ئــاهـەنگی شـارۆچکە ..2
ـــ تـۆنیـگەرانـی ئێمە مـەبە کچەکەم هەرچەندە ئەوکارەم پێمەترسیدارە وادیارە ئەو براگەمژانە گەرەنتی سەلامەتی خۆیان ناکـەن بەهەرحاڵ یوونگی لای من دەبێت.
بـەڕێز ئـەلبێرت بەزەردەخەنەیەکی دڵنیاییەوە بەڕینای وت ئەویش لەڕازی بووندا سەری لەقاندو وتی.
ــ بـاشە کەواتە دەتبینمەوە.
ڕۆشتەوە ژوورەکەی و لەسەر جێگاکەی دانیشت هەناسەیەکی دایەوەو سەیری سندووقە بچوکەکەی تەنیشتی کرد جلەکەی دەرهێناو بەسەرسامیەوە سەیری دەکرد
،ئەو هەمیشە پێشبینی ژیانی گووندی کردووە بەڵام ئەمشەو بۆیەکەمجار چاوی بەشارۆچکەیەکی ڕووسیا دەکەوێت ئەو شوێنەی ژمارەیەکی زۆرتر خەڵکی لێیەو شەقامەکان پڕیەتی لەئەسپ و عارەبانەو لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری بیناکان.
بیــرکردنەوەی ڕیـنــا.
جلەکەم پۆشـی و بەوردیەوە چاوەکانم بەدوای جلەکەدا دەگەڕاند وە مێشکم سەرسام ببـوو بەوەی کەچەندە سەرسووڕهێنەرە جلەکە بەنەرمی و خۆشەویستیەوە بەسەر شانەکانمەوە هاتبوونە خوارەوە جیمین چۆن ئەو جلەی دەستکەوتـووە؟.
لەدەرگاکەم دراو جین هاتە ژوورەوە.
ـــ ڕیـنـا پێویستە بـەخێـ...ئـاهـ خوایـە چەند سەرسووڕهێنەریت!.
بەسەرسامیەوە وتی کاتێ چاوەکانی کەوتنە سـەر من قۆڵەکانم بەدەوری خۆم ئاڵاندەوەو بەشڵەژاویەوە وتـم.
ـــ سـووپـاس.
جیـن ماوەیەک سەیری کردم و پاشان بەهێمنی وتی.
ـــ پێویستە کەمێکیتر ئامادەبیت ئێمە دەڕۆین.
تەنها نەمدەزانی بەچشێوازێک دەست بەقسەبکەمەوە لەگەڵ ئەودا ئەوڕۆژە جین بەشێوەیەکی زۆر ترسناک لەبەردەمم وەسـتابـوو کەهەرگیز پێموانەبوو ئەوبێت ئێمە هەمیشە ڕاهاتبووین گاڵتە لەگەڵ یەکتردا بکەین وەدەربارەی ئەوە زۆر لەگەڵ ئەودا ئاسوودەببـووم
YOU ARE READING
🔚❦︎ڕاوچــیꨄ︎
Fanfictionکـاتێ ڕیــنا وەک کچێـکی قووربانی هەڵدەبژێردرێ دەبێت مامەڵە لەگەڵ بکووژێـکی نـامۆی نەفـرینلێـکراو بـکات. کیـم تاهیـۆنگ. ڕیـنا ئیـڤانـس. بـیرۆکەی ئەم چیڕۆکە لەچەند ڕووداوێکی ڕاستیەوە وەرگیراوە لەگەڵ تێکەڵ کردنی هەندێ بیرۆکەی جیاواز لەهیچ شوێنێک وەرگ...