CHAPTER"1"

2.1K 258 119
                                    










مرۆڤەکان لەکـۆندا بێبەزەیی بـوون درۆیە ئـەوانەی دەڵێن پێشـتر میـهرەبـان بـوون..











قـــووربـــانـیــەکـە









لەیـەکێـک لەگـووندەکـانی ڕووسـیـا



ســـاڵــی 1893




ئـێـمە لەسەردەمێـکی تەواو نەفـامیـن ئـێسـتا سـاڵی 1893یـە لەیەکێـک لەگووندەکـانی ڕووسیـا من چیڕۆکی خـۆم دەگێـڕمـەوە،ئـێمە کەوتبـووینە نێو قەیرانـی بـرسیـەتیـەوە خەڵکـەکەمان بـڕوای تەواویـان بەلایەنی جادووی پیرۆزەوە هـەبـوو کەمن خـۆم بەجادووی نەفرەتلێـکراو ناوی دەهێـنـم.








ڕۆژێـکیان کەتەمەنـم تەنهـا دەسـاڵان بـوو جادووگەرێک هـات و بەڵێنی بەخەڵکی گووندەکـەم دا لەبرسیەتی ڕزگاریـان دەکـات بـەمەرجێـک!.








گـەر چوارسـاڵ جارێـک کچێـک بـکەن بەقووربانی ژێردەستی ڕاوچیـەک سـەرەتا خەڵـکەکە ڕازی نەبـوون بەڵام جادووگەرەکە بەو بیانوویەی کە کچەکانیـان نامـرن و دەڕۆن بـۆ جیهانێـکی نـادیـار گەر تاوەک و ڕوویــدا کچێکیان هـەڵبـژارد ناردیـان بـۆ نێو دارسـتانە قـووڵـەکە ئەم شوێنەی ڕاوچیـەکەی لێیـە.






بۆبەیانیـەکـەی کاتێ کچەکەیان بەمردوویی دۆزیـەوە بەڵام شتێکی سەیـربـوو وەک پەیکەرێک شێوەی گۆڕابـوو بـەگوڵی ڕەنگاوڕەنگ نەخشێنرابـوو جادووگـەرەکـە وتـی.



"تـەنها جەستەپیرۆزەکەی ماوەتەوە تەنانەت بەشێوەیەکـی پاک ڕووحی دەڕوات بـۆ جیهانی نادیار کاتێک قەرەبووی برسیەتی ئێـوەش دەکـاتـەوە"








ئیتر لێرەوە دەستی پێـکرد ساڵانە جادووگەرەکـە کچێـکی هەڵدەبـژارد وو خەڵکەکەش قووربـانیەکەیـان ئـەنجام دەدا وەدواتـر زەویەکە بەپیت دەبـوو لەبرسیەتی ڕزگارمان دەبــوو






وابـیرم دەکردەوە هەموو ڕۆژێک دەمرم لەژوورەکەم خۆم زیندانی دەکرد و چێژم لەیاریکردن لەگەڵ هاورێکانـم نەدەبینی کاتێک ئەوە بەسەر نزیکترین هاوڕێشـم هات.









دەزانـم ئەوە زۆر گەمژانەیە بەڵام ئیتر کچەکان لەگووندەکەی ئێمەدا هیـچ نرخێکیان نـەمـا،دایـک و بـاوکەکـان بێبەزەیـی بـوون مرۆڤ کاتێـک خۆویستی چاوەکانی کوێردەکات دەبێـت بـەدڕنـدە!








🔚❦︎ڕاوچــیꨄ︎Where stories live. Discover now