CHAPTER"6"

997 198 109
                                    



بــراکــانــ






بــیرکردنەوەی ڕیـنـا.




ـــ ڕیـنا تـۆ بـاشیـت؟.




لەو سـاتەدا ڕووخساری زۆر گریـنگی پێدەر و میهرەبـان دەردەکـەوت.




هەموو ئـەوەی هەستم پێیدەکرد تێکشکاوی و ئازاربـوو پێویستم بـەکەسێک بـوو دڵنەوایـم بـکات



گریـام و بـەتووندی لەبـاوەشـم گرت ئێستا گرینگی بـەوە نادەم ئـەو نیـکی کـووشـت، بێزاربـووم لەوەی ئـازاربدرێم بەچاوێکی پیس سـەیربـکرێـم.ئـەو دووبـارە منی پـاراسـت هەرچـیـەک بـێت.



دەستەکانی بـەهێواشـی بـەدەوری مـندا ئـاڵاندەوە.


ــ شـشش مـن لێـرەم هەموو شـتێک بـاشدەبێـت.



دەستەکانی خسـتە ژێر قاچەکانـمـەوە هەڵیـگرتـم .

بـەوریـاییـەوە سەیری ڕووخسـاری ئـەوم دەکـرد کاتێ بزەیەکی بچووکی کرد.


ـــ شـتێک بـەڕووخسارمـەوەیـە؟.

ـــ خـۆم دەتوانـم بـڕۆم



بـەدەنگێکی کز و لاواز چرپاندم کەهەستم بەشەرمەزاری دەکرد بەڵام ئەو بەشێوەیەکی تر وەڵامی دامـەوە.



ـــ بـێدەنگبـە ئـەوە تەنها بـۆتۆیـە قـژسـوور.



زەردەخەنەیەکی لاوازم کرد چاوەکانم بـەتەڵخی دەیانبـینی و سـەرم ئازاری هەبـوو سەرم لارکردەوەو بـەشانیـم لـکاند دەمتـوانی گوێـم لەهەناسـە نارێـکەکەی بـێت ئـایا بـەهۆی مـنەوەیـە.




یـارمەتـیـدام تـالەسـەر جێگاکە دابـنیـشـم چاوەکانم تووند داخسـت لەئـازاداو دەسـتم لەسەر شـوێن گازەکـە دانـا هەستم بـەشکاوی دەکـرد.




سـەرم بـەرز کردەوە کـاتێ ئەوم بـینی هێشـتا لەبەردەمم وەسـتاوە سەیری برینەکەی کرد و بینیم ئەوەی نێو دەمی قووتدایـەوە کاتێ لەبەردەمم دانیشـت شانی جلەکەی گـرتم و هێـنایـە خـوارەوە چاوەکانم کرانەوە بەخێرایی دەستیـم گرت.

🔚❦︎ڕاوچــیꨄ︎Where stories live. Discover now