تەنگ و چەڵتمەو ناڕەحەتی سەر پردی=صیراط=

121 31 8
                                    

تەنگ و چەڵتمەو ناڕەحەتی سەر پردی =صیراط=

تێپەڕ بوون بەسەر پردی (صیراط)ــدا یەکێکە لە ناخۆشترین و ناڕەحەتترین و ترسناکترین قوناغەکانی دواڕۆژ ئەگەر لە هەموو ناڕەحەتییەکان سەختترو ترسناکتر نەبێت ئەوەندە ترس و بیم و ناڕەحەتی تێدایە کە بە هیچ شێوەیەک عەقل و نەفسی مرۆڤەکان ناتوانێت بەرگەی بگرێت و تەحەممولی بکات   لەو شوێن و کاتەدا مرۆڤ هیچ کەسی لە بیر نییە جگە لە نەفسی خۆی:).......ٚ..(دایکی ئیمانداران خاتوو عائیشە (خوای لێ ڕازی بێت) دەفەرمووێت: جارێکیان باسی دواڕۆژ  و ئاگری دۆزەخم کرد دەستم کرد بە گریان، پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) فەرمووی: بۆچی دەگیرێیت ؟ منیش ووتم: ئەی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) باسی دواڕۆژ و ئاگری دۆزەخم کرد و گریام پاشان ووتم:  ئایا ئێوە لە قیامەتدا منداڵ و کەسی و کارتان لەبیرە ئەویش فەرمووی:

أَمَّا فِى ثَلاَثَةِ مَوَاطِنَ فَلاَ يَذْكُرُ أَحَدٌ أَحَدًا :عِنْدَ الْمِيزَانِ حَتَّى يَعْلَمَ أَيَخِفُّ مِيزَانُهُ أَوْ يَثْقُلُ وَحيثُ الْكِتَابِ حِينَ يُقَالُ : {هَاؤُمُ اقْرَؤُوا كِتَابِيَهْ} حَتَّى يَعْلَمَ أَيْنَ يَقَعُ كِتَابُهُ أَفِى يَمِينِهِ أَمْ فِى شِمَالِهِ أَمْ مِنْ وَرَاءِ ظَهْرِهِ وَعِنْدَ الصِّرَاطِ إِذَا وُضِعَ بَيْنَ ظَهْرَىْ جَهَنَّمَ)(رواه الإمام أحمد الفتح الرباني (٢٤/ ١٤٤) وأبو داود واللفظ له (٤٧٥٥) والحاكم ( ٤/ ٥٧٨) وحين إسناده الأرناؤوط في تخريج أحْاديث جامع الأصول لاين الأثير (١٠/ ٤٧٥)

واتە: فەرمووی لە سێ کات و شوێندا هیچ کەس کەسی لەبیر نییە لە کاتی دانانی ترازوودا کەس کەسی لەبیر نییە تا ئەو کەسە نەزانێت ئایا پێوانەی کردەوەکانی سووک دەبێت یان قورس؟ وە لەو کاتەی کیتابی کردەوەکان وەردەگیرێت و دەووترێت (ئەوە کیتابەکەمە بیخوێننەوە) ئەو کەسە هیچ کسی لەبیر نییە تا نەزانێت ئایا کیتابەکەی بە دەستی ڕاستی وەردەگرێت یان بەدەستی چەپی یان لە پشتەوە؟ وە لەو کاتەی کە پردی (صیراط) دادەنرێت لەسەر دۆزەخ بۆ پەڕینەوەی موسڵمانان بەسەریا؟ ئەو سێ کاتە ئەوەندە ترسناکە هیچ کەس ئاگای لەکەس نییە نە ژن و مێرد نە براو خۆشک نه دایک و باوک و منداڵەکانیان نە برادەرو هاوڕێ و خۆشەویستان نەکاربەدەست و شوێن کەوتووانیان هیچیان کەسان لە بیر نییە.

ئەهلی ئاگرحيث تعيش القصص. اكتشف الآن