ڕاپێچ كردنى ئه‌هلى دۆزه‌خ پۆل پۆل به‌ره‌و دۆزه‌خ
خواى گه‌وره فه‌رمويه‌تى
( وَسِيقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَيٰ جَهَنَّمَ زُمَرًا حَتَّيٰ إِذَا جَاءُوهَا فُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَتْلُونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِ رَبِّكُمْ وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا قَالُوا بَلَيٰ وَلَٰكِنْ حَقَّتْ كَلِمَةُ الْعَذَابِ عَلَى الْكَافِرِينَ ). (الزمر :٧١) .
واته : ئه‌وانه‌ى بێ باوه‌ڕ بوون ڕاپێچ ده‌كرێن بۆ دۆزه‌خ كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ تا كاتێ دێنه (نزيكى) دۆزه‌خ ده‌رگاكانى ده‌كرێنه‌وه , وه ده‌رگاوانه‌كانى دۆزه‌خ به‌وان ده‌ڵێن ئايا پێغه‌مبه‌رانتان له خۆتان بۆ نه‌هات كه ئايه‌ته‌كانى په‌روه‌ردگارتان به‌سه‌ردا بخوێننه‌وه وه بتانترسێنن له گه‌شتنتان به‌م ڕۆژه ده‌ڵێن: به‌ڵێ (هاتن ئاگاداريان كردين) به‌ڵام بڕيارى سزا دراوه به‌سه‌ر (ئێمه‌ى) بێ باوه‌ڕان دا .)...........(هەروەها دەفەرمووێت :
( خُذُوهُ فَغُلُّوهُ (٣٠) ثُمَّ الْجَحِيمَ صَلُّوهُ (٣١) ثُمَّ فِى سِلْسِلَةٍ ذَرْعُهَا سَبْعُونَ ذِرَاعًا فَاسْلُكُوهُ) (٣٠ - ٣١) .
واته : ئاده‌ى بيگرن و كۆت و زنجير له ده‌ست و قاچ و ملى بئاڵێنن ؛ پاشان به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاپێچى بكه‌ن و بيبه‌ن و بيخه‌نه ناوى ؛ پاشان به‌زنجيرێكى حه‌فتا گه‌زى بيبه‌سنه‌وه .)...........(لەئایەتێکی تردا دەفەرمووێت:
( إِذِ الْأَغْلَالُ فِى أَعْنَاقِهِمْ وَالسَّلَاسِلُ يُسْحَبُونَ ) . (غافر :٧١) .
واته : كاتێك كۆت و زنجيره‌كان ده‌كرێنه گه‌ردنيان و ڕاده‌كێشرێن ............(هەروەها دەفەرمووێت
( يَوْمَ يُسْحَبُونَ فِى النَّارِ عَلَيٰ وُجُوهِهِمْ ذُوقُوا مَسَّ سَقَرَ) . (القمر :٤٨) .
واته : ئه‌و رۆژه كه‌له‌سه‌ر ڕوويان به‌ناو ئاگردا رائه‌كێشرێن پێيان ئه‌وترێ : ده‌بچێژن گه‌رماو سزاى دۆزه‌خ ، له‌پاداشتى كاره‌كانتاندا .)
أنت تقرأ
ئەهلی ئاگر
Nezařaditelnéسلام علیکم، هیوادارم ئەم کتێبە سوودی بۆتان هەبێت♡ . . . (خاوەنی ئەم کتێبە من نیم و هەموو مافەکانی بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێتەوە)