جیـهانی نەفـریــن
ئـاوی گـەرماوەکـەم گـرتەوە لەئاوێنە گـەورەکە سـەیری سـکم کرد شـوێنی لێـدانـەکە بـەتەواوی دیـارە هەرچەندە ئێسـتا ئازاری ئەوەندە نەمـاوە، جـلـەکەم پـۆشـی و ڕۆشـتمە دەرەوە.
کەمێـک وەستام کاتێک بینیم تایهیـۆنگ لـەسەر جێگاکەی دانیشتووە وادیـارە بیـر لەشتێـک دەکـاتەوە.
ــــ بـیرلەچیدەکەیـتەوە؟..
وتـم و لەتەنیشـتی دانیشتم قژە شێدارەکەم خستەوە دواوەی گوێـمەوە.
گوێم لەهەناسەدانەوە کەمەکەی بـوو وتی.
ـــ دەربـارەی ئـەم پیـاوە..
پـاشان سەیری کردم و وتـی.
ـــ ئـایا هیچ شتێکی نامـۆی پێـوتـیت؟.
بـۆچی ئەوە دەپـرسێـت؟ ئایا لەشتێک دەترسێت کەدەربارەی ئەو بیـزانـم؟
نازانـم بـۆچی بـەڵام پێشنیارەکەی بەڕێز ئەلبێرتـم بـەڕاست زانـی واخۆم نیشـاندا کەهیـچ نازانـم.
ـــ شتی نامۆ وەک چـی؟..نەخێر ئەو هیـچی نەوت.
هەسـتم بـەئاسوودەیی کرد لەڕووخسـاریدا پـاشان بـەخێرایی سـەری بەرز کردەوە وەک ئەوەی شتێکی بیرکەوتبـێتەوە.
دەستی دایە جلەکەم و هەوڵی کردنەوەی دا سەرلێشێواو بووم و وتـم.
ـــ چـ..چیدەکەیـت؟.
بـەڵام وەڵامی نەدامەوەو جلەکەی بەسەرشانمەوە هێنا خوارەوەو سەیری شوێن لێدانەکەی کـرد .
بەنەرمیەوە پەنجەکانی لەسەردانـا.
ــــ بـبـوورە نەمتوانی بـەرلەوە پێتبـگەم..پێویستە بـەهۆسۆک بـڵێم چارەسەرێک بـۆ ئەوە بـکات.
جلەکەم داخستەوەو وتم.
ـــ پێویست بەوە ناکات ئێسـتا زۆرباشە ئازاری نیـە.
YOU ARE READING
🔚❦︎ڕاوچــیꨄ︎
Fanfictionکـاتێ ڕیــنا وەک کچێـکی قووربانی هەڵدەبژێردرێ دەبێت مامەڵە لەگەڵ بکووژێـکی نـامۆی نەفـرینلێـکراو بـکات. کیـم تاهیـۆنگ. ڕیـنا ئیـڤانـس. بـیرۆکەی ئەم چیڕۆکە لەچەند ڕووداوێکی ڕاستیەوە وەرگیراوە لەگەڵ تێکەڵ کردنی هەندێ بیرۆکەی جیاواز لەهیچ شوێنێک وەرگ...