17

3.3K 833 786
                                    

ھەلاو زۆربەی ئەڵێن باسی ڕابردو نەکردایە بەس ئەبێ بزانن
چۆن و چی بوە تا گەشتون بەمە تا بەرە بەرە شتەکان ڕوون بن
و تکایە کە ئەڵێم ٢٥٠ ئەستێرە و ٦٠٠ کۆمێنت تا تەواو نەبێ خۆتان توڕە مەکەنو بڵێن پۆست و پۆست ناکەیتو ئەم قسانە چونکە ٢٤٠ ڤۆوتە ئەڵێن پۆستکە وەلحاڵ ٢٥٠ دەنگو ٦٠٠ کۆمێنت و خوێندنەوەیەکی خۆش
ـ
ـ
ـ
"ھەستایەوە خێرا بە دکتۆرەکە بڵێن"
ھۆسۆک ھاواری کرد و خێرا سستەرەکە ڕایکردو دکتۆری بانگ کرد .
" باشی جۆنگ کووک؟" ھۆسۆک بە ترسەوە پرسی
" د دایکم کوا چیت لێکرد لە دایکم" بە لاوازی قسەکانی دەکرد.
ھۆسۆک شۆک بو"واتە چی چیم لێکرد"
" ک وشتت" بە پچڕ پچڕ ھاتە دەنگ جۆنگ کووک.

ھۆسۆک ووشک بو پاش کەمێ دکتۆرەکەھاتو دەستی بە پشکنین کرد.
کۆمەڵە پرسیارێکی لە جۆنگ کووک کرد و وەڵامی دایەوە وک ناوو تەمەنیو شوێنی نشتەجێبونی پاشان بە ھۆسۆکی ووت
"کەمێ پشکنینی ئەوێ دوای دوو کاژمێر دێین دەیبەینەوە ئاگاداریبە " دکتۆرەکە قسەکانی تەواو نەکرد جۆنگ کووک ھاواری کرد " نامەوێ بکووژێ چاودێریم کات نامەوێ" دکتۆرەکە سێری ھۆسۆکی کرد کە تەنھا چاوی لە چاوی جۆنگ کووک ئاڵاوە کە بەرقەوە سێری ھۆسۆک ئەکات دکتۆرەکە نزیک بۆوەو بە ھێمنی قۆڵی ڕاکێشاو بردیە دەرەوە.
" دکتۆر براکەم چیەتی؟" بەدەنگێکی ھێمنو توڕە قسەیکرد.
" بەڕێز ھۆسۆک ناتوانم جارێ ھیچ بڵێم بەڵام براکەت وەک خۆت ووت پێشتر تووشی سەدمە بوەو بۆ ماوەیەکی زۆریش نەیتوانیوە بێتەوە ھۆش خۆیو مێشکی چالاک بێتەوە بۆیە با جارێ ھیچ نەڵێین تا پشکنین ئەکەین دیارە بەھەمان قۆناغا ئەڕواتەوە ھەوڵبە نەچیتە ژوورەکەی تا پشکنین ئەکەین."

دووکاژمێر لە وەستان سستەرەکان ھاتنو جۆنگ کووکیان بردە دەرەوەی ژوورەکەو بەرەو پشکنین برا ھۆسۆک لە دوایانەوە بەھێمنی دەڕۆیو لە نزیک ژوورەکە وەستاو دانیشت پاش ماوەیەکی زۆر دکتۆرەکە ھاتە دەرێو بەبێ ھیوای سێری ھۆسۆکی کرد وھۆسۆک چوە لای خێرا
"چیبوو دکتۆر؟" بەخەمەوە پرسی.
دکتۆرەکە کەوتە قسە " سێرکە بەڕێز ھۆسۆک وەک بۆی چوین توشی ھەمان حاڵەت بۆتەوە بەس ئەمجارە سەختر لە ھەمو کات دیارە پێشتر پەستانی دەروونی لەسەر بوەو قسەی نەکردوە بۆیە ئێستا زۆر مێشکو دەمارەکانی ھیلاک بوە و زۆر بەداخەوە وازانێ تۆ دایکیو کووشتوە چوونکە لە پێشوا گوایە ئەڵێ باوکیشیو کوشتوە و تاکەشت لە یادی بێ ئێستا تۆی بەسەر لاشەی دایکیەوە بیبەنە لای پزیشکی دەروونی"
ھۆسۆک ھیچی نەوت تەنھا سوور بۆوەو دەستەکانی تووند گرتبو تا بەر نەبێتە ڕووخساری دکتۆرە بێتاوانەکەو توڕەی خۆی لەودا دامرکێنێتەوە.

جۆنگ کووک بە تێپەڕ بوونی کات لە ھۆسۆک ڕاھاتەوە بەڵام بەجۆرێکی خراپ ڕاھات کە نە گوێی بۆگرت نە بەقسەی ئەکرد نە قسەی خۆشی بۆکرد نەباوەشی بۆکردەوەو بە براکەم بانگی دەکرد بانگیشی کردایەوە بە رقەوەو بە توانجەوە بوو وە چی ھۆسۆک نەیویستایە ئەیکرد ھۆسۆک بێدەسەڵات مایەوە لەو تاوەنەی درا بەسەریا تەنھا لەبەر براکەی تا دەروونی لەمە زیاتر نە ڕووخێت جۆنگ کووک ھەمو شەو لەگەڵ کچا دەھاتەوە بە بۆنی مەیو ئارەق ھۆسۆک زۆر کەم دەھاتەوە لە باڕو مەیخانەکان لەباوەشی کچی خەڵکیا ڕۆژیەکردوە تا بڕیاری دا بێنەوە کۆریا لەبەر کارێک کە پێی درابو ھەرچۆنێک بێ جۆنگ  کووکی بە شەڕ ھێنایەوە.

Viol(ڤیۆل)حيث تعيش القصص. اكتشف الآن