CHAPTER"14"

903 181 108
                                    








ئـەکتیڤ بـن هاوڕێیـان..





درەختـی ژێـربـاران..






لەبـەردەم دەرگای ژوورەکەی وەسـتابـووم و دوودڵ بـووم لەچوونـە ژوورەوە دەی ڕیـنا تەنهـا بـەشێوەیەکی ئاسایی مـامەڵەی لەگەڵدا بـکەو تـەواو لەدەرگاکەم داو بـەڵام گوێبیسـتی هیـچ نەبـووم چیتر سـەبرم نەمـاو ڕۆشـتمـە ژوورەوە.








ئـەو لەوێ نەبـوو ببـێهیـوابـووم و سەیری ژوورەکەیـم کرد ئێرە بـەتەواوی بـۆنی ئەوی لێدێـت لەسـەر جێگاکەی دانیشـتم و دووبـارە خەیاڵم ڕۆیشـت بەو ڕوواداوانەی ڕویانداوە تۆ بـڵێی چارەنووسی من چیبێـت؟.








تێبینی دووقاچم کرد لەبەردەمم ڕاستەوخۆ سەرم بـەرز کردوە بۆ بینینی ڕووخسارە جوانـەکەی ئـەو بـەساردی و بێهیچ کاردانەوەیەک لەمنی دەڕوانـی ئـەوەی دەمم قووتدایەوە دەسـتەکانم لێک ئـاڵاند بـەشڵەژاویـەوە پـرسـیم.

ــــ چــ..چـۆنیـت؟.






تکایـە بـەوچاوە ساردانەوە سەیرم مـەکە برۆیـەکی بەرز کردەوەو وتی.

ــــ تـەنها ئـەوەندە؟...






وە ڕۆشـت بـۆلای دۆڵابـەکەی و فەرامۆشـی کردم و بـەخێرایی هەڵسـامەوە لەپشـتی وەستام.


ــــ بـۆچی بـەم شێوەیە فەرامۆشم دەکەیـت؟..تۆ دەزانیـت من تاوانـم نەبـوو تەنها تۆ بەهەڵە تێگەیشتیت...






وەڵامی نەدامەوە بـەردەوام بـوو لەوەی کە جلەکانی لەنێو دۆڵابـەکە ڕێکبــخات هەناسەیەکی بێزاریم دایـەوە کۆتا قسـەم کرد.


ــــ تۆ بـەردەوامیت لەوەی من پەیوەست بـکەیت بـەخۆتەوە ئێسـتاش فەرامۆشم دەکەیـت ،هەرچەندە من هەڵەنیـم بـەڵام بـبـوورە.



پشـتم تێیکرد وو ویسـتم بـڕۆم بـەڵام بـەتووندی لەدواوە لەباوەشی کردم و جەستەم وشک بـوو.

ــــ تـۆ تەنانەت ناشـزانیت چۆن خۆشەویستی خۆت دەربـبڕیت بـەجوانی.





زەردەخەنەیەکم کرد هەرکە گوێـم لە دەنگه بـەفیزەکەی بـوو سوڕامەوە دەستەکانم لەملی ئاڵاند کاتێک ئەو قۆڵەکانی بـەدەوری کەمەرمدا پێچایـەوە.

🔚❦︎ڕاوچــیꨄ︎Where stories live. Discover now