3

5.2K 1.1K 560
                                    

مەرجەکان ئەزانن ٢٠٠ لایک

ڤیۆل بەسەر سوڕمانەوە~تۆ چیەکەی لێرە؟~
ھۆسۆک بەزەردەخەنەوە وەڵامی دایەوە~ئم ھاتوم سوپرایزت بۆکەم~
جیمین و سۆل بەسەر سوڕمانەوە سێری یەکیان کرد.
ڤیۆل شۆکبو ~چ جۆرە سوپرایزێک؟~
ھۆسۆک دەستی بە پێکەنین کرد~گاڵتەم کرد گاڵتە براکەمم بەزۆر ھێنا بۆ ئێرە~
جیمین ھاواری کرد~جۆنگ کووک؟!!!!~
ھۆسۆک بە زەردەخەنەوە~بەڵێ خۆیەتی ھێنام کەمێ خەڵک بیناسێو خەڵک بیناسێ بەس دیارە پێویست ناکا خۆتان ئەیناسن!~
ڤیۆل بە پەشۆکاوی وتی~نا نا بەس ھاوڕێیەکی ئەیناسێت~
ھۆسۆک ~ئەوەنەی بزانم کەس ناناسێ نەشچۆتەوە بۆ زانکۆ تا ئێستا دەی گرنگ نیە~
ڤیۆل شەرمەزار بو نەیزانی چی بکات.
سۆل تا کەشەکە بگۆڕێ وتی~ئەی کوانێ با بیبینین بزانین وەک خۆتە~
ھۆسۆک ~وتی ئەچمە دەس شۆرەکان بەڵام نازانم دەنگی نەما با تەلەفۆنێک کەم بۆی~
دوورکەوتەوە لێیانو مۆبایلەکەی دەرھێنا.
ڤیۆل بە شەرمەوە~باشە تۆ بۆ دەمت ناوەستێ جیمین~
جیمین بێباکانە~جا کێ وتی پەردە پۆشیکە بۆم؟ کێ ھەیە نەیان ناسێت؟~
ڤیۆل لە سەرسوڕمانا ھێچی پێناوترا.
دوای کەمێ ھۆسۆک ھاتەوە بە زەردەخەنەوە~ئێستا ھێت پێموت لەکوێیا دانیشم~
پاشان لە تەنیشت ڤیۆلا دانیشت و سەریان سوڕما کەبێ پرس وایکرد بەڵام سۆل زۆر خۆشحاڵبو چوە بەرامبەری دانیشت جیمینیش تەنیشت سۆل پاش ئاڵوگۆڕی کەمێ قسە لەناکاو کەسێ ھات و سڵاوی کرد.
~ئەم کاتەتان باش بەڕێزان~
ھەموان سەریان ھەڵبڕی و چاوەکانیان کرانەوە لەو دیمەنەی دیان گەنجێکی جوانو ناوازە وەستا لەبەردەمیانا و ھۆسۆک بەزەردە خەنەوە ھەستاو چوە لای برا بچوکەکەیو دەستی خستە سەرشانی~بەڵێ ئەمە برا بچوکەکەمە جۆنگ کووک~
پاشان سێری جۆنگ کووکی کرد بەزەردە خەنەوەووتی~ئەمانەش ئەوەبوون باسم کرد بۆو کەناسیومن~
ھەرسێکیان سێری یەکیان کرد بەسەر سوڕمانەوە.
پاشان ھۆسۆک ئاماژەی بۆ ڤیۆل کرد~ئەمە ڤیۆلە ئەمەش جیمین و ئەمەش سۆل ~
جۆنگ کووک بەچاوێکی بێباکانە سڵاوی لێکردنو لە تەنیشت جیمین دانیشت.
ھۆسۆک بە زەردەخەنەوە بابەتی نوێی کردەوە لەو دەنگە دەنگەیا پاشان پێشنیاری سەمای کرد ھەستایە سەر پێ و دەستی ڕاکێشا~خاتو ڤیۆل شەرەفی سەمایەکم پێ ئەبەخشی؟~
ڤیۆل خێرا سێرێکی سۆلو بێزاریەکەی کرد کە بەڕوخساریەوە دیاربو~نـ نا ناتوانم~
ھۆسۆک بەسەر سوڕمانەوە~ناتوانی؟ بەڵام بۆ؟~
ڤیۆل کەمێ پەشۆکا~ئا ئێ ھینە سکم ئا سکم زۆر ئێشی ھێت با ئاوابم تا باشەبم ئەتوانی لەگەڵ سۆل سەماکەی~
ھۆسۆک سەری سوڕما و کەمێ وەستا ووتی~خۆ پێویست ناکا بچینە لای پزیشک؟~
ڤیۆل دەستەکانی وەک ھێمای نەخێر جوڵاند~نا نا باشەبم کەمێکی کە~
ھۆسۆک ~زۆر باشە~
پاشان بە زەردەخەنەوە بەرەو لای سۆل ڕۆشت~خاتو سۆل دڵ خۆشم بکە!~
سۆل کەمێ بێزاری نواند بەڵام لەناخەوە ھاواریەکرد لە خۆشیا~ئم بێ گومان~
پاشان بەرەو ناو قەڵەباڵغیەکە ڕۆشتن بۆ سەما.
