خواردنەوەی ئەهلی ئاگر
ئەبو هریرە (ڕەزای خودای لێ بێت) فەرمووی: پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی:
((اشْتَكَتْ النَّارُ إِلَى رَبِّهَا فَقَالَتْ يَا رَبِّ أَكَلَ بَعْضِي بَعضاًً فَأَذِنَ لَهَا بِنَفَسَيْنِ: نَفَسٍ فِي الشِّتَاءِ، وَنَفَسٍ فِي الصَّيْفِ. فَهُوَ أَشَدُّ مَا تَجِدُونَ مِنْ الْحَرِّ، وَأَشَدُّ مَا تَجِدُونَ مِنْ الزَّمْهَرِيرِ)) رواه البخاري .
واتە: ئاگر سكاڵای بردە لای پەروەردگارو وتی: ئەی پەروەردگارم هەندێكم هەندێكمی خوارد, خودای گەورە رێی پێداو دوو هەناسە بدات, هەناسەیەك لە زستانداو هەناسەیەك لە هاویندا گەرمترین رۆژ كە هەستی پێ بكەن, لە هاویندا ئەوە لە گڕو بڵێسەی دۆزەخەوەیە وە ساردترین رۆژ لە زستاندا لە سەهۆڵ بەندانەكەی دۆزەخەوەیە كە ناوی (زەمهەریرە)..........(هەروەها ئەبو هریرە (رەزای خودای لێ بێت )فەرمووی: پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی:
(( إِذَا اشْتَدَّ الْحَرُّ فَأَبْرِدُوا بِالصَّلَاةِ فَإِنَّ شِدَّةَ الْحَرِّ مِنْ فَيْحِ جَهَنَّمَ )) رواه البخاري.
واتە: هەر كاتێ گەرما تینی بۆ هێنان بە نوێژ كردن خۆتان فێنك بكەنەوە, چونكە تینی گەرمی لە هاڵاوی دۆزەخەوەیە.
أنت تقرأ
ئەهلی ئاگر
Randomسلام علیکم، هیوادارم ئەم کتێبە سوودی بۆتان هەبێت♡ . . . (خاوەنی ئەم کتێبە من نیم و هەموو مافەکانی بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێتەوە)