CHAPTER"11"

943 180 109
                                    













ژووری وێنەکێشـان.






بیــرکـردنـەوەی ڕیــنــا.





ڕووخسـاری بـەهێواشـی دوورخستەوە کاتێ مـن لەنێـوان لێدانە خێراکانی دڵـم گـیربـبـووم،نێوچاوانی لەسەر هیـمن حەساندەوەو بـەهێواشیـەوە وتـی.




ــــ ئـەوە بـزانە هەمیشـە دەتپـارێزم،وە بـۆ هەمیشـەش هیـمنـی.



هیـمـنی..





ئـەو بـەناڕاستەوخۆیی دەستبـەسەر دڵم دادەگرێـت وە ئـەو بـەشێوەیەک ئـەوەی وت کە خۆشیـدەوێـم،جیـن ڕاسـتی دەکرد لەوانەبـوو خۆشەویستیەکی لەناکاو کەمێـک بـۆ تایهیـۆنگ قبـووڵ نەکـراو بـێت بـەڵام ئێسـتا چـی؟.




ئـایا پێویســت دەکـات منیش پێی بـڵێم خۆشمدەوێـی؟.



ئـەوە گەمژانە نابـێت؟.



ــــ تــ..تـایهیۆنگ...مـن..




ئـەو بـەوریاییەوە چاوەڕێی قسـەی منــبـوو،
تەنها وشـەکانم پـچڕان نازانم چی لەمندا ڕوودەدات بـەڵام وتنی ئـەوە زۆر قـووڕسـە



بـەرلەوەی لەسەر جێگاکە دووربـکەوێتەوە ماچێکی نێواچاوانی کردم و درکانـدی.



ــــ دەزانـم ئـەوە بـۆتۆ لەناکاوبـوو بـەڵام تکایـە پـەلەمەکەو بـاش بیرلەمن بـکەوە.




هەسـتم بـەکەمێک ئـاگاداری کـرد لەقـسەکانیـدا،بـەڵام دڵـم زۆر بـەخێرایی هاواردەکـا و ئـەوەپێدەڵی دووبارە لێوەکانی تاقیبـکەمەوە خوایـە ئەوە زۆر بـێشـەرمانەیـە!.






هەڵسـامەوە چاوەکانـم کەوتنە سـەر ئـاوێنەکەی بـەردەمم خۆم بیـنی خۆنەویستانە هاوارێک لەدەمم دەرچـوو وەخەریکبـوو بـەپشتدا بـکەوم کاتێ بـەخێرایی هەنگاوێک گەڕامەوە دواوە بـەڵام تایهیـۆنگ بـەخێرایی لەدواوە مـنی خستە بـاوەشـی و گرتمیـەوە.



ـــ قــژم ڕەشـە!



بـەترسەوە وتـم لەئاوێنەکەم دەڕوانی بـەڵام تایهیۆنگ وادیارنەبـوو شـۆکبـووبێت ئایا ئەوەی دەزانـی بـەنەرمی شانەکانی گـرتـم و وتـی.


ــــ ئـێمەش زۆر سەیربـوو لەلامان بـەڵام هـۆسۆک وتـی بـەشێوەیەکی جادوویی دەچێـت.

🔚❦︎ڕاوچــیꨄ︎Where stories live. Discover now