4

5.1K 1K 548
                                    

ھاییی ھاتمۆ بە پارتی نوێ لەبەر خاتری ئەوانەی پێم ئەزانن و مەرجەکان ئەزانن ٢٠٠ لایک و من ئیمتیحاناتم دەستی پێ کردوە بۆیە دوای ئەوە دەسەکەم بە نوسینی پارتی نوێ
فەرمـــون خـــوێنـــەر بـــن
ـ



سەرەتای ڕۆژێکی نوێ دەستی پێکرد قوتابیەکان لە پۆلەکانیانن گوێ بۆ ئوستاز ڕادەگرن تەنھا ڤیۆل نەبێ کە خەیاڵی ڵە شوێنێکی دوورتربو لەم شوێنەی ئێستای خەیاڵی لای چاوەکانی ئەو بۆ جوڵەکانی بۆ قسەکانی بۆ ئەو بۆنە خۆشەی کە تێکەڵی ھەناسەکانی ببوون دوێنێ شەو بۆ ئەو ئامادەبونو قسە ساردانەی جۆنگ کووک.

~تۆ ئەڵێی چی خاتو ڤیۆل؟~ لەناکاو ئەو دەنگە ھێنایەوە جێی خۆی بە پەشۆکاوی وەڵامی دایەوە~ب بەڵێ من؟~
ئوستاز بە دەنگێکی توند~بەڵێ کەسیکە لێرە ناوی ڤیۆلە؟~
بە شەرمەوە ڤیۆل وەڵامی دایەوە~ببورە ئاگام لێنەبو ئەکرێ دووبارەی کەیتەوە؟~
ئوستاز بە بێ چارەی وەڵامی دایەوە~ئەوان ئەڵێن کە ئەیانەوێ لەگەڵ تۆ لەیەک گروپا بن ئەڵێی چی~ ئاماژەی بۆ جیمین و سۆل کرد لە کورسیەکانی دواوە سۆل سێری کردن جیمین بە چاوێکی تیژەوە سێری کرد و سۆلیش بەسەر سوڕمان.
ڤیۆل خێرا ئاوڕی بۆ ئوستازەکەی دایەوە~بەڵێ ڕازیم~

~ڤیۆل بەڕاست ھۆشت لەکوێبو؟~ جیمین بە سەرسوڕمانەوە پرسی.
~تەنھا کەمێ خەیاڵم ڕۆشت ببورن~ بە ھێواشی وەڵامی دایەوە.
سۆل دەستی گرتو زەردەخەنەی کرد~ئاساییە گیانەکەم گەر بێتاقەتی با بڕۆین بۆ باخچە یا شاری یاری دوای زانکۆ؟~
جیمین چەپڵەی لێداو ھاواری کرد~ڕاستەکات~
ڤیۆل زەردەخەنەی کرد~بەدڵی خۆتان بەس من کێشەم نیە تەنھا خەیاڵم ڕۆشت~

پاش گفتوگۆو بۆڵە بۆڵی جیمین لەسەر چونیان بۆ شاری یاری گەشتنە کافترایی زانکۆو دانیشتن.
ڤیۆل بە ھێواشی ~جیمین باشە بەڵێن بێ ئەڕۆینە شاری یاری بەس تۆ وامەکە ھەموی سێرمانەکات~
جیمین بە زۆرزانی پاڵی دایەوەو قاچی خستە سەر قاچو دەستەکانی واڵاکرد بە ھەوادا~تەنھا وتم با جارێکیکە فێر نەبن ئینکاریم لەگەڵدا کەن~
سۆل تا توانی یەک زلەی کێشا بە سەریاو تەوازنی تێکیا خێرا خۆی ڕێک کردەوەو دەستی بەجێی زلەکەی سۆلدا گرت ~ئەوە بۆواو کرد~ بەدەنگێکی کەمێ بەرز.
سۆل ~با فێربی خۆو زاڵ نەکەی با بیری سەر سیسەمەکەو نەخەمەوە ئەوەنە میز پیاکرد کرمی ھەڵا تەختەکەی~
جیمین دەستی بەدامیەوە گرتو بە ھێواشی وتی~چۆۆن بیرت ماوە؟~
سۆل دەستی بە لوتیەوە گرت~بۆنەکەی ھێشتا یادمەھێنێتەوە~
جیمین خێرا وتی~با منیش بیر خەمەوە نازناوی تڕکەنی کۆڵان پێ بەخشرابو~
سۆل قیژانی~جیییمییین بێ ڕەوشت خۆو ئەزانی کێشەی ڕیخۆڵەکانمم ھەبو~
جیمین شانەکانی بەرز کردەوە~جا بەمن چی بەس نیە من لەخەوا ئەمکرد تۆ بە ئاشکرا ئەوکرد بە کامل ھۆشتەوە بوی~
ڤیۆل لەم گفتوگۆیانەیا بەزۆر قاقاکانی گرتبو دەرنەچێ فرمێسک بە چاویا ئەھاتە خوارێ.
جیمین و سۆل بە توڕەییەوە ئاوڕیان دایەوە~بۆ پێکەنی؟~
ڤیۆل خێرا بەزۆر خۆی گرت~ببورن~
جیمین ئاوڕی بۆ سۆل دایەوە پەنجەی بۆ ڤیۆل درێژ کرد~ئەزانی مەلەفی ئەمەمان لا نیە؟~
سۆل سەری ڕاوەشاند~ڕاستەکەی ئەبێ شتێ لەو بارەیەوە کەین~
ڤیۆل زەردەخەنەی کردو بە ھێواشی وتی~ھاوڕێیان بابێینە سەر باسەکەمان ڕاپۆرت لەسەر چی بکەین باشە؟~
جیمین خۆی ڕێک کردەوە~خۆو ئەزانی بەشەکەمان پەیوەندی بە ژمێر یاریو ئابوریەوە ھەیە ئەبێ ڕووکەینە چەند کۆمپانیایەک بۆ ئەم شتانە تاوورد تر زانیاریکانمان بگاتە دەست~
ڤیۆل خێرا وتی~ زۆر باشە وەرنە ئەوەی ئێمە~
سۆل وتی~جا ڕێگەمان پێ دەدەن؟~
جیمین بەسەر سوڕمانەوە وتی~جا بۆ ڕێگەمان نەدەن؟ ھی ڤیۆلە~
ڤیۆل ~ڕاستەکا کەی کێشەیە ئەوە تا وابیری لێکەیتەوە؟~
سۆل بە شپرزەی وتی~چ چوزانم تۆ بەڕێوەی نابەی جارێ بۆیە~
ڤیۆل ~ئێ وایە بەس خۆ ھی خۆمە تا زانکۆ تەواو نەکەم نابێ بیگرمە دەسم چونکە ھیچی وا نازانم لێی~
سۆل ~ئێ باشە کێ بەڕێوەی ئەبا؟~
ڤیۆل ~کوڕە پوورەکەم~

Viol(ڤیۆل)حيث تعيش القصص. اكتشف الآن