چۆنن گوڵەکان ھیوام ڕۆژێکی خۆشەو خۆپاراستنتان بیر نەچێ لە کۆڤید١٩ و داواکاریەکم ھەیە کێ نوسینەکانی بەدڵ نیە نەی خوێنێتەوە چونکە قسەی سەیر ئەخوێنمەوە گەربۆ شکانی من ھاتون زۆرتان ماوە
خوێندنەوەیەکی خۆش ٢٥٠ ئەستێرەو ٦٠٠ کۆمێنت
ـ
ـ
ـ
~ واتە چۆن؟~ سۆل بە جۆنگ کووکی وت دوای ئەوەی سواری ئۆتۆمبێلەکەی بو.
جۆنگ کووک زەردەخەنەی کرد کاتێک ئۆتۆمبێلەکەی لێ دەخوڕی ووتی ~ وەک بیستت سۆل گەر پێکەوە کارکەین ھۆسۆک بۆتۆبێت و ڤیۆلیش بۆمن~ لەکۆتای قسەکانیا برۆی بەرز کردەوە.
~لەگەڵتم~ بێ دودڵی وەڵامی دایەوە سۆل .
جۆنگ کووک پێکەنیو دایە قاقا سۆل برۆی گرژ کرد ووتی ~بۆوا پێدەکەنی پێم؟~
جۆنگ کووک ھێمن بۆوەو ووتی ~ سەرەڕای ئەوەی پێی کردی ھێشتا ئەتەوێ جوانە بە دڵمە کۆڵنەدانت~
سۆل خۆی تێکنەدا ووتی~پلانت چیە؟~
جۆنگ کووک~ وازیان لێ بێنین ئەوەی ئەیانەوێ بیکەن~
سۆل دەستی بە پێکەنین کرد ووتی~ئەمە پلانەکەت بو جۆنگ کووک؟ لێیان گەڕێین خۆش بژین~
جۆنگ کووک بە تەوسەوە زەردەخەنەیەکی لالێوی کرد ووتی ~ ئەبینیت ~
سۆل شۆل بو ووتی~ واتە بەڕاستیتە ئەو قسانە؟~
جۆنگ کووک ~بێ گومانبە لەوە سۆل~~ماڵەکەو زۆر خۆشە ھۆسۆک~ ڤیۆل بە سەر سوڕمانەوە بە ھۆسۆکی وت کاتێک بە ماڵەکەیدا دەگەڕا.
ھۆسۆک زەردەخەنەیەکی کرد و چاکەتەکەی داکەند ~سوپاس پاشان برسیت نیە تۆ~
ڤیۆل دایە قاقاو خەریبو دەکەو لەئەرزەکەیا ~برسی من برسی نا برسیم نیە ~ لەناکاو سکی دایە قۆڕە قۆڕ چاوی زەق کردەوەو سێری ھۆسۆکی کرد~ ئـ ئەوە چیە؟~
ھۆسۆک دەستی بە پێکەنین کرد ~نازانی چیە؟~
ڤیۆل سەری بەنەخێر جوڵاند ھۆسۆک نزیک بۆوە لێیو دەستی گرت و بەرەو مێزی نان خواردنەکەێ برد و داینیشاند~ئێستا تۆ ئاگاو لەخۆت نیە چیەکەیت بۆیە دانیشە تا خواردنێکت بۆ دروستەکەم خزمەت کارەکان بەم کاتە نوستیون~
ڤیۆل سەری ڕاوەشاند و چاوەکانی بەئەستەم لێک ئەبونەوە و ڕومەتەکانی سوور ببون ئەمە ھەموی دیمەنێکی وروژێنەر بو بۆ ھۆسۆک کە بەزۆر خۆی گرتبو پەلاماری نەدا.سەلاجەکەی کردەوە شتێکی وای دەست نەکەو بۆیە تەنھا سەمونو مرەبای ھێان لەگەڵ شەربەتێکی پرتەقاڵدا وداینا لەبەردەم ڤیۆل لە قاپێکا و دانیشت لەفەی بەمرەبای بۆ درووست کردو خستیە بەردەمی
~ دەی ئەوە بخۆ ~
ڤیۆل سەری جوڵاند بەنەخێر و ھۆسۆک ووتی~بەڵام بۆ؟~
ڤیۆل بە دەنگێکی خەواڵوەوە ووتی ~تاقەتم نیە بیجوم~
ھۆسۆک خۆی پێ ڕانەگیرا دایە قاقا و ڤیۆل برۆکانی گرژ کرد و بەبێ ئاگایانە دەستی تووند دانا لەسەر مێزەکە
و بە توڕەییەوە کە بۆ ھۆسۆک لە توڕەی ناچو ووتی
~ھێی بۆچی بەمن پێکەنی گاڵتە ناکەم~
ھۆسۆک خۆی گرت ووتی ~باشە من ئەیجوومو ئەیدەم پێت ئاوا ئەیخۆی~
ڤیۆل دەمو چاوی گرژ کرد ~یاع~ پاشان دانیشتو بە بێدەنگی دەستی بە خواردن کرد لەژێر چاوەکانی ھۆسۆک کە تێبینی ووردترین شتیەکرد.
~ تەواو نااا نااا خۆمم خۆمم~ ڤیۆل ھاواری کرد کاتێک ھەستا.
ھۆسۆک پێکەنی ووتی ~باشە بۆ ھاوارەکەیتو قسەکان دووبارە ئەکەیتەوە~
ڤیۆل دانیشتەوەو چاوەکانی بە خەواڵوی ئەسوڕاند ووتی ~ویستم وەک فلمە ھندیەکان بێت ~
ھۆسۆک ھەستا سفرەکەی کۆکردەوەو وتی ~ئێمە لە فلما نین ڤیۆل ~
ڤیۆل ~با لێرە~ ھۆسۆک پێکەنی ووت~ئەدەی کوێی فیلمە~
ڤیۆل ھەستا ووتی~ئەمەوێ بنووم ~
ھۆسۆک ھەستا خێرا دەستی گرتو بەرەو پلیکانەکان بردی بەڵام ڤیۆل دەستی تووند لادا ووتی ~منداڵ نیمممم~ ھۆسۆک پێکەنی و بەرامبەری وەستاو ڕومەتەکانی تووند گرت~ئەزانم بەڵام سەرخۆشیت~
پاشان دەستی گرتەوەو بردیە سەرێ بەدەم ڕێگاوە ڤیۆل پرسی~ سەر خۆش چیە؟~ ھۆسۆک زەردەخەنەیەکی کرد و دەرگای ژورەکەی کردەوەو ڤیۆلی خستە ژورێ و دەرگاکەی داخست ووتی ~ئاگاو لە ھیچ شتێک نامێنێت کە ئەیکەیت نە ھەستەکانت نە ھەڵسوو کەوتت~
ڤیۆل پێکەنیو لەسەر قەراغی سیستەمەکە دانیشت ووتی ~دڵنیای ھەستەکانیش؟~ ھۆسۆک چوە پاڵیو سێری ڕوخساری کرد لەسەر لا ووتی~دڵنیام~ بەڵام ووشک بو کە فرمێسکەکانی ڤیۆل دانە بە دانە ھاتنە خوارێ و ڤیۆل ووتی ~ئەی من بۆ ھێشتا بەزیادەوە ھەست بەھەمو شتێک ئەکەم~ ھۆسۆک نەیزانی چیبکا تەنھا بڕیاریدا گوێی بۆ بگرێ.
ڤیۆل بەردەوام بو دەستی خستە سەر دڵیو بەھێوشی پێیدا کێشا ووتی~بۆ ئێرەم ھێشتا ھەست بە ھەمو شتێک ئەکات بە زایدەوە~ لەکۆتای قسەکانیا ئاوڕی بۆ ھۆسۆک دایەوە و ھۆسۆک چۆکی دادا لەبەردەم ئەو ڕووخسارەو دڵی لەت لەت بو بەھێواشی بەپەنجەی فرمێسەکەکانی ڤیۆلی دەسڕی ووتی~ لەو کاتەیا مرۆڤ خۆشیو ھەستەکانی ڕاستگۆن دەردەچن لە زیندانی شانۆی~
ڤیۆل سێری چاوەکانی ھۆسۆکی کرد ووتی~ شانۆکارێکی باشم!~ ھۆسۆک سەری بەبەڵێ جوڵاند ووتی~بەھێزترینیشیت~
ڤیۆل زەردەخەنەیەکی کردو ووتی~بەڵام من ئێستا خۆمم شانۆکار نیم من ئاوا ھیچ بەھێز نیم~
ھۆسۆک زەردەخەنەیەکی گەرمی بۆ ڤیۆل کردەو دەستەکانی گرت ووتی~ چی تۆ بێزارەکاتو واکات فرمێسک لەو چاوە جواناناتە بێت ھم؟~
ڤیۆل ~بیری باوکم ئەکەم~ ھۆسۆک دەستەکانی وەک شەق شەقە دەلەرزین و چاوەکانی کرانەوە ووشک بو ڤیۆلیش لە دوای ئەو قسەیە سەری نایە سەر شانی ھۆسۆک و قسەی ئەچرپاند بەدەم خۆیەوە ~زۆر بیریەکەم ھەمو فرمێسکەکان بەکەم دانێم لەئاست گەورەی ئەو بۆشاییە لەمندا جێی ھێشت~ بەھێمنی دەنگی کزتر دەبو دەستی بە دوبارە کردنەوەی ~بیریەکەم ~ کرد تا دەنگی نەماو تا ھۆسۆک زیاتر شکاو زیاتر لەرزیو زیاتر نەما.