5

4.8K 1K 342
                                    

ئێھ ئەزانمم ئەوەی کە نەبوە بە ٢٠٠ لایک بەس زۆر کەس چاوەڕێن منیش تەواوم مردوە بۆیە دای ئەنێم بەس بۆ پارتی داھاتو تا ئەمە و ئەوەی کەش نەبێ بە ٢٠٠ ڤۆت دڵنیابن ئامادەنیم ھیکە بنوسم
ـ
ـ

ڤیۆل چاوەکانی تووند نوقاند کاتێک جۆنگ کووک لێی نزیک بۆوە لێدانی دڵی خێراتر بون ھەناسەی قەتیس کردبو بەڵام ئەوەی مێشکی بۆی نەچوو ڕوییدا.

~ئێستا ئاوا باشترە~ جۆنگ کووک وتی دوای ئەوەی پشتوێنی سەلامەتی بەست بۆ ڤیۆل.
خێرا ڤیۆل چاوەکانی کردەوەو شۆک بو سێری جۆنگ کووکی کرد و سوور بۆوە جیمین و سۆلیش پێکەنینان دەھات بەس نەیان ئەوێرا پێبکەنن.
ڤیۆل توڕەبو لە بیرکردنەوەکانی و تا گەشتنە جێ ھیچ قسەی نەکرد جۆنگ کووک ھەستی کرد بەڵام دڵ خۆشبو بە یەکەم ھەنگاوی کە سەرکەوتوانە نای بۆ تۆڵە سەندنەوە.

~بەڵێ ئێرەیە بەخێر بێن~ جۆنگ کووک بەدەم ڕێوە وای وت کاتێک ھاتە ناو کۆمپانیا کەوە پاشان ئاوڕی دایەوە ووتی ~بەدڵتانە؟~.
سۆل خێرا دەنگی بەسەر سوڕمانەوە بەرز کردەوە
~بێ گوومان بەڵام ببورە ناگا بە ھی ڤیۆل~
ڤیۆل زۆر بە خێرای سێری سۆلی کردو جیمینیش بەھەمان شێوە سۆل سەری سوڕما لە نیگا کانیان کە ترسانی.
جۆنگ کووک بە سەر سوڕمانەوە~چی؟ ڤیۆل کۆمپانیای ھەیە؟~
لەم کاتە سۆل ھاتەوە ھۆش خۆیو لەھەڵە گەورەکەی تێگەشت و بە شپرزەییەوە ھاتە دەنگ~ن نا ئەھا بە خەیاڵی خۆمان ئاوا وەک .. وەک کۆمپانیامان دروس کردبێ چچونکە خەونی مناڵیەتی بۆخۆی ئیتر ئێمەش وا ڕاھاتوین وا بڵێین کە ھی ئەو جوانترە مەبەسم ھیچ نەبو وانیە ئەی ھاوڕێیان؟~ سێری ڤیۆل و جیمینی کرد.
جیمین خێرا پشت گیری کرد ~بەڵێ ڕاستە کۆمپانیای ڤیۆل لە ھی ھەموان جوانترەبێ ھھھھ~ جیمین ویستی کەشەکە ڕزگار بکا لە نوقمبوون.

بێ گومان جۆنگ کووک ھێندە گەمژە نیە بڕواکا بەڵام خۆی وا دەر خست ~ ئەھا تێگەشتم منیش خەیاڵو شتم ھەبو ئاوای فەرمون وەرن ~

دوای کەوتنو بەرەو ژوری بەڕێو بەر چوون جۆنگ کووک دەرگاکەی کردەوە بەڵام وەستا و ئەوانیشی وەستان بە وەستانەکەی لەبەر دەم دەرگاکەک.
~تۆ چیەکەی لێرە؟~ بە ھێواشی جۆنگ کووک قسەی کرد.
~ئۆو جۆنگ کووک ھاتیت~ ھۆسۆک وەڵامی دایەوە.
~ھاتم بەس تۆ کارت چیە لێرە؟~ بە توڕەییەوە جۆنگ کووک وەڵامی دایەوە.
~ھاتوم ئەو کارانەکەم کە تۆ بەنیوە ناچڵی جێی ئەھێڵیت~زۆر بەھێمنی وەڵامی دایەوە پاشان تێبینی چەند کەسێکی کرد وەستاون ووتی~تۆ میوانت ھەیە؟~
جۆنگ کووک سەری بەبەڵێ جوڵاندو ڕێی چۆڵ کرد بێنە ژوورێ خێرا ھۆسۆک ھەستایە سەر پێ کە ڤیۆلی دی و زەردەخەنە ڕوخساری لە باوەش کرد و بەدەنگێکی پڕ خۆشی وتی~ بەخێر بێن چ سوپرایزێکە ئەمە؟~

جۆنگ کووک ئەو چاوانەی براکەی دی کە ھەرگیز ئاوا سێری ھیچ کەسێکی پێ نەکردوە دڵنیا بۆوە لەوەی کە باشترین دەرفەتی تۆڵە سەندنەوەیەتی و دانەوەی ئازارەکەیەتی بە برا گەورەکەی ... بێ بەشکردنی منداڵ لە سۆزی دایکی ئازارێکی سەختە بۆشاییەکی ڕەشە کە بە ھیچ وشەیەکی ڕەنگاوی پڕ ناکرێتەوە ساردە ئەو ھەستە زۆر ساردە کە کەسەکان بڕۆن تەنھا یادگاریەکانیان بمێنێتەوە کە تێ بگیە لەوەی چیتر لێرە نین تا یادگاری نوێ دروسکەی لەگەڵیانا دایک! دایکی جۆنگ کووک کە کوڕە بچوکەکەی وەک تاکە شتی بۆماوەی ژیان لە ئامێز گرتبو نازو خۆشەویستی پێدا تابتوانێ جێی دڵە ڕەقەکەی باوکیان بگرێتەوە بەتایبەتی بۆ جۆنگ کووک بەڵام ئێستا ئەو نەما تا گەرمی باتێ ھەمو ھۆکارەکەش بەبڕوای جۆنگ کووک  براکەیەتی!!!

Viol(ڤیۆل)حيث تعيش القصص. اكتشف الآن