جیمین خۆی کشاندەوە~منیش بێزارم ئەڕۆم سەماکەم ڤیۆل دێی؟~
ڤیۆل ~نا نەموت سکم ئێشێ؟~
جیمین ~ئەھا باشە کەوایە سیی یوو~
جیمینیش ڕۆشت تەنھا ڤیۆل و جۆنگ کووک مانەوە لەسەر مێزەکە ڤیۆل بە ژێر چاو سێرێکی جۆنگ کووکی کرد خەریکی مۆبایلەکەی بو بێ باکانە ڤیۆلیش بەبێزاری مۆبایلەکەی دەرکردو خۆی خەریک کرد.
~تۆ ھەر ئاوا بێدەنگیت؟~
ڤیۆل خێرا سێری جۆنگ کووکی کرد کە ھێشتا سەری ھەڵ نەبڕیوە لەسەر مۆبایلەکەی ~لەگەڵ منت بو؟~
جۆنگ کووک لەژێر چاو سێری ڤیۆلی کردو پاشان دەورو بەری~کەسی کەی لێیە؟~
ڤیۆل برۆی بەرزکردەوە ~نا بەس لەناکاو بو قسەکەت و بێباکانەی پێوە دیاربو بۆیە ھەستم نەکرد لەگەڵ منت بێ~
جۆنگ کووک مۆبایلەکەی داناو زەردەخەنەیەکی بێزار کەرانەی کرد~زۆر باشە ئێستا لەگەڵ تۆ بە گرنگی قسەئەکەم ئێھ تۆ ھەروا بێدەنگی؟~
ڤیۆل مۆبایلەکەی لاداو دەستی خستە سەر مێزەکەو لێکی ئاڵاند~لەگەڵ کەسی بێ باک بەڵێ~
جۆنگ کووک پێکەنینێکی ھێواشی کردو سەری جوڵاند~واتە سوری لەسەر شەڕ؟~
ڤیۆل شانەکانی بێ باکانە بەرز کردەوە~نا نەخێر بەڵکو ڕاستی ئەڵێم~
جۆنگ کووک پاڵی دایەوە بە کورسیەکەیو بە چاوێکی تیژە سێری ڤیۆلی کرد ~ھمم باشە خاتوون ببورە بەڵام من خۆم ئاوام ھیوادارم ھەڵە تێنەگەیت!~
ڤیۆل بەو چاوە تیژانەی موچڕکەی پێداھاو~ئم ناھ ئاساییە ھەر کەسو شێوازێکە~
جۆنگ کووک ~زۆر باشە خاتو ڤیۆل ئێوە ھەرسێکتان قوتابی ھەمان بەشن؟~
ڤیۆل ~بەڵێ وایە~
جۆنگ کووک ~ئمم زۆر باشە براکەم زوو باسی ئێوەی بۆکردم~
ڤیۆل ~بەڕاست؟ باسی وەکو؟~
جۆنگ کووک بەزەردەخەنەوە~ناھ خەمت نەبێ شتی باشی وت~
ڤیۆل زەردەخەنەیەکی کرد~ باشە~
جۆنگ کووک پاش ماوەیە بێدەنگی ھەستا بۆلای ڤیۆل وڤیۆل تێەنەگەش بۆواکات لەناکاو دەستی درێژ کرد~وابزانم سکت باشتربو ئێستا کاتی سەمایە~
ڤیۆل شۆک بو پەشۆکا کەمێک~نا کەمێ ئێشێت~
جۆنگ کووک ~تۆ وەرە ئێستا باشەبیت بیرتە چێتەوە~
ڤیۆل کەمێ دودڵ بو جۆنگ کووک دەستەکانی درێژ کردبو سێری چاوی ڤیۆلی دەکرد ڤیۆلیش دەستی خستە داستیو ھەستا جۆنگ کووک زەردەخەنەی کردو بەرەو سەما بردی.
دەستی برد بۆ کەمەریو نزیکتری خستەوە لەخۆی ڤیۆل شەرمی کردو سەری شۆڕ کردەوە.
