پێـنج سـاڵ بـەرلـەئێسـتا
ئـیڤانـس بـەشڵەژاویەوە هـاتەوە مـاڵەوەو دەرگاکەی داخسـتـەوە کاتێ هاوسەرەکەی بـەنامۆیی سـەیری کـرد.
ــــ تا ئـەم کاتە درەنگە لەکوێ بـوویـت؟ زۆر نیگەران بـووم.
ئیـڤانـس لەسـەر کورسیـەکە دانیشت و شـووشەیەکی بـچووکی لەگیرفانی دەرهێـناو لەسەر مێـزەکەی دانـا.
ــــ نیـکیتا توانیم ڕێگایەک بدۆزمـەوە بۆئەوەی ڕیـنا بـپارێزیـن گوێم لەگفتووگۆی نێوان نیکۆڵاس و جادووگەرەکە بوو دەربارەی ئەم دەرمـانە.
نیـکیتا چاوەکانی لەترسـدا کرانەوەو وتـی.
ـــ تۆ ئـەوەت دزی؟ چیئـەگەر ئەوان بـزانن!.
ئیـڤانـس هەڵسـایەوەو شووشە بـچووکەکەی خسـتە دەستیـەوە.
ـــ گرینگ نیە دڵنیام نایـزانن ئەوە بـخەرە خواردنەکەی ڕیـناوە دڵنیـام بەهۆی ئەوە ڕینا لەقووربانیدانەکەی ڕزگـاری دەبـێت،ئێمەش دەبێت وەک ئەوانیتر ڕۆڵ بـگێڕیـن بۆ ئەوەی هیـچ گوومانێکمان لێنـەکـەن .
نیـکیتا زەردەخەنەیەکی دڵنیایی بـۆکردوو وتـی.
ـــ ئێمە دەتوانین ئەوە بکەین ڕینا دەپارێزیـن.
کــاتـی ئێسـتا
ـــ "سـیری" ئەوەبـوەسـتێنە!.
تایهیـۆنگ بـەئـاگاداریـەوە وتـی.
سـیری بـەتیژیەوە سەیری چاوەکانی کرد و وتـی.
ـــ ئێمە ڕێککەوتین بەڵام تۆ خیانەتت لـەوە کـرد ، تایهیـۆنگ ئەگەر بـەردەوام بـیت لـەوە ڕێککەوتنەکە هەڵدەوەشێـنمەوە.
نیکۆڵاس چەقۆکەی لەسەر گەردەنی لیـلی تووندتر کـرد و براکان بەشـڵەژاویەوە سەیریان کرد سەرم نزم کردەوە دڵنیام ئەوان هیچ هۆکارێکیان نیە بـۆ پـاراسـتنی مـن.
ــــ پێـمبـڵێ تیهیـۆنگ بۆچی ئەوەندە سووریت لەسەر مانەوەی ڕینا لەلای خـۆت تۆ دەزانـی ئامانجی من چیـە؟.
تایهیـۆنگ دەستەکانی کرد بەمستەکۆڵەو هۆسۆک وتی.
ـــ تۆ دەتەوێت ژیانی هەتاهەتایی بـەخۆت ببەخشی!.
YOU ARE READING
🔚❦︎ڕاوچــیꨄ︎
Fanfictionکـاتێ ڕیــنا وەک کچێـکی قووربانی هەڵدەبژێردرێ دەبێت مامەڵە لەگەڵ بکووژێـکی نـامۆی نەفـرینلێـکراو بـکات. کیـم تاهیـۆنگ. ڕیـنا ئیـڤانـس. بـیرۆکەی ئەم چیڕۆکە لەچەند ڕووداوێکی ڕاستیەوە وەرگیراوە لەگەڵ تێکەڵ کردنی هەندێ بیرۆکەی جیاواز لەهیچ شوێنێک وەرگ...