CHAPTER"18"

833 182 221
                                    












ڕیــنــا








بـەتـووندی چـاوەکـانم کـردەوە پشـتم ڕاستکردەوە لـەسـەر جێـگاکە چاوەکانم زیـاتر کرانەوەو هەناسـەم بـەتووندی دەدایـەوە هیوام دەخواست ئەوە تەنها خەوێـک بـووبێـت بـەڵام نـا هێشـتا جلەکانـم و قژم تـەڕبـوون.









خـوایـە بـۆچی ئەوە بەسەرمنـدا ڕوویدا هێشـتا ناتوانـم بـاوەڕبـکەم تـایـهیـۆنگ ڕاوچـی بـوو؟ ئاخر چـۆن دەکـرێ ئـەو بـەشێوەیـەک زۆر میهرەبـانانە بـوو لەگەڵم وە ئـەو بـاسی کووشـتنی مـنی دەکرد لەلای جـادووگـەرەکـە.








بـەدەسـتەکانم تـووند ئەو پێخەفەم گووشـی کەلەسـەرم بـوو ناکـرێ هەموو شتێک تەنها بـۆ هەڵخـەڵـەتانـدنی مـن بـووبـێت!.






"ڕیـنا ئـەگەر ڕۆژێک بـەهۆی شتێکەوە ناچاربووم ئازارت بدەم لێم خۆشدەبیـت؟."





ڕاستەوخۆ ئەو قـسەیـەی تایهیـۆنگ لەمێشـکم زریـنگایـەوە ئەوە ناچاریـەکەت بـوو؟.








فرێمسـکەکان لەچاوەکانم کەوتنە خـوارەوە باوەڕ ناکەم ئەو بکووژبێت وەکەسـانی گووندەکەمی کووشـتبێت ئەو کاری بـۆ جادووگـەرەکە کردووە؟.







بـەڵام بۆچی لەسـەرەتاوە نەیـکووشـتم؟.




لووتم دەکزایەوە بەهۆی ئاوەکەوە چاوەکانم بەدەوری ژوورەکەدا خولاندەوە من لەژوورەکەی ئەودا بـووم دووبارە سەلامەتم بـەڵام واپێدەچـێت بۆ ئێسـتا.






پێخەفەکەم لابرد و بەخێرایی هەنگاوەکانم برد بەرەو دەرگـاکە هەرکه ویستم دەسکی دەرگاکە بسووڕێنم بەرلەمن کرایـەوەو ئەو هاتـە ژوورەوە.






ئەوە خۆیـەتی، کەمێک سەرسامی لەڕووخساری دیاربـوو کاتێ منی بینی ماوەیەک بەبێکاردانەوە سەیرم دەکرد نەمدەزانی چۆن دەسپێبـکەم لەگـەڵ ئەودا هەرکە هەنگاوەکانی هێنایە پێشـتر من چەند هەنگاوێک گەڕامەوە دواوە دەرگاکەی لەدواوەی خۆی داخسـت و بەبێـهەستی سەیری کـردم.

ــــ دەتـەوێت بۆ شوێـنێـک بـڕۆیـت؟.





لێوەکانم جوڵاند و بەلاوازیەوە وتـم.

ــــ تـۆ ڕاوچیـەکەبوویـت؟.

🔚❦︎ڕاوچــیꨄ︎Where stories live. Discover now