جۆنگ کووک~نازانی سەماکەیت؟~
ڤیۆل سەری ھەڵبڕیو تێنەگەشت.
جۆنگ کووک زەردەخەنەی کرد~نابێ دەستت ئاوا بێت~
پاشان دەستی لەکەمەری لادا و دەستەکانی ڤیۆلی گرت و خستیە سەر شانی~ئاوھا ئەبێ~
ڤیۆل لەشەرما سەماشی بیر چوبۆوە.
پاشان جۆنگ کووک دەستی بردەوە بۆکەمەریو دەستیان بەسەماکرد.
ھۆسۆک لەگەڵ سۆلدا سەمایان دەکردو قسەی جیاوازیان دەکرد.
سۆل قاقای لێدا~بەڕاست وات کرد؟~
ھۆسۆک بەزەردە خەنەوە~بەڵێ ناچاربوم دایکی زۆر بە جدیش ئەیوت تۆ یاری کوڕەکەمت بردوە منیش ناچار یەک دوکانی یاریم بۆ کڕین~
سۆل لەتاو پێکەنین خەریبو ئەمرد بەزۆر خۆی گرتبو نەکەوێ ھۆسۆک تووند گرتبوی.
ھۆسۆک پێکەنینی ئەھاو بە پێکەنینەکەی~بۆوا پێکەنی ھەموی سێرەکات~
سۆل دەستێکی بەرز کردەوەو بەپێکەنینەوە ~ناتوانم بوەستم~
ھۆسۆک ~دەی باشە پێبکەنە~
سۆل بە پێکەنینەوە~یانی پیاوێکی زل بۆ یاری مناڵ ببا~
ھۆسۆک ~نەمبرد کەوتبو ھەڵم گرتەوە وەختێکم زانی یەکێ پانتۆڵەکەم ڕاکێشێو ئەگری سێرم کرد منداڵێبو شینو مۆر ببۆوە ئیتر دایکی ھاواری کرد و حەیای بردم وای زانی من بردوومە~
سۆل ~ئای سکم بەسە~
ھۆسۆک ~ئیتر شتی سەیرە ھھھ~
سۆل سەری ھەڵبڕیو وەستا پاشان وتی ~ئەھاا ڤیۆلو براکەت~
ھۆسۆک بەسەر سوڕمانەوە ئاوڕی دایەوەو بە چاوێکی ترسناک سێری کردن لەوکاتە چاوی بەرچاوی براکەی کەوت جۆنگ کووک برۆیەکی بەرز کردەوە وەک ھێمای سەرکەوتن ھۆسۆک كەمێ سێری کردو ڕووی وەر گێڕایەوە بۆ سۆل و زەردەخەنەی کرد ھیچی نەوت.

جۆنگ کووک ~ھمم واتە حەزت لە گۆرانی لەسەر خۆیە~
ڤیۆل~بەڵێ زۆریش~
جۆنگ کووک ~من زۆر گوێ نادەمێ گرنگ چێژی لێ ببینم~
ڤیۆل~خۆ منیش بەس زیاتر ئاوام~
جۆنگ کووک ~تێدەگەم سکت باش بوو؟~
ڤیۆل ~ئم باشترم~
جۆنگ کووک ~نەم ووت باشەبیت~
ڤیۆل زەەدە خەنەی کرد~وایە~
پاش کەمێ سەماو بێدەنگی.
ڤیۆل وتی ~تۆ لەبراکەت ناچیت~
جۆنگ کووک سێری کردو وتی~واتە چۆن؟~
ڤیۆل ~ھم براکەت زۆر ڕووخۆشو قسە خۆشە بەڵام تۆ زۆر ساردی~
جۆنگ کووک زەەدە خەنەیەکی کرد~ھەمو شتێ ھۆکاری ھەیە~
ڤیۆل حەزی کرد زیاتر تێبگات~واتە؟~
جۆنگ کووک ڤیۆلی دوور خستەوەو دەستی گرتو سوڕاندیەوەو پاشان خستیەوە نزیک خۆی~ھیلاک نەبویت؟~
باسەکەی گۆڕی جۆنگ کووک.
ڤیۆل شەرمی کردو سەری وەک بەڵێ جوڵاند پاشان دەستی گرتو بەرەو مێزەکەی خۆیان ڕۆشتن جیمینو سۆلو ھۆسۆک دانیشتبوون.
