هەیانە بە هوی کردەوە خرابەکانیەوە لە ناو دەچێت و دەکەوێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە

44 14 0
                                    

هەیانە بە هوی کردەوە خرابەکانیەوە لە ناو دەچێت و دەکەوێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە

هاوەلی بەرێز أبو بَکْرَة (خوای  لێ ڕازی بێت)  لە پێغەمبەرەوە( صلی الله علیە وسلم)  بۆمان دەگێڕێتەوە کە فەرموویەتی: 

يُحْمَلُ النَّاسُ عَلَى الصِّرَاطِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَتتَقادَعُ بِهِمْ جَنَبَةُ الصِّرَاطِ، تَقَادُعَ الْفَرَاشِ في النَّارِ، قَالَ: فَيُنْجِي اللَّهُ تَبارَكَ بِرَحْمَتِهِ مَنْ يَشَاءُ، )( رواه الإمام أحمد الفتح الرباني (٢٤/ ١٥٦) وحسنه الألباني في ظلال الجنة (٨٣٧)

واتە: لە ڕۆژی دوایدا خەڵکی دەهێنرێنە سەر پردی(صیراط)قولاپەکانی تەنیشت پردی ( صیراط) ڕایان دەکێشێت و یەک دوای یەک بەریان دەداتەوە ناو ئاگری دۆرەخ بە وێنەی کەوتن و بەربونەوەی پەپولە بۆ ناو ئاگر (چەند ناسکە و چەند زوو دەسووتێت  کاتێک لە ئاگر نزیک دەبێتەوە) پاشان خوای پەروەردگار ئەو کەسانە ڕزگار دەکات کە خۆی ویستی لێیە.)............(موسڵمانی خۆشەویست لەو کاتە ساتە ترسناکە سەختەدا کە دڵەکان دێنە لەرزین پێغەمبەران سەڵات و سەلامی خوایان لەسەر بێت) دەست دەکەن  بە پاڕانەوەو بەردەوام دەڵێن )(اللَهُمَّ سَلِّم سَلِّم) ئەی پەروەردگار سەلامەتیان بکە ئەی پەروەردگار  سەلامەتیان بکە زۆر پەرۆشن و بەزەییان بە حاڵی ئەو خەڵکەدا دێتەوە کاتێک دەیان بینن لەسەر پردی (صیراط).

هاوەلی بەڕێز أبو هریرة (خوای ڵی ڕازی بێت) دەفەرمووێت: پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی:

فَيُضْرَبُ الصِّرَاطُ بَيْنَ ظَهْرَانَيْ جَهَنَّمَ، فَأَكُونُ أَوَّلَ مَنْ يَجُوزُ مِنَ الرُّسُلِ بِأُمَّتِهِ، وَلاَ يَتَكَلَّمُ يَوْمَئِذٍ إِلَّا الرُّسُلُ، وَكَلاَمُ الرُّسُلِ يَوْمَئِذٍ: اللَّهُمَّ سَلِّمْ سَلِّمْ. وَفِي جَهَنَّمَ كَلاَلِيبُ مِثْلُ شَوْكِ السَّعْدَانِ، رَأَيْتُمْ شَوْكَ السَّعْدَانِ؟ قَالُوا: نَعَمْ. قَالَ: فَإِنَّهَا مِثْلُ شَوْكِ السَّعْدَانِ، لا يَعْلَمُ قَدْرَ عِظَمِهَا إِلَّا اللَّهُ، تَخْطَفُ النَّاسَ بِأَعْمَالِهِمْ، فَمِنْهُمْ مَنْ يُوبَقُ بِعَمَلِهِ، أي يُهْلِكُ وَمِنْهُمْ مَنْ يُخَرْدَلُ ثُمَّ يَنْجُو)( رواه الإمام أحمد الفتح الرباني (٢٤/ ١٥٧) البخاري في "صحيحه" (رقم806)، ومسلم في "صحيحه" (رقم182) وإبن ماجه ( ٤٢٨٠)

واتە: .... پاشان پردی (صیراط) لە سەر دۆزەخ دادەنرێت من یەکەم پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) دەبم کە ئوممەتەکەمی بەسەردا دەپەڕێنەمەوە وە  لەو ڕۆژەدا هیچ کەس ناتوانێت قسە بکات تەنها پێغەمبەران نەبێت (سەلامی خوایان لەسەر بێت) وە ووتەو پاڕانەوەی پێغەمبەران (سەلامی خویان لەسەر بێت) لەو ڕۆژەدا تەنها  ئەوەیە کە دەڵێن: ئەی پەروەردگار  سەلامەتیان بکە ئەی پەروەردگار سەلامەتیان بکە لەو دۆزەخدا قولاپ هەیە بەوێنەی دڕکی (سَعدان) هیچ کەس  گەورەیی ئەو دڕکە نازانێت جگە لە خوای پەروەردگار  ئەو دڕکە خەڵکی ڕادەکێشێت بۆ ناو ئاگر بە پێی  کردەوە خراپەکانییەوە وە هەیانە قولاپەکانی دۆزەخ ڕایدەکێشێت و  گۆشتی لاشەی پاچە پارچە دەکات پاشان ڕزگاری دەبێت و دەردەچێت.

ئەهلی ئاگرحيث تعيش القصص. اكتشف الآن