پێشەکی

716 95 17
                                    

پێشەکی

موسڵمانانی خۆشەویست بەڕاستی شارەزای بوون لە حاڵی دواڕۆژوو ڕوودانی ئەو هەمووکارە ناخۆش و ناڕەحەتانەی کە تیایدایە کارێکە زۆربەی موسڵمانان بێ ئاگان لێی بەڕادەیەک وایان لێ هاتووە هەر باسی ناکەن و بیریشی لێناکەنەوە لە کاتێکدا زۆر شارەزاو خەم خۆرن لە کارو باری ژیانی دونیا... شارەزابوون و بە ئاگابوون لە ناخۆشی و ناڕەحەتیەکانی سەر پردی (صیراط)و ئەهلی ئاگر یەکێکە لەو کارە گرنگانەی کە پێویستە موسڵمان بەردەوام بیری لێ بکەنەوە و لە یادی نەکات چونکە بە هیچ شێوەیەک ڕزگار بوون نییە لە چوونە ناو دۆزەخ یان ڕۆیشتن بەسەریدا هەروەک خوای پەروەرگار سوێند دەخوات کە دەبێت بەندەکانی بەناو دۆزەخدا بەرێت هەروەک دەفەرمووێت:

ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوا وَّنَذَرُ الظَّالِمِينَ فِيهَا جِثِيًّا .وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ قَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلَّذِينَ آمَنُوا أَيُّ الْفَرِيقَيْنِ خَيْرٌ مَّقَامًا وَأَحْسَنُ نَدِيًّا (مریم 73 72 )

واتە: ئەی خەڵکینە ! ئیللا دەبێت هەمووتان بە ناو ئاگری دۆزەخدا یان بەسەر پردی (صیراط) تێپەڕن ئەی محمد (صلی الله علیە وسلم) ئەمە بریارێکە لەلایەن پەروەردگارتەوە بڕاوەتەو شتێکی حەتمییە پاش چوونە ناو ئاگری دۆزەخ یان ڕۆیشتن بەسەر پردی (صیراط)ـــدا پارێزگارو خواناسان ڕزگار دەکەین وە زاڵم و ستەمکاران لە ناو ئاگری دۆزەخدا دەستە و ئەوژنۆ دێلینەوە (بە چۆکدا دەکەون لە دۆزەخدا دەمێننەوە.)

ڕۆیشتنی موسڵمان بەناو ئاگری دۆزەخدا بریتییە لە ڕۆیشتن بەسەر پردی (صیراط)ـــدا چوونە ناوی وە ڕۆیشتنی هاوەڵ بڕیاردەران و بێ باوەڕان بریتییە لە چوونە ناو ئاگری دۆزەخەوە، ئەمە بۆچوونی زانای پایەبەرز (عَبدالَّرمنِ كورى زَيدِ أَسلْم)ــە ڕەحمەتی خوای لێبێت هەروەک زانای پایەبەرز (حافظِ حَکَمي) ڕەحمەتی خوای لێبێت ) دەگێڕاوێتیەوە.... قۆناغی تێپەڕبوون بەسەر پردی (صیراط) یەکێکە لە ترسناکترین ئەو ناخۆشی و ناڕەحەتییانەی کە ڕووبەڕووی موسڵمان دەبێتەوە لە دواڕۆژدا، وە موسڵمان ترس و لەرزوو دڵە ڕاوکێی ئارام نابێتەوە تا لەو پردە ڕوزگاری نەبێت و بەچێی نەهێڵێت و وەکەوێتە پشتییەوە.

موسڵمانی خۆشەویست لەم کیتابەی بەردەستتدە هەوڵم داوە تیشکێک بخەمە سەر ناخۆشی و ناڕەحەتی و ترسناکی پردی (صیراط) و ناخۆشیەکانی ئەهلی ئاگر

داواکارم لە پەروەردگاری بە تواناو بەبەزەیی ڕزگارمان بکات بە ڕەحم و لێبووردەیی خۆی لە هەموو ناخۆشی و ناڕەحەتییە ترسناکەکانی دواڕۆژ بە تایبەتی ناخۆشی و ناڕەحەتی سەر پردی(صیراط) و لە ئاگری دۆزەخ...اللهم امین

ناوی پەڕتووک چۆن ڕزگارت دەبێت لە ناخۆشی و ناڕەحەتییەکانی سەر پردی (صیراط)؟ و ئەهلی ئاگر

وەرگیرانەوەی (دیار عبدالله روستای)منیش هەستام بە وەرگێرانەوەی ئەم کتێبە بۆ موسڵمانانی خۆشەویستم بۆ تێکرای کورد (نوسین و وەرگێڕانەوەی (دیار عبدالله روستایی)بەرێوبەری فەیسبوکی (ئامۆژگاری ئیسلام) بەتێگەشتن و بەو شێوازەی کە پێشین و پێشەوایانی ئوممەتی(سلف صالح)لەسەری بوون.

بۆ هەر رەخنەو پرسیارێک دەتوانن پەیوەندیم پێوە بکەن
بەم دوو ناو نیشانەی خوارەوە.
رەقەم موبایل و فەیسبوکی وەرگێری پەرتووکەکە
موبایل
07503558889
فەیسبوکی
https://www.facebook.com/amozhgari.islam

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەم کتێبە بە هەموو بەشەکانی 49 لاپەرەیە
وە هوادارم سودی لێ وەرگرن

ئەهلی ئاگرحيث تعيش القصص. اكتشف الآن