ھێی گایص میوانمان ھەبو گەرنا زوتر دامەنا
ھێشتا نەش ڕۆشتون ھیوادارم بەدڵتان بێ
٢٠٠ ئەستێرەو ٥٠٠ کۆمێنت
ھیوادارم لە ڕاو بۆچونو تێڕوانینەکانو ڕەخنە کانتان بێ بەشم مەکەن
ـ
ـ
ـ
~ھێشتا ھەڵ نەساوی تەمبەڵ؟~ تای لەلای دەرگاکەوە ھاواری کردو سۆل داچڵەکی خێرا دانیشت و بەدەستەکانی چاوی خوراندو ھێواش کردیەوە و بەدەنگێکی خەواڵواوی وتی ~تاییی دڵ بەردامەوە~
تێھیۆنگ چوە ژورێ بەتانیەکەی لێکردەوە لەژێر بەرھەڵەستیەکانی ڤیۆلو دەست گرتن بە بەتانیەکەوە لەکۆتاییا خۆشیو بەتانیەکەی کەوتنە سەر زەوی
~ وتم ھەستە دەی زانکۆو ھەیە بەتەمانیت لێرە بۆگەن کەیت؟~ تای بە ڤیۆلی وت.
~ئۆف ئۆف باشە~ ڤیۆل ھەستایە سەر پێو سێری تێھیۆنگی کرد ~بەڵام جلو موکیاژم نەھێناوە!~
تێھیۆنگ ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵ مژی تەلەفۆنەکەی دەرکرد لەژێر سێر کردنەکانی ڤیۆل و پەیوەندی بەژمارەیەکەوە کرد:
ـ ھێشتا نەوھێنان شتەکان؟
: با بەڕێزم ھەر ئێستا وەستاوم دابەزم.
ـ باشە.ڤیۆل بەسەر سوڕمانەوە سێری کرد~چیبوە؟~
تێھیۆنگ مۆبایلەکەی خستەوە گیرفانی~ھیچ ئێستا شتەکانت بۆ ھێننو خێراکە با بوبەم لەگەڵ خۆما~
ڤیۆل سەری بەبڵێ ڕاوەشاندو پاش کەمێ خزمەت کارەکە ھەمو پێداویستیەکانی ھێناو خۆی ئامادەکردو ڕایکردە خوارێ بۆسەر سفرەکە لەگەڵ تێھیۆنگ دەسیان بەنان خواردن کرد پاش کەمێ لەبێدەنگی ڤیۆل قسەیکرد
~کەمێ پارەم بەرێ ھیچم پێنیە جزدانیش~
~ئەوە کەی قسەیە~تێھیۆنگ خێرا وتیو دەستی کرد بە چاکەتەکەیا ھەندێ پارەو کریدی کارتێکی دەرھێناو دای بە ڤیۆل ~
ڤیۆل خێرا چاوی کردەوە~ناا ئەوە زۆرە~
تێھیۆنگ خێرا ووتی ~ھیچ زۆرنیە پارەی من ھی تۆیە~
ڤیۆل بەچاوی پڕ سوپاسەوە سێری کرد ووتی~چۆن چاکەو بەمەوە~
تێھیۆنگ بە گاڵتەوە ووتی ~قنت لەم ماڵە ھەڵگرەو زوو ئاشت بەوە ~
ھەردووکیان دایانە قاقا و ھەستان بەرەو ئۆتۆمبێلەکە تێھیۆنگ ڤیۆلی گەیاندە زانکۆو ماڵ ئاواییان کرد.ڤیۆل بەرەو ھۆڵەکەی ڕۆشت ترسا لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ھاوڕێکانی دەرگاکەی کردەوەو لە شوێنی خۆی دانیشت.
دوای کەمێ ھۆڵەکە پڕبو لە خوێندکار لەنێوانیانا جیمین کە چاوی چوە سەر ڤیۆل نەیزانی چۆن ڕووبەڕووی بێتەوە بچێتە لای یانا وەستا کەمێ پاشان بەرەو لای ڤیۆل ڕۆشت بە ھێمنی لایا دانیشت بێ ئەوەی ڤیۆل کاردانەوەی ھەبێت چوونکە توڕەیە لێی.~ چۆنیت؟~ جیمین بەھێمنی پرسی.
وەڵام نەبو لە ڤیۆلەوە جیمین ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵ مژی ~ڤیۆل بۆ قسەناکەیت؟~
دیسان ڤیۆل ھیچی نەوت ~باش بەدڵی خۆت بەڵام من مەبەستم ئەوە نەبو ئازارت بەم تەنھا بۆ دۆخی سۆل خەمم خوارد خۆو ئەزانی ئەو تا ئێستا ئاوا کەسی نەویستوە ئەو ھەمیشە ساویلکە بوە تۆ لەمن باشترەزانیت~
ڤیۆل ھاتە دەنگ~بەڵام ئەوە مانای ئەوەنیە بێی ھێرش کەیتە سەر من کە ھیچم نەکردوە باش بزانە من ھۆسۆکم نەویست و ڕەتم کردەوە لەبەر سۆل تەنانەت پێش ئەوەشی دەمەقاڵێ ڕووبات~
جیمین ~واتە گەر سۆل نەبوایە ڕازی ئەبویت؟~
ڤیۆل شۆک بوو وەستا چاوەکانی لە ترووکاندن
جیمین ~چیە بۆ وەڵام نایەیتەوە؟ ڕاستگۆبە~
ڤیۆل سێری پێش خۆیکرد بە نزمی ووتی ~نازانم جیمین ئەو زۆر ئامێزی گەرمە ئەو زۆر باشە لەگەڵما ھەستم بە گەرمی وانەکردوە لای کەس بەڵام ھاوڕێکەم گرنگترە بۆم باش ئەوە بزانە و تا بتوانم ھاوکارەبم لە کۆکردنەوەیان پێکەوە~
جیمین بە ھێمنی باوەشی بە ڤیۆلا کرد ~بم بوورە~
ڤیۆل دەستی خستە سەر شانی~قەیناکە.. بەڵام کوا سۆل؟~
جیمین دوور کەوتەوە ~ئەمڕۆ پشو وەرەگرێت کەمێ سکی ئێشی ھەبو وای ووت نازانم ئیتر~
ڤیۆل ~ئۆو دوای ھەواڵی ئەپر...~ قسەکەی تەواو نەکرد مامۆستا خۆی کرد بە ژوورا~تەواووو بەسە قسەکردن کاتی وانەیە~ بە دەنگێکی بەرزەوە.