ئاگر ئابڵوقه‌ى بێ باوه‌ڕان ده‌دات
دۆزه‌خى یه‌کان ئه‌و بێ باوه‌ڕانه ده‌گرێته‌وه که له‌دونیادا دژایه‌تى ئاینى په‌روه‌ردگاریان کردووه و بوونه‌ته دڕک وداڵى سه‌ڕێگاى بانگه‌وازى ڕاسته شه‌قامى خواى گه‌وره.به هه‌میشه‌یى له گوناهو تاواندا گه‌وزاون و هیچ چاکه‌یه‌کیان بۆ نه‌ماوه ئه‌وه‌تا خواى گه‌وره به‌رپه‌چى جوله‌که‌ى به‌د ڕه‌فتار ده‌داته‌وه که ده‌یان ووت ته‌نها چه‌ند ڕۆژێک له دۆزه‌خدا ده‌مێنینه‌وه ئه‌و جوله‌کانه‌ى به‌رده‌وام ڕیگرو به‌ربه‌ست بوون له‌ڕێى موسڵماناندا هه‌میشه خراپه‌و به‌د ره‌وشتى وبێ باوه‌ڕى له‌سه‌ر زه‌وى ته‌شه‌نه پێ ده‌ده‌ن. خواى گه‌وره میهره‌بان ده‌فه‌رمووێت:
[بَلَىٰ مَن كَسَبَ سَيِّئَةً وَأَحَاطَتْ بِهِ خَطِيئَتُهُ فَأُولَـٰئِكَ أَصْحَابُ النَّاڕ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ]البقره/٨١)
واته ئه‌رێ که‌سێک گوناهـ بکا و شوێنه‌وارى شوومى ئه‌وه ده‌ورى گرتبێت جا ئه‌وانه ئه‌هلى ئاگرن و به‌هه‌میشه‌یى له‌ناو ئاگردا ده‌مێننه‌وه.)...........(وه‌ک خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێت:
[يَوْمَ يَغْشَاهُمُ الْعَذَابُ مِن فَوْقِهِمْ وَمِن تَحْتِ أَرْ‌جُلِهِمْ]العنکبوت/٥٥ )
واته ڕۆژى سزا له‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه وه له ژێر پێیانه‌وه ئه‌وان ده‌گرێته به‌ر.)............(هەروەها ده‌فه‌رموێت
[وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌ بِالْكَافِڕ‌ينَ ]التوبه/٤٩)
واته به‌ڕاستى دۆزه‌خ ده‌ورى بێ باوه‌ڕانى داوه.
ئه‌م ئابلوقه‌یه له‌ڕوویه‌کى تریشه‌وه‌یه:-
ئه‌ویش به‌وه‌ى ئاگر وه‌ک په‌رژین و سیاجێک ده‌ورى بێ باوه‌ڕان ده‌دات به جۆرێ که‌ناتوانن به‌جێ بهێڵن یان ده‌رچن تیایدا.).............( خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت[إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارً‌ا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَ‌ادِقُهَا ۚ وَإِن يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ ۚ بِئْسَ الشَّرَ‌ابُ وَسَاءَتْ مُرْ‌تَفَقًا ]الکهف/٢٩
واته به‌ڕاستى ئێمه بۆ سته‌مکاران ئاماده‌مان کردووه ئاگرێک که گڕه‌که‌ى له‌هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌ورى ئه‌وانى داوه ئه‌گه‌ر داواى یارمه‌تى بکه‌ن به ئاوێک یارمه‌تى ده‌درێن وه‌ک قوڕقوشمى سور بووه‌وه که ده‌م وچاویان ده‌برژێنێ چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌کى خراپه‌و چه‌ند نیشتگه‌یه‌کى خراپه که هاوه‌ڵى دێوو کافرانن. هه‌ندێ له‌ته‌فسیرى [سرادقها]ده‌فه‌رمون واته په‌رژین و دیوارى ئاگرین.).............(هەروەها خوای گەورە فه‌رمویه‌تى
[لَوْ يَعْلَمُ الَّذِينَ كَفَرُ‌وا حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ النَّارَ وَلَا عَن ظُهُوڕ‌هِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُ‌ونَ ]الانبیاْ /٣٩)
واته ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕان بزانن کاتێ ئاگر له‌ڕوو چاویان و پشتیان وازناهێنێت و که‌س سه‌ریان ناخات پشت گیریان ناکات به‌ڵکو سزاکه له‌پڕ بۆیان دێت که ناتوانن بیگه‌ڕێننه‌وه‌و دواى بخه‌ن.
أنت تقرأ
ئەهلی ئاگر
De Todoسلام علیکم، هیوادارم ئەم کتێبە سوودی بۆتان هەبێت♡ . . . (خاوەنی ئەم کتێبە من نیم و هەموو مافەکانی بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێتەوە)