19

3.4K 853 694
                                    

سڵاو ھیوام کاتێکی خۆشە و بەنسبەت سزادراوان نازانم وا ڕەمەزانە کەمێ ئەو شتانە جوان نیە بینوسم بۆیە وابزانم دوای ئەخەم
خوێندنەوەیەکی خۆش
250 vote
600 coment
ـ
ـ
ـ
ڕۆژێکی نوێو ڕووداوی نوێ ھەڵ ھاتن ڤیۆل خۆی ئامادە ئەکرد بۆ کۆلێژ جانتاکەی دا بەشانیاو ھاتە خوارێ
" دااایاااا من ئڕۆممم"
بەسەر پلیکانەکانا ھاتە خوارێ بەرەو دەرگاکە ڕۆشتو ھاواری کرد
دایکی خێرا ھاتە دەرێ لە موتبەخەکە
" کچم ئەی نان؟"
سۆل گەڕایەوەو تووند باوەشی بە دایکیا کردو ماچی کرد و بۆنی کرد ھەناسەیەکی لە ئامێزی دایکیا دا" ئەمە نانی منە بڕوابکە دایکە"
دایکی زەردەخەنەیەکی گەرمی کرد و دەستی بە سەری ڤیۆلدا ھێنا " قوربانی تۆبم کچە جوانەکەی خۆم لەبەر من شتێ بخۆ با تەنھا نان نەخۆم"
ڤیۆل سەری ھەڵبڕیو ووتی"لەبەر تۆ کەمێ ئەخۆم".

دانیشتنو بەبێدەنگی دەستیان بەخواردن کردو زوزو دایکی سێری ڤیۆلی دەکرد ڤیۆل بێ ئەوەی سەر ھەڵببڕێ ووتی
"بڵێ چی ھەیە دایکە"
دایکی شۆکبو ووتی " چچی؟"
ڤیۆل زەردەخەنەیەکی کرد"ئەزانم شتێ ھەیە بۆیە بیڵێ"
پاشان سەری ھەڵبڕیو سێری دایکی کرد.
دایکی قورگی پاک کردەوەو کوپە چاکەی داناو سێری ڤیۆلی کرد " نامەوێ جەوت لێ تێکبدەم"
ڤیۆل سەری بەنەخێر جووڵاند" نا نا بڵێ "
دایکی دەستی ڤیۆلی گرت بە ھێمنی ووتی " من و یانگ بڕیارمان داوە ھاوسەر گیری کەین"
ڤیۆل ووشک بو و ھێمن ھێمن دەستی لادا لەژێر سێرکردنە بێھیواو خەمناکەکەی دایکیا
" ژیانی خۆتە پاشان دواکەوتم جارێ ماڵ ئاوا"
چوە دەرێ بە دڵێکی پڕ ووەک ھەموکات بە تەنھا بێ پاسەوان ڕۆشت بەرەو پاسەکان و وەستا چاوەڕێی پاسەکانی ئەکردو تەواوی ڕێگاکە مێشکی ئاڵۆزو دڵی پڕبو دەنگێ لە جانتاکەیەوە ھات بائاگا ھاتو کردیەوە ھۆسۆک بو خێرا نای بە گوێیەوە"سڵاو":
ـ ئەم کاتەو باش کچە جوانەکە چۆنیت؟
•باشم تۆ چۆنیت
~بەشەرمەوە~
ـ ھمم دوورم لێت باشنیم.
~ ڤیۆل زەردەخەنەی کردو شەرمی کرد~
ـ ڤیۆل لەکوێیت؟ دەنگت باشنیە چی بوە؟
•چاوەڕێی پاسم بۆ کۆلێژ و باشم.
ـ ھم واتە بیرم ناکەی ھیچ بڵێی با بەیانی باشکەم لە ھۆسۆک کۆتا جار لەماڵی خۆم تۆم دیوە بیرتەکەم.
•بەڵام ئەوە دوڕۆژە خۆ.
ـ واتە کەمە خاتون؟
•نا نا بەڵام تۆ خۆت سەرقاڵیت.
ـ ئەھا واتە بیرمەکەیت؟
•ئمم.
~ بە شەرمێکی زۆرەوە پاشان سەری بەرز کردەوەو پاسەکەی دی~
•ھۆسۆک پاسکە ھات ئەبێت دایبخەم.

" پێویست بە پاس ناکات"
لەناکاو دەنگی ھۆسۆک لە دواوەی دای چڵەکاندو خێرا ئاوڕی دایەوە دەستی خستە سەر دڵیو شۆک بو.
" چیدەکەیت ترسام"

ھۆسۆک کەمەری نزیک کردەوەو نوساندی بەخۆیەوە ڤیۆل شەرمی کردو سێری دەورو بەری کرد کە ھەندێکیان سێری دەکەن بە ھێمنی چرپانی "ھۆسۆک شەرمە لێرە"
ھۆسۆک پێکەنیو نزیکتر بۆوەو لوتی نوساند بە ناوچەوانی ڤیۆل و لێوی لەسەر لووتی داناو بە ھێمنی دەسوڕانەوە بە دەوری خۆیاندا " ڤیۆل کەلەگەڵ تۆم کەس نابینم کەی لەوە تێگەیت؟"
ڤیۆل بێدەنگ بو بەھێمنی دەستی لەکەمەری ھۆسۆک ئاڵاند چاوەکانی داخست "بیرمە کردیت"
ھۆسۆک زەردەخەنەی کرد و تووندتر ڤیۆلی نزیک خستەوە " من زیاتر ھۆی ژیانم"

Viol(ڤیۆل)حيث تعيش القصص. اكتشف الآن