My sweethearts....
ئـەلبێــرت.
هـەوڵـمدەدا وشـەکانم دەربـبـڕم و لەژێر گرتنەکەی ڕزگـارم بـێت دەستەکانم بەدەوری کـەمەری ئـاڵاندەوە وتـم.
ـــ تــ..تـایهیـۆنگ تکـایە وەرەوە هـۆش خـۆت!.
بـەڵام ئـەو توڕەیـیەکی زۆر لەچاوەکانی بـەدیـدەکـرا جادووگـەرەکە چیبـەسەرهێـنا بـەهۆی مـنەوەبـوو ئـەگەر ئـەو یارمەتی منی نەدابـا وایبـەسەرنەدەهاتـ
فرمێسـەکەکان لەچاوەکانم ڕێچکەیـان گرت و وتـم.
ــــ تکـایە لەپێـناو ئێـمە بـەرگە بـگرە..
چاوەکانی خاوبـوونەوەو دەستەکانی لەسـەر ملم شـلبـوونەوە ڕووخساری سەرسام دەردەکـەوت چەند هەنگاوێـک گەڕایـەوە دواوە.
ــــ مـ..مـن ئـەوەم نەدەویسـت..
تائـەوەی چاوەکانی داخـران و بـەبێهۆشی کەوتە سـەر زەویـەکە کاتێ هەوڵمدەدا هەناسەم ڕێکبـکەمەوە ڕامکرد بـەرەولای ئـەوو سەریم لەسەر قاچم دانـا.
ـــ چاوەکانـت بـکەوە..تایهـیۆنگ.
فرمێسـکەکانم سـڕیـەوە سەیری چواردەوری کـرد پێویسـتە بیگەڕێنمـەوە بۆ ناووخانوەکە قەبارەی جەستەی ئـاسایی بـبـوویـەوە خۆم خستە ژێر قۆڵی و بـەرەو خانوەکە ڕامکێشـا هەرچەندە کێشـی زۆربـوو.
لـەسەر جێگاکەم ڕاکشـاند و تێبینیم کرد جەستەی زۆر سـارد بـووە دەستەکانیم گرت .
ـــ تکـایـە چاوەکانت بـکەوە..
مـن نـازانـم چیبـکەم خۆزگـە ئێستا کوڕەکان لێرە دەبـوون جادووگەرەکە چـۆن ئێمەی دۆزیـەوە هەرگیز نەدەبـوایە هاتبـاین بـۆ ئێـرە!.
ــــ ئـێوە چیـدەکەن لەمـاڵەکەی مـن؟..
چاوەکـانم کرانـەوە سەیری دواوەم کرد پـیاوێکی پـیر چەکەکـەی لەبەردەم ئێـمە ڕاگرتبـوو ئەو خاوەنی ماڵەکەیــە؟.
ــــ تکایـە بەڕێز یارمەتیمـانبـدە!.
ئەو پیـاوە کاتێک چاوەکانی کەوتنە سەر تایهیۆنگی بـێهۆش و منێکی گریاو و تـرسـاو چـەکەکەی دانایـەوە هەڵسـامەوە کەمێک دوورکەوتـمەوە کاتێـک لەتەنیشت ئـەو دانیشـت و دەستی لەسـەر نێوچاوانی دانـا .
YOU ARE READING
🔚❦︎ڕاوچــیꨄ︎
Fanfictionکـاتێ ڕیــنا وەک کچێـکی قووربانی هەڵدەبژێردرێ دەبێت مامەڵە لەگەڵ بکووژێـکی نـامۆی نەفـرینلێـکراو بـکات. کیـم تاهیـۆنگ. ڕیـنا ئیـڤانـس. بـیرۆکەی ئەم چیڕۆکە لەچەند ڕووداوێکی ڕاستیەوە وەرگیراوە لەگەڵ تێکەڵ کردنی هەندێ بیرۆکەی جیاواز لەهیچ شوێنێک وەرگ...