ئاخافتنێکی گرنگ لەنێوان پیاوێکی بەهەشی و پیاوێکی ئەهلی ئاگر

18 8 0
                                    

ئاخافتنێکی گرنگ لەنێوان پیاوێکی بەهەشی و پیاوێکی ئەهلی ئاگر

خوای گەورە دەفەرمووێت:

فَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ يَتَسَاءَلُونَ ( 50 ) قَالَ قَائِلٌ مِّنْهُمْ إِنِّي كَانَ لِي قَرِينٌ ( 51 ) يَقُولُ أَإِنَّكَ لَمِنَ الْمُصَدِّقِينَ ( 52 ) أَإِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَامًا أَإِنَّا لَمَدِينُونَ ( 53 ) قَالَ هَلْ أَنتُم مُّطَّلِعُونَ ( 54 ) فَاطَّلَعَ فَرَآهُ فِي سَوَاءِ الْجَحِيمِ ( 55 ) قَالَ تَاللَّهِ إِن كِدتَّ لَتُرْدِينِ ( 56 ) وَلَوْلَا نِعْمَةُ رَبِّي لَكُنتُ مِنَ الْمُحْضَرِينَ ( 57 ) أَفَمَا نَحْنُ بِمَيِّتِينَ ( 58 ) إِلَّا مَوْتَتَنَا الْأُولَىٰ وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ ( 59 ) إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ( 60 ) لِمِثْلِ هَٰذَا فَلْيَعْمَلِ الْعَامِلُونَ ( 61 ) الصافات)

واتە: کاتێک ئەهلی بەهەشت لەنێوان خۆیان دادەنیشن و پرسیار لەیەکتری  دەکەن لەبارەی هەندێک لەکاروباری دونیا لەوانە ئەوەی گوێیان لێ دەبوو لەکافرەکان لەرەت کردنەوەی باوەڕ بە خوای تاک و تەنها و زیندوبونەوە جا یەکێک  لەوانە دەڵێت: من وابیرم دێت برادەرێکم هەبوو بەردەوام لەگەڵم دابوو هەوڵی دەدا گومڕام بکاو سەرم لێ بشێوێنی بمخاتە نێو زۆڵکاوی شیرک و لام بدا لەیەکتاپەرستی و باوەڕبوون  بە خوداو بڕوابوون بە پێغەمبەرەکە محمد(صلی الله علیە وسلم) جا پێمی دەوت تۆ بڕوادەکەی کاتێک ئێمە دەمرین و باش مردن کە بووینەوە خۆڵ و جەستەمان هەڵوەشایەوە جارێکی تر زیندوو بکرێنەوە و پاداشت لەسەر کردەوە چاکەکانمان وەربگرین و سزاش بدرێین لەسەر کردەوە خراپەکان؟ بەهەشتیەکە کە ئەو چیڕۆکەیان بۆ دەگێرێتەوە دەڵێ: دەوەرن  ئێستا با بەیەکەوە بڕۆین ئەهلی ئاگر ببینین کە چۆن واپاداشتی کردەوە خراپەکانیان دەدرێتەوە جا رووی خۆی وەردەگێڕێ و دەبینی لە نێو ئاگردا دەسووتێ و سزایەکی بە ئێش دەدرێ، پێی دەڵێ: سوێند بەخوا نزیک بوو تۆ من فریو بدەی و گومڕام بکەو بم خەیە ئەو شوێنەی واتۆ لەنێوی دای ئەگەر خوای گەورە منی نەپاراستایە لەشیرک و رێنمایی نەکردبام بۆ دەست گرتن بەو ئاینە ئەوا وەکو تۆ بووم ئێستاو رایان دەکێشام بۆ ناو ئەو ئاگرە بڵێسە دارە بۆ ئەوەی سزاکەی بچێژم بەهەشیەکە لەخۆشی نیعمەتی خوا کە دەرهەقی کردوە دەڵێ: ئایا ئێمە هەتا هەتایە لەناو ئەو نازو نیعمەتانەدا ژیان بەسەر دەبەین و قەت ناپچڕی و بێ بەش ناکرێین لێی؟ ئایا جارێکی تر لەپاش مردن نیەو لەسزای خوا ئەمینین و ئەمەش کە  بردنەوەیەکە لەسەرووی هەموو بردنەوەکان و سەرفرازیەکان.

جا بۆ گەیشتن بەم مەرام و ئامانجە پێویتە بڕواداران کارو کۆشش و کردەوەی چاک ئەنجام بدەن و کێڕکێ بکەن لەسەر کردەوە چاکەکان جا ئەوەی کردەوەیەکی چاک کرد ئەوا بۆ خۆیەتی ئەوەی خراپەیەکیشی کرد ئەوا لەسەری دەوەستێ خواش ستەم لە هیچ بەندەکی ناکات.

ئەهلی ئاگرحيث تعيش القصص. اكتشف الآن