ترسانی فریشتەکان لە ناخۆشی و ناڕەحەتی پردی = صیراط = لە کاتێکدا لێپرسینەوەیان نییە
هەوەڵی بەرێز سَلمان فارسی (خوای لێ ڕازی بێت )دەفەرمووێت: پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی:
عن سلمانَ (رضي الله عنه) عن النَّبيِّ (صلّى الله عليه وسلّم) قال: «يُوضَعُ الميزانُ يَومَ القيامَةِ، فَلَو وُزِنَ فِيهِ السَّمواتُ والأرضُ لَوُسِعَتْ، فَتَقولُ الملائكةُ: يا رَبِّ لمَنْ شِئتُ مِن خَلقي فَتَلولُ الملائكةُ سُبْحانَكَ ما عَبَدْناكَ حَقَّ عِبادَتِكَ وَيُوضَعُ الصِّراطُ مِثلُ حَدِّ الموسي فَتَقولُ الملائكةُ مَن تُجيزُ عَ هذا؟ فَيَقولُ مَنْ شِئْتُ مِنْ خَلقي، فَيقولونَ: سُبْحانَكَ ما عَبَدْناكَ حقَّ عبِادَتِكَ» )( رواه الحاكم (٤/ ٥٨٦) وصححه الألباني في صحيح الترغيب والتَّرهيب )(٣٦٢٦)
واتە: لە دواڕۆژدا ترازوو دادەنرێت (بۆ کێشانی کردەوەکان) ئەگەر ئاسمانەکان و زەوی پێ بکێشرێت دەیان گرێت و دەیانکێشێت (ئەوەندە گەورەیە) فریشتەکان دەڵێن ئەی پەروەردگار ئەو ترازووە بۆ کێ کێشانە دەکات کێ دەتوانێت پڕی بکات؟ خوای پەروەردگار دەفەرمووێت: بۆ ئەو بەندانەی کە خۆم ویستم لێیە فریشتەکان دەڵێن پاکی و بێ گەوردی بۆ تۆ ئەی پەروەردگار بەڕاستی ئێمە تۆمان بە تەواوی نەپەرستووەو عیبادەتی تەواومان بۆ نەکردوویت پاشان پردی (صیراط)لەسەر دۆزەخ دادەنرێت ئەوەندە تیژە بە وێنەی دەمی موس فریشتەکان دەڵێن: کێ بەسەریدا دەپەرێنیتەوە کێ هەیە بتوانێت بەسەریدا بپەرێتەوە ؟ خوای پەروەردگار دەفەرمووێت: ئەو بەندانەی کە خۆم ویستم لێیە پاشان فریشتەکان دەڵێن پاکی و بێ گەردی بۆ تۆ ئەی پەروەردگار بەڕاستی ئێمە تۆمان بە تەواوی نەپەرستووەو عیبادەتی تەواومان نەکردوویت.
أنت تقرأ
ئەهلی ئاگر
Randomسلام علیکم، هیوادارم ئەم کتێبە سوودی بۆتان هەبێت♡ . . . (خاوەنی ئەم کتێبە من نیم و هەموو مافەکانی بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێتەوە)