8

3.8K 921 361
                                    

ئۆکەی لێم توڕەوشت مەبن ئەوەی پەیجەکەمی لابێ ئەزانێ کە ووتم گەر نزیک کەمباکەکەی بانگتان بێتەوە پۆست ناکەم بۆیە ئاوابو بمبورن
وەک ھەمو کاتێ ٢٠٠لایکو ٥٠٠ کۆمێنتو زائیدەن
بێ بەشم مەکەن لە ڕەخنەو ڕاکانتان
خوێندنەوەیەکی خۆش.
ـ
ـ
ڤیۆل زیاتر شڵەژا دەستی بەلەرزینەوە برد بۆ قژیو خستیە پشت گوێی~ تـ.. تێناگەم~
جۆنگ کووک زەردەخەنەیەکی ھێمنی کرد ~تێگەیت~ پاشان ھێماکە بو بە سەوزو دەرچوو و لەناخەوە پێ ئەکەنی بەوەی کە کاریگەری ھەیە لەسەر ڤیۆل و ئەشڵەژێ بە بەسیترین شتیو دڵخۆشو ئارامەبێ لەلایەوە واتە پلانەکەم نایاب ئەڕوا بەڕێوە.

~واااھ ئەم خواردنگەیەش ھەیە نەم زانیوە~ ڤیۆل بەسەر سوڕمانەوە قسەی کرد کاتێ چونە خواردن گەیەک نزیک دەریا سادەبو بەڵام ناوازەبو.
جۆنگ کووک زەەدەخەنەکی کرد~بێ گومان شوێنی کەش زۆر ھەیە جوانتر لەمە ھەرکات ئارەزووت لێبو پێم بڵێ ئەوبەم بێ دوودڵی~
ڤیۆل بە شەرمەوە پێکەنی ~ئم~
~وەرە دانیشین لێرە~ جۆنگ کووک بە ھێمنی بە ڤیۆلی ووتو ئەویش جێبەجێی کرد.

خێرا گارسۆنەکە ھات بۆ جێبەجێ کردنی داواکاریەکانیا و بەڕێزەوە ووتی~ بەخێر بێن بۆ خواردنگەکەمان چی ئەخۆن~
جۆنگ کووک سێری ڤیۆلی کرد کە خەریکی خوێندنەوەی مینۆکەبو و سەری ھەڵبڕی ووتی~ھەمبەر گرو سێڤنێ~
جۆنگ کووکیش وتی~ھەر ئەوەی ئەو وتی بۆمنیش~
گارسۆنەکە بە ڕێزەوە چەمایەوە~ھەر ئێستا ئامادەئەبێت~ پاشان ڕۆشت.

ڤیۆل ~حەزت بە ھەمبەرگرە؟~
جۆنگ کووک ~ کێشەم نیە لەگەڵ خواردنا~
ڤیۆل سەری بە تێگەشتنەوە جوڵاند.
~باوکت کاری چیەکات؟~ جۆنگ کووک ڕاستەو خۆ خوێی بەسەر برینەکانی ڤیۆلا کرد.
ڤیۆل سەری نزیم کردەوەو بە خەمباریەوە وتی~باوکم مردوە~
جۆنگ کووک خێرا ھەستی بەھەڵەکەی کرد~ئۆو بمبورە نەمزانی~
ڤیۆل سەری بەرز کردەوە بە زەردەخەنەکی شکاوەوە وتی~نا ئاساییە ~ پاشان ڕووی وەر گێڕا بۆ لای پەنجەرەکەو سێری دەریای دەکرد.
جۆنگ کووک خەیاڵ بردیەوە لەگەڵ ئەوڕوخسارە شکاوەی ڤیۆلا.

کچێکی ناسکو لەسەر خۆو دڵناسکە سادەو ھێمن ھەر وەک ئاسمان ئارام بەخش جوانە زۆرجوانە چاوەکانی لێوی لوتی پێستی ھەمو شتێکی ھاوارەکا تا دەستی لێبەیتو ماچی بکەیت
(جۆنگ کووک لەدڵی خۆیدا ئەمقسانەی ئەکرد)
پاشان زەردەخەنەیەکی کردو لە دڵیخۆیدا دووبارە وتی
( ئاخۆ گەر ھۆسۆک تۆی نەویستایە و من پێش ئەو تۆم ببینیایە چی ئەبو؟ خۆشمەویستی؟)
لەم بیرکردنەوەیەیا بو تا دەنگی گارسۆنەکە بە ئاگای ھێنایەوەو خواردنەکەی بۆ دانانو ڕۆشت، دەستیان بە خواردن کرد بە بێدەنگی تا لەناکاو ڤیۆل ووتی ~ھەر گیز کەست خۆشویستوە؟~
جۆنگ کووک خێرا سەری ھەڵبڕیو سێری ڤیۆلی کرد کە بە ئاسای خواردنەخوات.
خۆی ڕێک کردەوەو لێوی سڕی ووتی~نا~
ڤیۆل بەھەمان شێوەی پێشو ووتی~ئەی لەگەڵ ھیچ کچێکا نەبوویت؟~
جۆنگ کووک بە دەستی کەمێ سەری خوراند ووتی
~ با ~
ڤیۆل سەری ھەڵ بڕی لەکۆتاییاو بەسەر سوڕمانەوە ووتی~واتە چۆن کەس خۆشناوێو لەگەڵ کچا ئەبیت؟~
جۆنگ کووک زەردەخەنەیەکی کرد~تەنھا بۆ کات بەسەر بردن~

Viol(ڤیۆل)حيث تعيش القصص. اكتشف الآن