PART_4

837 150 11
                                    


....
.......
............
..................

دوای  نیو كاتژمێر مینجی كـه‌مێك ئارام بۆوه‌ . ئافره‌تێك هاته‌ ژووره‌وه‌
و په‌رداخێك ئاوی بۆ مینجی هێنا,! ٠

ئافره‌ته‌كه‌ هه‌ر سه‌یری ده‌كردم !. هه‌ستم ده‌كـرد كه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌
مینجی به‌ته‌نیا به‌جێبهێڵـم باشتر ده‌بــێ,..!٠

بۆیه‌ من و ئافره‌ته‌كه‌ چووینه‌ ده‌ره‌وه‌ لو ژووره‌ و ده‌رگاكه‌مان داخست!٠
كچه‌كه‌ قۆڵی گرتم و سه‌یری كردم!,٠

؟؟؟: من ناوم لیایه‌ خزمه‌تكاری ئه‌م ماڵه‌م خۆشحاڵ بووم كه‌ تۆم بینی !٠

لیا ناوێكی زۆر خۆشه‌ .... ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌ی كرد. منیش به‌هه‌مان شێوه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌م بۆی كرده‌وه‌.!٠

لیا: ده‌توانم بزانم ناوت چییه‌؟

ئه‌و ده‌یویست ناوی من بزانێت !٠ بۆیه‌ بێ وه‌ڵام بووم ته‌نها سه‌یری چاوه‌ ڕه‌شه‌كه‌یم ده‌كرد!٠

لیا: من زۆر دڵگرانم بۆ خاتوو مینجی!!٠

منیش ده‌مویست وه‌ڵامه‌كه‌ی بزانم خێرا پرسیارم كرد:
بۆچی دڵگرانی بۆی؟!٠

لیا ڕووخساری گۆڕا و دڵته‌كگ بــوو ..
لیا: ئـه‌وه‌ چیرۆكێكـی زۆر دوور و درێژه‌ ئێستا باس ناكرێ.

نه‌فره‌ت... من ده‌مویست ئێستا بـزانم , ئه‌و منی خسته‌ ناو مه‌ڕاقێكی
زۆره‌وه‌..

لیا: ببـووره‌ خاتوون من ده‌بێ بڕۆم خواردنی ئێواره‌ ئاماده‌ بكـه‌م..!

لیا ڕۆیشت .. كـه‌مێكی پێنه‌چوو مینجی هاته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ژووره‌كـه‌ و ڕۆیشت بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری ڕووخسارم بكـات ..!

هه‌تا ئێواره‌ش هه‌ر لای په‌نجه‌ره‌ی هۆڵه‌كـه‌ دانیشتبـووم سه‌یری ده‌ره‌وه‌م ده‌كـرد!!٠
كـه‌ باران به‌ لێزمه‌ ده‌باری ... ده‌مویست بڕۆم به‌ڵام بارانه‌كه‌ زیاتر ده‌بــوو ... حه‌زم نـه‌ده‌كرد ببم به‌ئه‌رك به‌سه‌ریانه‌وه‌..!

هه‌میشه‌ ئه‌و پرسیاره‌ له‌خۆم ده‌كـه‌م : " بۆچی ده‌ژیم؟ چ سوودێكـم هه‌یه‌؟ بۆ دڵخۆش نیم؟"

.........
.....
...
.

"به‌رده‌وام ده‌بێت"

☾♫

LO̸ST BO̸Y |𝐽.𝐽𝐾|✔︎Where stories live. Discover now