جیمین ~ئۆوو خاتوو ڤیۆل تەشریفی ھێنایەوە~
ھۆسۆک بەزەردەخەنەوە~دیارە باشتر بوی؟~
ڤیۆل بە پەشۆکاوی ~بەڵێ باشترم~
جۆنگ کووک ~من دەڕۆم~
ھۆسۆک ~منیش دێم پێکەوە ئەڕۆین~
ھۆسۆک ھەستاو بەرەو لای سۆلو دەستی ماچ کرد~زۆر دڵ خۆشبووم بەسەما کردن لەگەڵ خاتونێکی جوان~
سۆل سوور بۆوە~منیش سوپاس~
پاشان بەرەو لای ڤیۆلو دەستی ماچکردو سێری کرد~سەمایەکی من قەرزاری خاتونی جوان~
ڤیۆل نەیزانی چی بڵێ تەنھا زەردە خەنەیەکی کرد.
و ماڵ ئاوای لە جیمینیش کرد و جۆنگ کووک تەنھا ماڵئاوای ئاسای کرد و ڕۆشت ھۆسۆک بەدوایدا.
دوور کەوتنەوەو سۆل دەستی بە دڵیەوە گرت.
جیمین دەستی کرد بەلاسای کردنەوەی سۆل بەدەنگێکی ناخۆش~ ننننن منیش ننن سووپاس نننن~
سۆل تاھێزیبو دانەیەکی توندی پێدا کێشا ڤیۆل زەردەخەنەی کرد.

ھۆسۆک بە توڕەییەوە کێشای بە سووکانەکە~مەیکە بەیاری~
جۆنگ کووک~چیە ئەترسی بدۆڕێیت؟~
ھۆسۆک ~نا بەس بێزاربووم لەم ڕەفتارانەت~
جۆنگ کووک ~گیا لەسەر بنجی خۆی ئەڕوێ~
ھۆسۆک سەیارەکەی خێرا وەستاند و بە توڕەییەوە ئێخەی جۆنگ کووکی گرت~زۆر زیا مەڕۆ~
جۆنگ کووک بەسادەی زەردەخەنەیەکی کرد~مەترسە نزیک نابمەوە خۆی ھێت پێویست ناکات من بڕۆم~
ھۆسۆک دەستی تووند تر کرد~جۆنگ کووک وتم دەست ھەڵگرە تۆ کەی گەورە ئەبی~
جۆنگ کووک بە توڕەییەوە دەستەکانی لادا~من سوێندم خواردوە مەگەر بمکووژیت دەست ھەڵگرم گەرنا ناھێڵم ئاسودەبیت قەت~
ھۆسۆک بەبێ ھیوای ھەناسەیەکی ھەڵمژیو دەستی بەسەریەوە گرت~جۆنگ کووک تۆ برای منیت و ئامانەتی منیت من چۆن دڵم دێ دڵ بشکێنم ئەمە چەند جار ئەم باسەمان کردەوە کە من پەیوەندیم بەو ڕووداوەوە نەبو~
جۆنگ کووک بە شێتانە قاقای لێدا~ بەڕاستت؟؟ تۆ نەبوی؟ ڕاستە وایە تۆ نەبویت ئەی کامێراکانی چاودێری چی ھا؟ كە ھەمویت سڕیەوەو کەس نازانێ چیان لێھاو؟~
ھۆسۆک بە توڕەییەوە ھاواری کرد~پێت ئەڵێم نەم کوشتوە من نەم کووشتوە~
جۆنگ کووک ھاواری کردەوە~تۆ دەستت چوە کوشتنی باوکم دایکم بۆت غەر غەرەبوە تۆ لەھەموان باشتر ئەزانی ھۆگری دایکم بووم~
ھۆسۆک بە تووندی زلەیەکی پێدا کێشا.
جۆنگ کووک بە توڕەتر لە جاران سێری ناو چاوەکانی کردەوە ~ دڵنیابە ناھێڵم ئاسوودەبیت ئەو چاوانەی تۆ بچێتە سەر شاخ من ھەڵیەکۆڵم لەبنا~
پاشان چوە دەرەوەی سەیارەکە.
ھۆسۆک بە چاوێکی توڕەو بەزەی سێری لاشەی براکەی کرد دوور دەکەوتەوە~ئاخخ جۆنگ کووک خۆزگە ئەکرا ھەمو شت بڵێم تا ئاسوودەبم لەم تاوانەی خستوتەتە ملم بەس ئەترسم بە ئاسودەبوونی من تۆ وێرانبیت~
ـــــــــــــ
بە١٣٩٧ وشە کۆتای ھاو ببورن بۆ دواکەوتنم خۆتان دۆخەکە ئەزانن
ڕای خۆتان بەڕای ئێوە ھەنگاوی دواتر؟

Viol(ڤیۆل)حيث تعيش القصص. اكتشف الآن