ھێلۆ ئانیۆنگھا سێھۆ خۆتان ئەزانن دڕەن ڤۆت ئەکەن منیش تاقەتی نوسینم نامێنێ ئیتر گلەی لە خۆتان کەن نەک من خۆ
خوێندنەوەیەکی خۆشو لەڕای خۆتان بێبەشم مەکەن
ببورن لەکەمو کوڕی
٢٥٠ ئەستێرەو ٦٠٠کۆمێنتـ
ـ
ـ
ــ
ـ
ـ
ـڤیۆل ھەستی کرد دەنگی ترەپەکانی دڵی ھەمو کەس لەم ساتەیا گوێ بیستێتی دەستێک برد بۆ سەر دەمیو ئەوەیتر بۆ سەر دڵی تا دەنەکەی کپ کاتەوە قاچەکانی چیتر توانای نەما ئەو ھەمو خۆشیە ھەڵبگرێت ڤیۆل چۆکی دایا بۆ خۆشیەکانی بۆ یەکەم جار ڤیۆل لە خۆشیا توانای وەستانی لەدەست بدات.
ھۆسۆک زەردەخەنەیەکی گەرمی بۆکردو نزیک بۆوە لێی ولە ئامێزی گرت.
"بەس بڵێ ڕازیم با من چیتر خەمی پیریم نە خۆم"
ڤیۆل بە چاوی پڕ گریانەوە دوورکەوتەوەو خێرا سەری بەبەڵێ جوڵاند.
ھۆسۆک زەردەخەنەیەکی جوانتر لەھەمو کاتێکی کردو خێرا ئەلقەکەی دەر کردو دەستی ڕاستی ڤیۆلی ڕاکێشاو خستیە پەنجەی و بە تووندی ماچی کردو سێری نێو چاوی کرد.
"گەر ئەو فرمێسکانەت بەھۆی دڵ شکانت بوایە لەمن ئا لەم بەرزاییەوە خۆم فڕێدا "
ڤیۆل زەردەخەنەیەکی کردو تووند باوەشی بە ھۆسۆکدا کرد
"سوپاس ھۆسۆک سوپاس زۆر دڵت خۆش کردووم نازانم چۆن چاکەت بەمەوە"ھۆسۆک زەردەخەنەی کردو بە نەرمی دەستی بە قژیا دەھێنا
"لەوەتەی تۆ لەژیانمای ئامانجم بوە بە دڵخۆشکردنی تۆڤبەس تۆ چوونکە کە تۆ دڵ خۆشبیت من ھەست بە ناخۆشی ناکەم"
"بەڵێ دایکە ھۆسۆک زۆر پەلەیەتی بۆیە ئەم ھەفتەیە بێتەوە ئامادەکاریەکان دەست پێکات"
ڤیۆل بە دڵ خۆشیەکی زۆرەوە کاتی ئاھەنگەکەی بۆ دایکی باس دەکرد
ھۆسۆک لە دواوە ھاتو ئامێزی کرد بە ڤیۆلدا ڤیۆل زەردەخەنەیەکی کردو دەستی لەسەر دەستی ھۆسۆک دانا کەبە کەمەریەوە بو ھۆسۆک چەناگەی لەسەر شانی داناو گوێی لە قسەکانی دایکی ڤیۆل دەگرت.
سوومین بە دڵ خۆشیەوە قسەی دەکرد
"زۆر زۆر دڵ خۆشم بۆتان خوا ھەمیشە پێکەوە بتان ھێڵێت کچەکەم چیت ویست بەمن بڵێ"
ھۆسۆک نەی ھێشت ڤیۆل وەڵام باتەوە
"بەڕاستی دایە گیانە سوپاست دەکەم گەر بە ڤیۆل بڵێی واز لەو ڕێجیمە بێ مانایە بێنێت چوونکە خراپە بۆ تەندروستی"