نوقم كردنی بەختەوەر ترین كەسی دونیا لە دۆزەخی خواو بە پێچەوانەوە
١٩٠٢ـ عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (يُؤْتَى بِأَنْعَمِ أَهْلِ الدُّنْيَا مِنْ أَهْلِ النَّارِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، فَيُصْبَغُ فِي النَّارِ صَبْغَةً ثُمَّ يُقَالُ: يَا ابْنَ آدَمَ هَلْ رَأَيْتَ خَيْرًا قَطُّ؟ هَلْ مَرَّ بِكَ نَعِيمٌ قَطُّ؟ فَيَقُولُ: لَا وَاللَّهِ يَا رَبِّ. وَيُؤْتَى بِأَشَدِّ النَّاسِ بُؤْسًا فِي الدُّنْيَا مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ، فَيُصْبَغُ صَبْغَةً فِي الْجَنَّةِ، فَيُقَالُ لَهُ: يَا ابْنَ آدَمَ هَلْ رَأَيْتَ بُؤْسًا قَطُّ؟ هَلْ مَرَّ بِكَ شِدَّةٌ قَطُّ؟ فَيَقُولُ: لَا وَاللَّهِ يَا رَبِّ، مَا مَرَّ بِي بُؤْسٌ قَطُّ، وَلَا رَأَيْتُ شِدَّةً قَطُّ).
(أنس)ی كوڕی (مالك) (خوای لێ ڕازی بێت) دەڵێ: پێغهمبەری خوا (صلی اللە عليە وسلم) فەرموویەتی: (بەختەوەرترینی كەس لە دۆزەخیەكان لە ڕۆژی قیامەتدا دەهێنرێت، یەكجار هەڵدەژەنرێت لە ئاگر پاشان پێی دەوترێت: ئەی نەوەی ئادەم ئایا هەرگیز خێر و خوشیت دیووە، ئایا هەرگیز نیعمەتی خوا بەسەرتا تێپەڕیووە؟ ئەویش دەڵێت: نەبەخوا ئەی پەروەدگار، ئینجا خێر لە خۆنەدیوترین كەسیش لە دونیادا لەبەهەشتیەكان دەهێنرێت یەكجار لە بەهەشتا هەڵدەژەنرێت پاشان پێی دەوترێت: ئەی نەوەی ئادەم ئایا هەرگیز ناخۆشیت بەخۆتەوە بینیوە، ئایا هەرگیز سەختیی بەسەرتا تێپەڕیووە، ئەویش دەڵێت: نەبەخوا ئەی پەروەردگار، هەرگیز ناخۆشیم لە ژیاندا نەدیوە، هەرگیز سەختیم نەدیوە).
أنت تقرأ
ئەهلی ئاگر
Randomسلام علیکم، هیوادارم ئەم کتێبە سوودی بۆتان هەبێت♡ . . . (خاوەنی ئەم کتێبە من نیم و هەموو مافەکانی بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێتەوە)