CHAPTER"3"

1.3K 235 209
                                    














قــووربـانیـەکــە














چـاوەکـانم کردەوە ئـەوەی یەکسـەر بـینیم سەقفێـکی داریـن بـوو خۆم دۆزیـەوە لەسـەر جێـگایەکی نەرم ڕاکشـاوم شـنەبایەکی سارد لەپەنجەرەکە دزەی دەکـرد و جەستەی دەرلەرزانـدم پـشـتم ڕاستکـردەوەو دانیشتـم لەژوورەکـەم دەڕوانـی.








مـن نەمـردووم؟ ئێـرە کوێیـە ئازارێکی تیژ لەقاچەکانـمەوەهات ئەوساتەبـوو تێبینم کرد قاچەکانم پێچراوەتەوەو تیـمارکراون.











بـۆنێکی سەیروو هێـمن لەژوورەکـەوە دەهـات بـەڵام هێشـتا مێشـکم سەرقاڵ بـوو بەوەی چیدەکەم لێرە کێ منـی هێناوە بـۆ ئێرە ڕاوچیەکە چیبەسەرهـات.










لەناکاو گوێـم لەکـرانەوەی دەرگـاکـەبـوو

کـوڕێـکی بـاڵابـەرز هاتە ژوورەوە کاتێ لەنێـو دەسـتەکانی سیـنیەک لەکەستەی برین و تیمارکردن هەبـوو




ـــ هەست بەباشتربـوون دەکەیـت؟.


دەنگی پڕبوو لەگرینگیپێدان.











بـەخێرایی چەند هەنگاوێک گەڕامـەوە بەدانیشتنەوە لەسەر جێگاکە هەرکـە نزیک کەوتـەوە.

ـــ نـزیـک مـەکـەوە.










سەرسـام دەردەکەوت بـەکاردانەوەکـەم

ــ مـن ئـازارت نـادەم!.










بـرۆکانم پێکداکێشـا بەتیژیـەوە سەیرم کـرد تاوەک و ئێسـتا پیاوێکی لـەم شێوەیەم نەبیـنیبوو لەگووندەکەم دەتوانـم بـڵێم جوانتریـن بـوو بـەڵام من ئەو ناناسم کێناڵێـت نیـازێـکی خراپـی نیـە؟.

ــ تــۆ کێیــت؟.








زەردەخەنەیەکی چوارگـۆشەیی کرد دەسـتەکانی خستەنێو قـژەقاوەییـەکەیـەوە.

ـــ مـن لەدواوەی دارسـتانەکە دەژیـم زۆربـەی جارەکان بـۆ ڕاوکردن دێم بـۆ دارسـتانەکە تۆم بەبێـهۆشـی لەوێ دۆزیـەوە.








ــ هـ هیـچ کەسێک لـەوێ نـاژی!.
بەسەرسامیەوە پێم وت لەدژی قسەکەی
بـرۆکانی گرژکـرد.







🔚❦︎ڕاوچــیꨄ︎Where stories live. Discover now