18

3.5K 815 651
                                    

ھاتمەوە دڵەکانم خوێندنەوەیەکی خۆش
٢٥٠ ئەستێرەو ٦٠٠کۆمێنت
بە گۆرانیەکەوە خۆشترە
ـ
ـ
ـ
ڤیۆل شۆک ببو لەو دۆخەی ئێستا تێی کەوتوە چاوەکانی ھۆسۆک لە گاڵتە نەدەچوون بۆساتێ ترسا لێی بەڵام بەوەی ڕاستی بو جوابی دایەوەو بەھێمنی سێری چاوەکانی ھۆسۆکی کرد ووتی:
" بکوژ ھەر بکوژە تۆبیت یا کەسێکیکە"
ھۆسۆک وەستاو لە جێی خۆیداو سێری ڤیۆلی کرد پاشان ووتی
" حەزەکەی بکووژی باوکت بگریت؟"
ڤیۆل سەری بەبەڵێ جوڵاند و ھۆسۆک ھێمن لێی نزیک بۆوەو تووند باوەشی پێدا کردو سەری تووند نوساند بە سنگیەوە " ببورە ڤیۆل بۆ ھەر فرمێسکو ھەر ئازارێ کە پێت گەشتوە بۆ ھەر شەوێ کەنەخەوتوی و گریاویت بۆ ھەر خەمێ کە کەس نەبوە پێی بڵێیت زۆر ببورە بۆ ئەوەی بێ نازی باوکت کەوتیتە ڕێت زۆر ببورە"

ڤیۆل شۆک ببو بەو قسانە بەڵام نەیتوانی خۆی ڕابگرێو دەستی بە گریان کرد بەبێدەنگی لە باوەشی ھۆسۆکا و بە دەم گریانەوە ووتی " تـ تۆ نابێ بڵێی ببورە ئەو کەس ئەبێ بیڵێ کەھۆکار بوو"

ھۆسۆک بەھێمنی سەری ماچ کردوو چاوەکانی داخست ووتی "ئەزانم ڤیۆل ئەزانم"

پاشان ڤیۆلی ڕاکێشاو لەسەر مێزەکە دایناو ماچی نێو چەوانی کردو ووتی " ئێستاش میوانیو ئەکەم خاتونم"
ڤیۆل زەردەخەنەی کرد و سەری ڕاوەشاند.

پاش کەمێ ھەمو شت ئامادەبو و چاوەکانی ھۆسۆک لە ڤیۆل زیاتری نەدەدی ھەر ھەنگاو ھەر جوڵە ھەر ھەناسەیەک بە تێبینیەوە سێریەکرد تا ڤیۆل گەشتە کۆتا ئاست ووتی " ھۆسۆک تکایە وا سێرم مەکە ناتوانم نان بخۆم" کەو چکەکەی بە توندی داناو بەشەرمەوە پاشان ھۆسۆک دایە قاقاو دەستی بە سکیەوە گرت ووتی " لە منداڵ دەچی ئاوا" پاشان ڕێک بۆوە خێراو نزیک بۆوە بە ڕووخساری لە ڤیۆل لە کاتێکا مێزەکە لە نێوانیانا بوو ووتی " چیبکەم کە تۆ جوانیت؟؟؟"
ڤیۆل کەمێ کشایەوە بە ڕوخساری ووتی "ھ ھۆسۆک نان بخۆ"
ھۆسۆک زەردەخەنەی کرد ووتی " من لەمەو دوا یەک نان ئەخۆم بەیانیان پێش ھەمو شتێک "
ڤیۆل کەمێ سێری کرد ووتی "چیە"پاشان خێرا چاوی لادا.
ھۆسۆک نزیکتر بۆوەو وو چرپانی " ماچێک لە لێوی تۆ"
ڤیۆل ڕەنگی گۆڕا بۆ سوورێکی تۆخ و لەشەرما وەختبو بگری پەشۆکا " ھ ھۆسۆک ت تکایە"
ھۆسۆک پێکەنی ووتی " تەواو ھیچ زۆر ناکەم " کشایەوە دانیشتو بە بێدەنگی دەستی بەنان خواردن کرد تا ڤیۆل ئاساودەکات ڤیۆل ھاتەوە دۆخی خۆیو بەبێدەنگ نانیان خوارد.

" ئەوە بەڕاستە تۆ؟"
"بەڵێ بەڕێز جۆنگ کووک دڵنیام"
جۆنگ کووک لە توڕەییا دەمارەکانی دەرچوون ووتی
" واتە چۆن شەویش لەوێ مانەوە تا بەیانی؟"
" بەڵێ بەڕێزم تا ئێستاش لەوێیە"

تەلە فۆنەکە بە توڕەییەوە ھەڵداو لەت لەت بو و بە دەم خۆیەوە وتی "ڕێگەنایەم ھۆسۆک بەس چاوەڕێی کاتی گونجاوبە"

Viol(ڤیۆل)حيث تعيش القصص. اكتشف الآن