دڕەن دانانم ھۆکاری کەم ئەکتیڤی خۆتانە ئەو گلەیە لابەرن لەسەرم ھھھ ٢٠٠ لایک و ٥٠٠ کۆمێنت تا پارتی نوێ ماڵ ئاوا و خوێنەوەیەکی خۆشو بێبەشم مەکەن لە ڕای خۆتان
ـ
ـ
ھۆسۆک وشک بو سێری ڤیۆلی کردو دوور کەوتەوەو سەری وەک ئاماژەی ڕازیبون ڕاوەشان ووتی
~ھەقی خۆتە لەناکاو بو کاتەکەش گونجاو نەبو کاتت ئەیەمێ بیری لێ بکەیتەوە بم بورە لەم کاتەو دۆخەتا پێموتی بەس تەنھا خۆمم پێ نەگیرا~
ڤیۆل بە توڕەییەوە سێری چاوەکانی کردو ووتی
~بیر کردنەوەی چی تۆ یاری ئەکەی؟ ھیچ شتێ نیە بیری لێ کەمەوە بمبەوە ماڵەوە ڕێی ئێرە نازانم~
ھۆسۆک شۆک بو بە سەرسوڕمانەوە وتی~مەبەستت؟~
ڤیۆل خێراو بە توڕەییەوە وتی~باسی چیەکەی ھۆسۆک من چۆن بەتۆ ڕازی ببم ناتوانم~
ھۆسۆک بە دەنگێکی کزەوە وتی~بەڵام بۆچی؟~
ڤیۆل بەزەردەخەنەیەکی گاڵتە جاڕانە وتی~ تۆ خۆو گێلەکەی؟~
ھۆسۆک خێرا وتی~بڕواكە نازانم باسی چیەکەیو نازانم چی بڵێم~
ڤیۆل کەمێ وەستاو ھەناسەیەکی ھەڵمژیو وتی~سۆل~
ھۆسۆک بە پرسیارەوە~سۆل؟~
ڤیۆل ~ھێشتا تێناگەی؟~
ھۆسۆک سەری وەک نەخێر جوڵاند.
ڤیۆل چاوەکانی توند داخستو کردیەوە~سۆل تۆی خۆشەوێ~
ھۆسۆک وەستا لە چاو تروکاندن پاشان وتی~من چیبکەم؟~
ڤیۆل دەموچاوی گرژ کرد~واتە چی چیبکەی من پێت ئەڵێم خۆشیەوێیت~
ھۆسۆک بەبێ گرنگیدان~ئێ باشە بەس من تۆم خۆشەوێ ئەونا من ئێستا لەبەردەم تۆیامو بە تۆ ئەڵێم نەک ئەو~
ڤیۆل ھەپەسا~بەڵام ئەو تۆی زۆر خۆشەوێ ناتوانم من خیانەت لە ھاوڕێکەم کەم~
ھۆسۆک دەستی ڤیۆلی گرتی ڤیۆل خێرا سەری ھەڵبڕی~گوێبگرە ڤیۆل من بەڕاستمە سەبارەت بە تۆو پەیوەندیم بەکەسەوە نیە~
ڤیۆل دەسی لایا~بەڵام ئەویش یەکەم جارمە بیبینیم ئاوایە بۆ کوڕێ و بەڕاستێتی~
ھۆسۆک ~بەڵام ڤیۆل کەمن ئەوم نەوێ چ سودی ھەیە~
ڤیۆل ~بەڵام منیش ناتوانم لەگەڵتابم و ھاوڕێکەم دڵی لێم بشکێ~
ھۆسۆک ~زۆر باشە وا کەین دڵی نەشکێ گەر ئەوە کێشەکەو بێت~
ڤیۆل بەسەر سوڕمانەوە سێری ھۆسۆکی کرد~واتە چۆن~
ھۆسۆک ~گەر پێی نەڵێین دڵی ناشکێ~
ڤیۆل چاوەکانی زەق کردەوە~تۆ بەمن ئەڵێی درۆکەم~
ھۆسۆک ~درۆی سپیە ڤیۆل ~
ڤیۆل ~درۆ ھەر درۆیە سپی بێ یاڕەش ئەوکاتە گەر بزانێ دوجار دڵی لێم ئەئێشێت~
ھۆسۆک چوە پێشەوەو دەسەکانی گرت~ڤیۆل تکایە بیر بکەوە ئاوا بڕیار مەیە دڵنیام سۆل لەوە ئاقڵترە لەسەر شتێکی بێ مانا دڵی لێت بشکێ گەر دانیشی ڕاستی پێ بڵێی دڵنیام ھیچ ناکات~
ڤیۆل کەمێ وەستا~ناتوانم~
ھۆسۆک دەسەکانی بەردا~بڵێ خۆشم ناوێی چ پێویست بەم بیانوە منداڵانەیە ئەکا ڤیۆل تەنھا ڕاستی بڵێ~ڤیۆل ھیچی نەوت بێدەنگ بو تەنھا سێری ھۆسۆکی کرد کە چەند خەمبار بو ڕوخساری کە ئەو قسەنای ئەکرد بەڵام ڤیۆل ھێشتا ھەستی ڕاستی نازانێت بەرامبەر ھۆسۆک ئەو تەنھا گەرمی باوەشی زەود لێکراوی باوکی لەوا ئەبینێتەوە ئەو دڵ ئاسودەیو بێ خەمیە لە پاڵ باوکا لە بونی ئەوا ئەبینێتەوە ڤیۆل نازانێت ئەم ھەستە خۆشەویستیە یا تەنھا یەکەم ئامێزی دوای باوکە لەلایەن پیاوێکەوە ڤیۆل ئەترسێ گەر ھەمو خۆی با بەو ئامێزەو ئەویش ھێندە تون بە گەرمیو ئارامی بیھێڵێتەوە کە چاو دابخات و پاشان نەمێنێت وەک ئامێزو دەنگی باوکی کە لەکاتی ئارامیو گەرمیدا چاوەکانی لێکناو لە نەمانی باوکیا کردیەوە.