کۆتایی

67 11 2
                                    

کۆتایی

بەپشتیوانی و یارمەتی یەکی تەواوی خوای گەورە کتێبەکەی تەواو بوو خوای گەورەش ئەوە دەزانێ کە هیچ تواناو هێزێکمان نییە بۆ کردنی هیچ شتێک مەگەر بە یارمەتی خوای بڵادەست و گەورە و ئەگەر بە ویستی ئەو نەبا هیچ شتێک نەدەبوو نەدەبێتیش جکە  لەهەوڵ و تێگۆشانیش هیچی تر لەسەر مرۆڤ نییە و هەر خوای گەورەش سەرخەرو ڕێنیشاندەرە بۆ ڕێگای ڕاست.

لەراستی دا هەوڵی کۆکردنەوەی  هەمووی بەندێکی ئەم کتێبەم لە چاکترینی سەرچاوەو کتێب و دانراوەکان داناوە لەبەر دوو وشت:

(یەکەم):

بۆ ئەوەی ببێتە کتێبێکی چاکی خاوەن بەهایەکی زانستی و بەبێ هیچ ناراستی و لەسنوور دەرچونێک ئەوەی لە کتێبی خواو سوننەتی پێغەمبەرەکەی(صلی الله علیە وعلیم) دا هاتووە دەربخات و روونبکاتەوە چونکە کەسی وان هەیە کەوا پشتی بە چەند فەرموودەیەکی دروستکراو زۆر لاواز بەستووە بۆ ئەوەی  خەڵکی بترسێنی ئەوای خۆی بۆ ئەوەی بۆ لای خوا بکەڕێنەوەو ئەمەش رێگەی پێینادرێ دوایی پێۆیستە کە ئەو پەیامانەی لەخواو پێغەمبەرەکەیەوە بە خەڵکی دەگەێینرێ لەسەر ئەو بنەمایانە بێ کەوا بە راست زانراوبێ و پشتراوستکرابێتەوە  نەوەک بەوەی کەوا کە خەڵکی لێ ئاگاداربکەینەوە یان بۆیان روونبکەینەوە بۆ ئەوەی لێیەوە ئاکاداربن.

(دووەم):

ئەو ترساندون و ئامۆژگارییەی لەم کتێبەدایە بۆ ئەوەیە بەڵکو ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی پێش کار لەکارترازان هەر یەکێکمان بە خۆی رابکات دوایی لە ئاگری دۆزەخەوە بۆ  رەحمەتی خواو بەهەشت و رەزامەندی رابکات ئەو کەسەش راستی گوتوە کە دەربارەی بەردەوام بوون لەسەر سەرپێچی یەکان و قینی خوای گەورە گوتویەتی

هەروەها زۆر سوپاس بۆ خوای گەورە کە توانیم ئەم کتێبە تەواو بکەم بو ئامۆژگاری خەڵکی ئاگادار کردنەوەی لە ئاگر دۆزەخ و ناخۆشیەکانی سەر پردی (صیراط) کە بزانین کەوا ناخۆشی پردی (صیراط) چەند سەختە کە دڵیابن ئەو ڕۆژەش دێت کە هەموومان بە چاوی خۆمان دەبینین کەوا ڕۆژیکی چەند سەخت و ناخۆشە ئەو ڕۆژە.....خوای گەورە  بەروحمی خۆی لەگەڵمان بکات رێگایی پردی (صیراط)مان بۆ ئاسان بکات للهم آمین .
نوسین و وەرگێڕانەوەی ( دیار عبدالله روستایی )
مافی گشت کەسێکە بۆ بڵاو کردنەوەی گشت بابەتەکانی کتێبی (ئەهلی ئاکر) لە دوعای خێر بێ بەشمان مەکەن.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بە هیوای ئەوەی کە سودتان لێ وەرگرتبێ

🎉 لقد انتهيت من قراءة ئەهلی ئاگر 🎉
ئەهلی ئاگرحيث تعيش القصص. اكتشف الآن