قــووربـانیــەکــە
نازانـم ئەوەی هەستم پێیدەکرد جگە لەترس و بێبایەخی هیچی تر نەبـوو ڕۆژێک پێموابـوو لەوانەیە دایک و باوکـم منیان لەناخـەوە خۆشـبـووێت ڕێگە لەڕۆژێکی لەم شێـوەیـە بـگرن چەندە ڕقـم لەم پیری جادووگەرەیـە ڕقم لەم خەڵکـەشـە کە ئەوەندە نەفـامـن لەهەمـوویـان زیاتر ڕقـم لە ڕاوچیـەکـە.
بـیرمە کاتـێک مـنداڵ بـووم دایـکم پێی وتـم هـەموومان پێویسـتە لەژیانمان قووربـانی بدەین بەڵام نەک ئەوەی بـگات بەژیانی خۆمان ئـایا ئەوە هەمان شـت نیــە؟.
تـەواوی شـەوەکە زۆر تـرسـاوبـووم لەژێر پێـخەفەکەمدا خۆم گرمۆڵە کـردبـوو گریـانەکەم قـووتـدایــەوە تا ئەوەی گوێـم لەتەپـەی پێـبـوو سـەرەتا نەجوڵام چونکـە پێـموابـوو لەوانەیـە دایـکم یان بـاوکم بـێت
بـەڵام هەسـتم کرد جێگاکەم قوورسـبـوو بەخێرایی پێخەفەکەم لابـرد چاوەکانم کرانەوە بـەتووندی دەسـتی لەسـەر دەمم دانـا بـەرلەوەی بـواربدات بـەتەواوی بـیـبـینـم.
ـــ شــششـ چـاوەکانـت بـەداخراوی بـهێڵەوە گەردەتەوێـت سـەلامـەت بـیـت.
ئەوە وشـکترین و ساردترین دەنگ بـوو کەگوێـم لێبـووبێت وەک ئـەوەی ماوەیەکی زۆربـێت قـسەی نەکـردبـێــت نازانـم بـۆچی بـەڵام خۆنەویـسـتانە خۆم دۆزیەوە کەلەژێـر قـسـەکەی ئـەودام و چاوەکانـم بەداخـراوی هێشـتۆتـەوە.
هـەناسـەم لەترسـدا گرتبـوو کاتێ ماوەیەک بێدەنگی بەسەریـدا خایانـدی تـائـەوەی هەستم بـەپەنجـە سـاردەکانی کرد بەدرێژایی هێـڵی چـەناگـەم و دووبـارە گوێبیسـتی دەنگـی بـوومـەوە.
ـــ نـەفرەتـ دەمـزانـی شـتێـکی سـەیر لەتـۆدا بـوونی هـەیە.
تائـەوەی هەسـتم کرد سەری نزم کردەوەو دووبـارە چرپاندی کەهەستم دەکرد هەندێ جار گرێ لەدەنگیدا بوونی هەبێـت.
ـــ مەتـرسـە هەرکـە بـەیانی ئـەویش هەسـتی بـەمە کرد ناتـکـووژێـت.
تائەوەی کێشـی لەسەر جەستەم نەماو دەستی لابـرد.
YOU ARE READING
🔚❦︎ڕاوچــیꨄ︎
Fanfictionکـاتێ ڕیــنا وەک کچێـکی قووربانی هەڵدەبژێردرێ دەبێت مامەڵە لەگەڵ بکووژێـکی نـامۆی نەفـرینلێـکراو بـکات. کیـم تاهیـۆنگ. ڕیـنا ئیـڤانـس. بـیرۆکەی ئەم چیڕۆکە لەچەند ڕووداوێکی ڕاستیەوە وەرگیراوە لەگەڵ تێکەڵ کردنی هەندێ بیرۆکەی جیاواز لەهیچ شوێنێک وەرگ...