یەکەم ئوممەت کە لەسەر پردی = صیراط =تێدەپەرێت

39 15 0
                                    

یەکەم ئوممەت لە ئو مەتانی کە بەسە پردی ( صیراط) دا تێدەپەڕێت ئوممەتی پغەمبەری خۆمانە (صلی الله علیە وسلم) ئەویش لەبەر ڕێزێشی لای خوای پەروەردکار هاوەڵی بەرێز أبو هُریرة (خوای لێ ڕازی بێت)  دەفەرمووێت پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی:

فَيُضْرَبُ الصِّرَاطُ بَيْنَ ظَهْرَانَيْ جَهَنَّمَ، فَأَكُونُ أَوَّلَ مَنْ يَجُوزُ مِنَ الرُّسُلِ بِأُمَّتِهِ، )( رواه الإمام أحمد الفتح الرباني (٢٤/ ١٥٧) البخاري في "صحيحه" (رقم806)، ومسلم في "صحيحه" (رقم182) وإبن ماجه ( ٤٢٨٠)

واتە: ... پاشان پردی (صیراط) لەسەر دۆزەخ دادەنرێت من یەکەم پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) دەبم ئوممەتەکەمی بەسەردا دەپەرێتەوە.)..........(وە یەکەم کەسیش لەم ئوممەتە کە بەسەر پردی (صیراط) دا دەپەڕێتەوە پێغەمبەری خوایە(صلی الله علیە وسلم)  لەبەر ئەو فەرموودەیەی کە هاوەڵی بەڕێز أبو سَعید الخُدرﻱ (خوای لێ ڕازی بێت) بۆمان دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)فەرموویەتی

وَالأَنْبِيَاءُ بِجَنْبَتَيِ الصِّرَاطِ وَأَكْثَرُ قَوْلِهِمْ : اللَّهُمَّ سَلِّمْ سَلِّمْ فَأَكُونُ أَنَا وَأُمَّتِي أَوَّلَ مَنْ يَمُرُّ أَوْ قَالَ :" أَوَّلُ مَنْ يُجِيزُ ...)(رواه ابن أبي عاصم في السنة (١/ ٢٨٤) وقال الألباني في ظلال الجنة إسناده جيد وهو على شرط

واتە: .... لەو ڕۆژەدا پێغەمبەران (سەڵات و سەڵامی خوایان لەسەر بێت) لە تەنیشت پردی(صیراط)ـەوە دەوەستن و لە خوای پەروەردگار دەپاڕێنەوە تا شوێن کەوتوانیان بەسەلامەتی بپەڕنەوەو ڕزگاریان بێت زۆربەی پاڕانەوەو ووتەیان لەو ڕۆژەدا ئەوەیە کە دەڵێن: ئەی پەروەردگار سەلامەتیان بکە ئەی پەروەردگار  سەلامەتیان بکە من و شوێن کەوتوانم یەکەم و کۆمەڵین بەسەریا تێدەپەڕین.)............(وە یەکەم کۆمەڵ دوای پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) لەم ئوممەتە کە بەسەر پردی (صیراط) دا تێدەپەڕن موسڵمانە هەژارە کۆچکردووەکانن (واتە: پێش هەموو موسڵمانانی شوێنکەوتووی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) هەروەک هاوەڵی بەڕێز و خۆشەویستی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) ثوبان (خوای لێ ڕازی بێت) دەفەرمووێت:

أنَّ حَبْرَا مِنْ أحبارِ اليَهود سَألَ النَّبيَّ صلى الله عليه وسلم عِدَّةَ أسْئلَهَ كانَ مِنها قَوله أينَ يَكونُ النّاسُ يَومَ  تُبَدَّلُ الأرضُ غَيرَ الأرضُ وَالسَّموات؟ فَقالَ رَسـولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هُمْ فِي الظُّلْمَةِ دُونَ الْجِسْرِ قَالَ: فَمَنْ أَوَّلُ النَّاسِ إِجَازَةً ؟ قَالَ : فُقَرَاءُ الْمُهَاجِرِينَ قَالَ الْيَهُودِيُّ )(رواە الإمام مسلم(۳۱٥)

واتە: زاناو گەورەیەکی جولەکە هاتە لای پێغەمبەرو(صلی الله علیە وسلم)  و چەند پرسیارێکی لێکرد یەکێک لەو پرسیارانە ئەوەبوو ووتی: خەڵکی لە کوێن لەو ڕۆژەی کە زەوی و ئاسمانەکان دەگۆڕدڕێن (لە دواڕۆژدا؟) پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)فەرمووی: بەڵێ خەڵکی  لەو ڕۆژدەدا لە تاریکاییدان لەسەر پردی (صیراط) ئەویش ووتی ئەی کێ یەکەم کەسە کە بەسەریدا دەپەڕێتەوە؟ پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)فەرمووی: موسڵمانە هەژارە کۆچکردووەکانن.

ئەهلی ئاگرحيث تعيش القصص. اكتشف الآن