وتو وێژی ئــەهـلی ئاگر

16 7 0
                                    

وتو وێژی ئــەهـلی ئاگر

خودای گەورە دەفەرمووێت:

((هَذَا وَإِنَّ لِلطَّاغِينَ لَشَرَّ مَآبٍ * جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا فَبِئْسَ الْمِهَادُ * هَذَا فَلْيَذُوقُوهُ حَمِيمٌ وَغَسَّاقٌ * وَآخَرُ مِنْ شَكْلِهِ أَزْوَاجٌ * هَذَا فَوْجٌ مُقْتَحِمٌ مَعَكُمْ لَا مَرْحَبًا بِهِمْ إِنَّهُمْ صَالُوا النَّارِ * قَالُوا بَلْ أَنْتُمْ لَا مَرْحَبًا بِكُمْ أَنْتُمْ قَدَّمْتُمُوهُ لَنَا فَبِئْسَ الْقَرَارُ * قَالُوا رَبَّنَا مَنْ قَدَّمَ لَنَا هَذَا فَزِدْهُ عَذَابًا ضِعْفًا فِي النَّارِ))  ص: 55 بۆ 61)

واتە: بێگومان سەركەشان خراپترین پاشە رۆژیان هەیە, دۆزەخە كە دەچنە ناویەوە ئای چ جێگایەكی بەدو خراپە, ئەمەو ئاوی لە كوڵ و كێم و زوخە دەبا بیچەژن وە چەند جۆری تر سزامان هەیە , لەو شێوە بە (گومراكەرەكان دەوترێ‌ )ئەمە كومەڵێكە لەگەڵ ئێوەدا دێنە دۆزەخ (گومراكەرەكان ) دەڵێن: بەڵكو ئێوە بەخێر نەیەن,ئێوە ( لەدنیادا گومراتان) كردین و ئەم سزایەتان پێش هێنا بۆمان, ئای چ جێگاو مەنزڵێكی خراپە, دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان هەر كەس (هۆی ) پێش هێنانی ئەم سزایە بوو بۆ ئێمە, ئەوە سزای ئەو لە دۆزەخدا دوو چەندانە بكە….)...........(هەروەها دەفەرمووێت:

(( وَإِذْ يَتَحَاجُّونَ فِي النَّارِ فَيَقُولُ الضُّعَفَاءُ لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًا فَهَلْ أَنْتُمْ مُغْنُونَ عَنَّا نَصِيبًا مِنَ النَّارِ * قَالَ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُلٌّ فِيهَا إِنَّ اللَّهَ قَدْ حَكَمَ بَيْنَ الْعِبَادِ )) غافر: 47… 48.)

واتە: وە كاتێ‌ (دۆزەخیەكان) لە ناو ئاگرەكەدا دەمە قرە دەكەن لاوازەكان بەوانەی خۆ بەزلزان بون دەڵێن: بەراستی ئێمە شوێن كەوتوی ئێوە بوین دەی ئایا ئێوە لە جیاتی ئێمە لە ئەستۆ دەگرن بەشێك لەم ئاگرە, ئەوانەی خۆ بەزلزان و زۆردار بوون دەڵێن: بەراستی هەموومان لە ئاگرداین بێگومان خودا لە نێوان بەندەكانیدا دادوەری كردووە…

ئەهلی ئاگرحيث تعيش القصص. اكتشف الآن