POV Renaئەو دارستانەی کەوا هەمیشە ویستبووم لێی ڕابکەم ئێستا بووەتە ماڵی من،ئەو شوێنەی کەوەک کابووسێک دەمبینی و گەورەترین ترسی من بوو ئێستا جوانترین و ئارامترین شوێنی منە بۆچی؟
لەبەرئەوەی خۆشەویستی ژیانم لێرە لەگەڵمەو و ئەو لەهەر شوێنێک لەگەڵم بێت پێموایە بەهەشتە.
هەرگیز باوەڕم نەدەکرد ڕۆژەکان ئەوەندە ئاسایی ببنەوەو ئەو دڵە وێرانەی من تیمارببێت
ئەوەی سەرسامم دەکات هاوسەرە خۆشەویستەکەمە،ئەو وەک دڵڕەق و ساردەکەی جاران نەماوە ئەو پیاوەی هەمیشە بیری لای قوربانیەکانی بوو ئێستا ئەو ئارامترین و میهرەبانترین کەسە ئەو تاکە کەسە کەهەموو ڕۆژێک خەیاڵم داگیربکات..
وەدەربارەی کوڕەکانی تر ئەوانیش بەشێکن لە خێزانەکەی من هەریەکەیان بەژیانی خۆیان خەریکن جیمین ئێستا فرۆشگایەکی وێنەکێشانی کردۆتەوەو لەگووندەکە وێنەکانی دەفرۆشێت ئێستا ژیانێکی ئارامی هەیەو خۆشبەختانە هەموو ڕۆژێک خەندە دەکات،یوونگی ئەو لەگەڵ بەڕێز ئەلبێرت بەناو شارەکانی تر دەگەڕێن بۆ لەناوبردنی هەرجادووگەرێک کەمابێتەوە ئەوان نایانەوێت هیچ کەسێکی تر ببێت بە قووربانی
وەدەربارەی کوڕەکانی تر هەربەکاری ئاساییەوە خەریکن ،کچەکەم کریستا ئەرکی زۆر قوورسبووە من نازانم ئەم هاروهاجیەی لەکێوە بۆ ماوەتەوە
هەناسەیەکم دایەوەو چاوەکانم کردەوە دەستم لەژێر چەناگەم دەرهێناو دوورکەوتمەوە لە پەنجەرەکە زەردەخەنەیەکم کرد کاتێ بینیم هێشتا هاوسەرە خەواڵووەکەم خەوتووە لەتەنیشتی دانیشتم و دەستم بە قژە ڕەشەکەیدا دەهێنا
چاوەکانی کردەوەو دەستمی گرت ماچی کردوو وتی
«ئەگەر چاوەکانم بکەمەوەو ببینم فریشتەکەیەک بەم شێوەیە سەیرم دەکات نامەوێت هەرگیز هەڵسمەوە بۆ ئەوەی دەستە میهرەبانەکەی هەمیشە لەنێو قژم بێت»
«بەڵام ئێستا کاتەکەی درەنگە ڕەنگە کەمێکی تر بەڕێز ئەلبێرت و یوونگی لەگەشتەکەیان بگەڕێنەوە.»
پشتی ڕاستکردەوەو دانیشت پرسی
«کریستا لەکوێیە؟..»
YOU ARE READING
🔚❦︎ڕاوچــیꨄ︎
Fanfictionکـاتێ ڕیــنا وەک کچێـکی قووربانی هەڵدەبژێردرێ دەبێت مامەڵە لەگەڵ بکووژێـکی نـامۆی نەفـرینلێـکراو بـکات. کیـم تاهیـۆنگ. ڕیـنا ئیـڤانـس. بـیرۆکەی ئەم چیڕۆکە لەچەند ڕووداوێکی ڕاستیەوە وەرگیراوە لەگەڵ تێکەڵ کردنی هەندێ بیرۆکەی جیاواز لەهیچ شوێنێک وەرگ...