتبوو چاوەکانی داخستبو.
کۆمەڵێ لێیان کۆبونەوە بەھۆی دەنگی ڤیۆل کە ھاواری کرد کاتێ وەختبو بکەوێ.
~ بەڕای من باڵایەکی جوانت ھەیە پێویست ناکا پێڵاوی پاژنە بەرز لەپێکەیت~
دەنگێکی پیاوانەونەرمو نیان بە ھێواشی قسەی دەکرد.
ڤیۆل ھەسی بە ئارامیو گەرمی کرد لەئامێزیا ھەستێ دوای ئامێزی باوکی نەیبوە ھێواش چاوەکانی کردەوەو سێری سەرەوەی کرد و چاوەکانی زەق بونەوە خێرا دەستی لە قەمیسەکەی بەرداو بە خێرای چوە دواوە و ئەویش بەھەمان شێوە دەستی بە ھۆی جوڵە خێراکانی ڤیۆل لاچو لەسەری.
ڤیۆل سەری سوڕما لەوەی دی ویستی قسەکات بەڵام دەنگی جیمینو ھاواری سۆل ڕای گرت.
ھەردوکیان ھاواریان کردو باوەشیان بە ڤیۆلا کرد
~باشی تۆ باشی گیانەکەم؟~ سۆل بە ترسەوە سێری ڤیۆلی دەکردو دەستەکانی گرتبو.
بەڵام جیمین لەو کاتەی باوەشی پێداکردو دوور کەوتەوە چاوەی بەر ئەو چاوانەکەو کە ڤیۆلی دەرباز کرد و دەستی خستە سەر دەمیو چاوەی زەق بونەوەو دەستەکەی تری بەرز کردەوەو ئاڕاستەی کرد
~ تــ ت تۆ؟؟؟ بەڵام چۆن؟~
ـــــــــــــــــــــــــــ
١٣٣٩ کۆتای ھات مەڵێن کەمە بۆیە واکەم تا زوزو پۆستان بۆکەم کەمو زوزو بە مەرجی بۆم گەێنە ٢٠٠لایک بێگومان.
♾♾♾♾♾♾♾♾♾♾♾
»»»ڕای خۆتان بە سەرەتا؟ چاوەڕێی چین؟ ئەو کەسە کێیە ڤیۆل دی؟ و جیمینی شۆک کرد؟ ڕای خۆتان بۆ کەسایەتیەکان؟ «««