ڕۆیشتنی خەڵکی بەسەر پردی ( صیراط) دا

56 20 4
                                    

ڕۆیشتنی خەڵکی بەسەر پردی ( صیراط) دا

خەڵکی وا هەیە لەسەر پردی (صیراط) زۆر بە خێرایی دەپەڕێتەوەو ڕزگاری ئەبێت نە هەڵاوی گەرمی دۆزەخ و نە قولاپەکانی پردی (صیراط) نایگرێت لەبەر ئەو فەرموودەیەی کە هاوەڵی بەرێز عَبدُالله کوڕی مَسعُود (خوای لێ ڕازی بێت) لە پێغەمبەرەوە(صلی الله علیە وسلم) بۆمان دەگێڕێتەوە کە فەرموویەتی:

يَرِدُ النَّاسُ ثُمَّ يَصْدُرُونَ منها بأعمالهم فأوَّلُهُم كَلَمْحِ البرقِ ثُمَّ كَالرِّيحِ ثُمَّ كَحُضْرِ الْفَرَسِ أي كَجَري الفَرَسِ ثُمَّ كَالرِّيحِ ثُمَّ كَحُضْرِ الْفَرَسِ ثُمَّ كَالرّاكِبِ فِي رِحْلِهِ ثُمَّ كَشَدِّ الرَّجُلِ ثُمَّ كَمَشْيهِ)( رواه الإمام أحمد الفتح الرباني (١٨/ ٢٠٩) والترمذي (٣١٥٩) والدارمي (٢٨١٠) والحاكم (٤/ ٥٨٦) وصححه الألباني في صحيح الترمذي (٢٥٢٦)

واتە: خەڵکی دێنە دیار ئاگری دۆزەخ پاشان بە پێی کردەوەکانیان بەسەر پردی (صیراط)دا تێدەپەڕن و ڕزگاریان دەبێت لێی یەکەم کەس و کۆمەڵیانیان بە وێنەی تیشک دەپەڕیتەوە پاشان وەکو با  پاشان وەکو ڕۆیشتنی سوارچاکێک پاشان وەکو سوارییەکی ئاسایی پاشان وەکو ڕۆیشتنی پیاوێکی باش  پاشان وەکو ڕۆیشتنی پیاوێکی سادەو ئاسایی.).......(هەیانە قولاپەکانی ئەملاو ئەملاو ئەولای پردی (صیراط) دەیگرێت و لاشەی بریندار دەکات و دەیڕوشێنێت یان کۆشتی لاشەی دەبچرێت پاشان ڕزگاری دەبێت لەبەر ئەو فەرموودەیەی کە هاوەڵی بەڕێز پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) حُذیفة (خوای گەورە لێ ڕازی بێت) بۆمان دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی

(.... وَفِي حَافَتَي  الصِّرَاطِ كَلاِليبٌ مُعَلَّقَةٌ مَأْمُورَةٌ تَأْخُذُ مَنْ أُمِرَتْ بِهِ فَنَاجٍ مَخْدُوشٌ وَمَكْدُوسٌ فِي النَّارِ...)( رواه الإمام مسلم (١٩٥) والحاكم (٤/ ٦٣١)

واتە:....بەملاو بەولای پردی (صیراط)ــەوە قولاپی ئاسنی پیا هەڵواسراوە فەرمانی پێکراوە ئەوانە ڕابکێشێت کە دۆزەخین و فەرمانی ڕاکێشانیان کراوە و ناو ئاگری دۆزەخ هەیانە لاشەی هەڵاوی گەورمی ئاگری دۆزەخی بۆ دێت و بریندار دەبێت و دەڕوشێت و پاشان ڕزگاری دەبێت وە هەیانە بە پشتا بەردەدرێتەوە ناو ئاگری دۆزەخ.

ئەهلی ئاگرحيث تعيش القصص. اكتشف الآن