له‌سه‌ر پردى = صِراط = كه‌س و كار‌و ناوداريه‌كه‌ى خێراى ناكات
هاوه‌ڵى به‌ڕێز أبو هُريره (خواى لێ ڕ‌ازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى:
((مَنْ نَفَّسَ عَنْ مُؤْمِنٍ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ الدُّنْيَا نَفَّسَ اللَّهُ عَنْهُ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ، ...، وَمَنْ بَطَّأَ بِهِ عَمَلُهُ لَمْ يُسْرِعْ بِهِ نَسَبُهُ)) (رواه الإمام أحمد "الفتح الرباني"(19/65)، ومسلم واللفظ له (2699)، والترمذي (1425)، وأبو داود (4946). ).
واته: هه‌ر موسڵمانێك ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تييه‌ك له ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تييه‌كانى دونيا له‌سه‌ر ئيماندارێك لابه‌رێت و بارى سه‌رشانى سووك بكات، ئه‌وه خواى په‌روه‌ردگار ناڕه‌حه‌تييه‌ك له ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تييه‌كانى دواڕۆژى له‌سه‌ر لاده‌بات، .....، وه هه‌ركه‌سێك كرده‌وه‌كانى دواى بخات له‌سه‌ر پردى (صِراط) ئه‌وه به هيچ شێوه‌يه‌ك كه‌س و كار‌و ناوداريه‌كه‌ى خێراى ناكات (تا بتوانێت به خێرايى به‌سه‌ر پردى (صِراط)دا بپه‌ڕێته‌وه.
خه‌ڵكى له دونيادا زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئامێرى خێرا‌و پێشكه‌وتوو بۆ گواستنه‌وه‌و هاتۆچۆ كردن له گه‌شته‌كانياندا، هه‌رچه‌نده ماڵ و پاره‌ى زۆريش سه‌رف بكه‌ن بۆ به‌دى هێنانى، كه‌سى وا هه‌يه ده‌يبينيت كاتێك گه‌شتێك ده‌كات بۆ وڵاتێكى دوور، به ته‌ياره گه‌شت ده‌كات هه‌رچه‌نده پاره‌ى زۆرتر تێبچێت وه‌ك له سه‌ياره، ته‌نها مه‌به‌ستى ئه‌وه‌يه به‌زووترين كات بگات و تووشى ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تى ئه‌و گه‌شته نه‌بێت، ته‌نها بۆ ڕزگار بوونه له ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تييه‌كانى دونيا، ده‌ى موسڵمان بيرێك بكه‌وه ئايا بۆ تۆى موسڵمان باشتر‌و له پێشتر نييه كه هه‌وڵى كردنى كرده‌وه‌ى چاكه زۆر بده‌يت تا به ئاسانترين و خێراترين شێوه به‌سه‌ر پردى (صراط)دا بپه‌ڕيته‌وه‌و ڕزگارت بێت لێى؟ چونكه پردى (صِراط) رِێگه‌يه‌ك نييه به ڕاخه‌رى نه‌رم و جوان و ديمه‌نى سه‌رنج ڕاكێش نه‌خشێنرابێت، به‌ڵكو ڕێگه‌يه‌كى ته‌نكى خليسكه، هه‌مووى قولاپ و ناخۆشى و سزا‌و سووتانه.
أنت تقرأ
ئەهلی ئاگر
Randomسلام علیکم، هیوادارم ئەم کتێبە سوودی بۆتان هەبێت♡ . . . (خاوەنی ئەم کتێبە من نیم و هەموو مافەکانی بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێتەوە)