2

6.4K 1.1K 350
                                    

جیمین بە شۆکەوە ~تـ ت تۆ؟؟ بەڵام چۆن؟~
سۆل کۆتای بە ئامێزەکەی ڤیۆل ھێناو سێری ھەمان کەسی کرد کە ھاوڕێکانی شۆک ببون و چاوەکانی لە ئاست ئەو جوانەیەی دی نەی دەتروکان.
ڤیۆل خێرا دەستی جیمینی دانوان کە ئاڕاستەی ئەوی کردبو و سەری دانوان بە خێرای~بـ ببورە بەڕێزم زۆر داوای لێبوردنەکەم~
بە زەردەخەنەوە وەڵامی دایەوە~نا خاتون ئەرکی خۆمە بەو بۆنەیەوە من جان ھوسۆکم~ دەستی ڕاکێشا بۆ ڤیۆلو چاوەکانی چاوی بەر نەدەدا.
ڤیۆل بە ھێواشی دەستی خستە نێو دەستی زەردەخەنەیەکی سادەی کرد~منیش ڤیۆلم~
ھوسۆک سەری لار کردەوە کەمێ ~تەنھا ڤیۆل؟~
ڤیۆل خێرا سەری ڕاوەشاند~بەڵێ ھەر ئەوەنە~

(ڤیۆل نایەوێ کەس بزانێ باوکی کێیە و لە کام خێزانن تا ئێستا کەس نازانێ شێوازی کچەکەی خوان چۆنە تەنھا دوو ھاوڕێکەی نەبێ)

ھوسۆک بە زەردەخەنەوە دەستی بەردا~باشە ڤیۆل پێخۆشحاڵم ئەی ئێوە ناوتان؟~
سۆلو جیمین تەنھا شۆکی دۆخەکە ببونو قسەیان پێناکرا بەو کاریزماو جوانیو ناوازەیو کەشخەیەی کە دیان.
ڤیۆل خێرا بە پێکەنینێکی ساختە زەردەخەنەی کرد~ئەمە جیمنە ئەمەش سۆل ببورە کەمێ ترساون لەوەی بەسەرم ھات~
ھۆسۆک سەری ڕاوەشاند~نا نا ئاساییە ناھەقیان نیە پێخۆش حاڵم من درەنگە ئەبێ بڕۆم کاتێکی خۆش~
چاویلکەکەی لە چاو کردو ماڵ ئاوای کرد لە دوای خۆی بۆنە خۆشەکەی جێھێشت و بە پلیکانەکاندا ڕۆشتە خوارێ.
ڤیۆل خێرا ئاوڕی دایەوەو دەسی لەسەر دڵی دانا~ئەوە چیبووو ئەوەی دیم چی بو؟~
جیمین بە داڵغەوە بە ھێواشی ~فریشتەبو~
سۆل بەھەمان شێوە~ناھ حۆریبو دڵنیابن~
ڤیۆل کێشای بە ناوچەوانیانا و بە توڕەییەوە~گەمژانە ئەوە ناڵێم مەبەستم ئەوەیە ئەمە بۆ لێرەبو چۆن ئەھێڵن کەسێکی وا بێتە ئێرە ناترسن لێی؟~
جیمین و سۆل دەسیان بە ناو چەوانیانەوە گرتو جیمین بە خێرای کەوتە قسە~ڤیۆل تێک چوی بۆ ڕێی لێ بگرن؟~
سۆل~ڕاستە دیوتە ڕێ لە فریشتە بگیرێ بچێ بۆ فردەوس؟~
ڤیۆل حەپەسا~بەڕاستانە ھاوڕێكانم؟ ئێوە باشن؟~
سۆل دەسی بەرز کردەوەو سێری سەقفەکەی کرد بە درامیەوە~وابزانم ئاشق بوم~
جیمین ھێواش لێی نزیک بۆوەو لەسەر لا سێری ڕوخساری کرد بە ھێواشی قر قێنەیەکی لێدا بە ڕوخساریا.
سۆل خێرای ئاوڕی دایەوەو ھاواری کرد کاتێ جیمین ڕای کرد~جیمیینە بۆ گەننننننن وەرە ڕامەکەەە ھەر ئەیخۆیت بە دەستم~
جیمین بە ڕاکردنەوە ھاواری کرد~گەمژە مەبە وتم با وەک فلیمەکان بە ھەواکە قژ بجوڵێنم~
ڤیۆل لە شەرما خۆی بە مۆبایلەکەوە سەر قاڵ کردو خۆی وا لێکرد کە نایان ناسێت.

~دایااااا ھاتمەوەەە~ ڤیۆل بە ھاوارەوە چوە ژورێو لەسەر قەنەفەکە پاڵ کەو خێرا.
~دایە گیان بە خێر بێی تەوە وەرە نان ئامادەیە~ دایکی لە موتبەخەکە ھاواری کرد.
~ئاھ چەن خێرای دایە~ ڤیۆل ھەستاو بەرەوە دایکی ڕۆشت.
~خەتای خۆمە ئەمەوێ برسیو نەبێ~ دایکی بە ھێواشی وای وت.
ڤیۆل خێرا ئامێزی پێدا کردو ماچی ڕوومەتی کرد~تۆ باشترین دایکی ئەم سەر ڕووی زەمینەی پاشان با بڕۆم دەسم بشۆم دێم~

Viol(ڤیۆل)حيث تعيش القصص. اكتشف الآن