ئەو ئاگرەی کە گەرمیەکەی حەفتا جار زیاترە لە گەرمی ئاگری دونیا یان

60 13 4
                                    

ئەو ئاگرەی کە گەرمیەکەی حەفتا جار زیاترە لە گەرمی ئاگری دونیا یان

هاوەڵی بەڕێز أبو هریرە (خوای لێ ڕازی بێت) دەفەزمووێت: پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی:

نَارُكُمْ جُزْءٌ مِنْ سَبْعِينَ جُزْءاً مِنْ نَارِ جَهَنَّمَ. قِيلَ: يَا رَسُولَ اللهِ، صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ إِنْ كَانَتْ لَكَافِيَةً، قَالَ: فُضِّلَتْ عَلَيْهِنَّ بِتِسْعَةٍ وَسِتِّينَ جُزْءا كُلُّهُنَّ مِثْلُ حَرَّهَا )( رواه الإمام أحمد الفتح الرباني (٢٤/ ١٦٤) والبخاري واللفظ له (٣٢٦٥) ومسلم (٢٨٤٣) والترمذي ( ٢٥٩٠) وإبن ماجه( ٤٣١٨) والدارمي (٢٨٤٧)

واتە: ئاگری دونیاتان بەشێکە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ ووترا ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە سلم)ئەگەر  گەرمی ئاگری دۆزەخ تەنها بە وێنەی ئاگری دونیا بێت بەسە بۆ ئەوەی سزای پێ بچێژین و بمان سووتێنێت؟ پێغەمبەر(صلی الله علیە سلم) فەرمووی دەی گەرمی ئاگری دۆزەخ شەست و نۆ جار زیاترە لە گەرمی ئاگری دونیا هەر بەش گەرمییەکیشی  بە وێنەی گەرمی ئاگری دونیایە ).............(لەفەرموودەیەکی تردا دەفەرمووێت:

هَذِهِ النَّارُ جُزْءٌ مِنْ مِائَةِ جُزْءٍ مِنْ جَهَنَّمَ)( رواه الإمام أحمد الفتح الرباني (٢٤/ ١٦٤) وصححه الألباني في صحيح الجامع ( ٧٠٠٦)

واتە: ئاگری دونیاتان بەشێکە لە سەد بەشی ئاگری دۆزەخ واتە گڕوو تین و گەرمی ئاگری دۆزەخ سەد ئەوەندەی گەورەترین و سوتێنەرترین ئاگری دونیایە (خوای پەورەدگار هەموو لایەکمان بپارێزێت لێی).

موسڵمانی خۆشەویست بیر بکەوە لە حاڵی کەسێک بە ڕێیەکی ئاگراویدا بڕاوت جا  بە پیادەو ئاسایی بێت یان بە خێرایی تیشک بێت ئایا هەست بە گەرمی ئەو ئاگرە دەکات ئەگەر بە خێرایی تیشک بڕوات؟ بێ گومان بەڵێ  ئەی دەبێت حاڵی ئەو کەسە چۆن بێت ئەگەر بە سکە خشکێ بەسەر ئەو ڕێگا ئاگراویەدا  بروات؟ یان جارێک هەستێت و جارێک بە ڕوودا بکەوێت بەڵێ ئەگەر ئەوە حاڵی بێت بە هۆی ئاگری دونیاوە ئەی دەبێت حاڵی ئەو کەسە چۆن بێت لە کاتێکدا بەسەر  پردی(صیراط)دا دەڕوات و ئاگری دۆزەخی لە ژێرەوە  بێت؟ ئەی ئاگرەی کە لە پێشدا زانیت چەند بە تین و سووتێنەرە.

ئەهلی ئاگرحيث تعيش القصص. اكتشف الآن