لەو کات و شوێنەدا هیچ کەس ناتوانێت قسە بکات تەنها پێغەمبەران نەبێت

72 22 4
                                    

لەو کات و شوێنەدا هیچ کەس ناتوانێت قسە بکات تەنها پێغەمبەران نەبێت

وە ئەوەی ترسناکی پردی(صیراط)دەربخات ئەوەیە لەو شوێنەدا هیچ کەس ناتوانێت لە کاتی پەڕینەوەدا قسە بکات جگە لە پێغەمبەران (صەڵات و سەڵامی خوایان لەسەر بێت) کە داوا لە خوای پەروەردگار دەکەن  تا شوێن کەوتوانیان بە ساغ و سەلامەتی بیپەڕێنێتەوەو ڕزگاریان بکات هەروەک هاوەڵی بەرێز أبو هریرە (خوای لێ ڕازی بێت) دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی:

فَيُضْرَبُ الصِّرَاطُ بَيْنَ ظَهْرَانَيْ جَهَنَّمَ فَأَكُونُ أَوَّلَ مَنْ يَجُوزُ مِنْ الرُّسُلِ بِأُمَّتِهِ وَلا يَتَكَلَّمُ يَوْمَئِذٍ إِلا الرُّسُلُ وَكَلامُ الرُّسُلِ يَوْمَئِذٍ اللَّهُمَّ سَلِّمْ سَلِّمْ)( رواه الإمام الفتح الرباني (٢٤/ ١٣٢) والترمذي(٢٤٣٣) وصححه الألباني في صحيح الترغيب والتَّرهيب ( ٣٦٢٥)

واتە: پاشان پردی (صیراط)لەسەر دۆزەخ دادەنرێت من یەکەم پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) دەبم کە ئوممەتەکەمی بەسەردا دەپەڕێنمەوە وە لەو ڕۆژەدا هیچ کەس ناتوانێت قسە بکات تەنها پێغەمبەران نەبێت( صەڵات و سەڵامی خوایان لەسەر بێت) وە ووتەو پاڕانەوەی پێغەمبەران (صەلات و سەلامی خوایان لەسەر بێت) لەو ڕۆژەدا تەنها ئەوەیە کە دەڵێن ئەی پەروەردگار سەڵامەتیان بکە، ئەی پەروەردگار سەلامەتیان بکە....

موسڵمانی خۆشەویست لەو فەرموودانەی سەرەوە کە باسمان کرد ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە تێپەڕین بەسەر پردی( صیراط)ـــدا یەکێکە لە ترسناکترین قۆناغەکانی دواڕۆژ ئەو ناڕەحەتییەش  وا پێویست دەکات لەسەرمان کە سوور بین و هەوڵ بدەین کاری چاکە زۆر بکەین و خۆمان لە خراپە و تاوان بپارێزین تا ڕزگارمان بێت لە ناخۆشی ناڕەحەتییەکانی سەر پردی (صیراط)................(هەر بۆیە هاوەڵی  بەڕیزی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) مُعاذِ کوڕی جَبَل (خوای لێ ڕازی بێت ) فەرموویەتی:

إنَّ المُؤمِنَ لا يَسْكُنُ رَوْعُهُ ، حَتَى يَتْرُكَ جِسْرَ جَهنّمَ وَراءَهُ . )(بڕوانه /موعظة المومنين إحياء علوم الدين للقاسمي (ص ٤٣١)

واتە: ئیماندار دڵی ئارام نابێت و ترسی لەسەر لاناچێت تا بەسەر پردی (صیراط)ــدا نەپەڕێتەوە و دۆزەخ نەکەوێتە پشتییەوە.)..............( وە هاوەڵی بەرێز عَبدُالله کوڕی مَسعود (خوای لێ ڕازی بێت) دەفەرمووێت پێغەمبەر( صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی:

عن عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ ، أَنّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، قَالَ : " آخِرُ مَنْ يَدْخُلُ الْجَنَّةَ رَجُلٌ يَمْشِي عَلَى الصِّرَاطِ فَهُوَ يَمْشِي مَرَّةً ، وَيَكْبُو مَرَّةً ، وَتَسْفَعُهُ النَّارُ مَرَّةً ، فَإِذَا جَاوَزَهَا الْتَفَتَ إِلَيْهَا ، فَقالَ: تَبَارَكَ الَّذِي أَنْجَانِي مِنْكِ ، لَقَدْ أَعْطَانِي اللَّهُ شَيْئًا مَا أَعْطَاهُ أَحَدًا مِنَ الأَوَّلِينَ وَالآخِرِينَ .... )(رواهالإمام أحمد الفتح الرباني (٢٤/ ١٧٥) والبخاري )( ٦٥٧١) ومسلم واللفظ له)(١٨٧)

واتە: کۆتا کەس کە دەچێتە بەهەشتەوە پیاوێکە کاتێک بەسەر پردی (صیراط)ــدا دەڕوات جارێک ئاسایی دەڕوات و جارێک بەدەمدا دەکەوێت و جارێک هەڵاوی گەرمی ئاگری دۆزەخی بۆ دێت و ئازاری دەدات کاتێک تێپەڕی بەسەریدا و ڕرگاری بوو لێی ئاوڕێک دەداتەوەو سەیرێکی دۆزەخ دەکات و دەڵێت بەخشش زۆرە ئەو پەروەردگارەی کە منی ڕزگار کرد لە تۆ بەڕاستی خوای پەروەدگار شتێکی بە من بەخشیوە (ڕزگاری کردم لە ئاگری دۆزەخ )بە هیچ شێوەیەک کەسی نەبەخشیوە نە لە پێشینان و نە لە کۆتاییان...).

ئەهلی ئاگرحيث تعيش القصص. اكتشف الآن