PART_23

687 132 62
                                    

........
..........
.............



كـاتێك چـاوه‌كانم كـرده‌وه‌ سـه‌ره‌تا سه‌قفی ژووره‌كـه‌م بینـی ...
وه‌ دواتر سه‌یـری ده‌وروبـه‌رم كـرد ئه‌و كـات زانیـم كـه‌ كـه‌سێك له‌لامه‌وه‌
دانیشتـووه‌ و سـه‌یرم ده‌كـات!

منیـش سه‌یـری ئه‌و كـه‌سه‌م كـرده‌وه‌ و ئـه‌و زه‌رده‌خـه‌نه‌ی له‌سه‌ر لێو بـوو..

جۆنگكووك: "تـۆ بـاشیت؟!"

دڵم زۆر به‌ خێرایی لێیده‌دا ... ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌ی ده‌كرد له‌كاتێـكدا چـاومان له‌نــاو په‌یوه‌ندیدا بـوو ...

كـارینا: "مـ مـن بـاشم ..."

ئـه‌و هـه‌ر سه‌یری ده‌كـردم و منیش نه‌مده‌تـوانی چـاوه‌كانم له‌سـه‌ری لاببـه‌م!

جۆنگكووك: "له‌هۆش خۆت چوویـت من تۆم هێنـا بۆ ئێره‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك ئارام ببیتـه‌وه‌.."

كـارینا: "تای چۆنه‌؟"

من خـێرا پرسیـارم لێی كـرد له‌ كاتێكدا ئه‌و هێـشتا زه‌رده‌خه‌نه‌ی له‌سـه‌ر لێو بـوو.. وه‌ ئێمه‌ هێشتا له‌ نه‌خۆشخانه‌ بـووین.

جۆنگكووك: "دڵـگران مـه‌به‌ ئه‌و زۆر بـاشه‌ .. ته‌نهـا ... جـارێ به‌هۆش خۆی نـه‌هاتۆتـه‌وه‌!"

كـارینا: "من ده‌مه‌وێ ئـه‌و ببینـم!"

خـێرا هـه‌ستامـه‌وه‌ له‌سه‌ر بێــده‌كه‌ ویستـم بڕۆم بـه‌ڵام جۆنگكووك به‌قسه‌كـه‌ی وه‌ستـاندمی!

جۆنگكووك: "بوه‌ستـه‌ منیش دێـم!!"

ئـاوڕم دایه‌وه‌ و جۆنگكووك له‌بـه‌رامبـه‌رم بوو ئه‌و ڕوخسارێكی زۆر سـاده‌ی هـه‌بوو له‌ كاتێكدا كه‌ هێشتا زه‌رده‌خه‌نـه‌ی بچوك له‌سه‌ر لێویه‌تی!

كـارینا: "جۆنگكووك!!"

ئـه‌و هێشتـا سه‌یری ده‌كـردم ... هـه‌رچی له‌ گه‌روومـدا هـه‌بوو قوتـمدا و هـه‌وڵمـدا قسـه‌ بكـه‌م!

كـارینا: "بـه‌ڕاستی زۆر ئـه‌زێتم دای ... زۆر سوپاس كـه‌ هه‌تاوه‌كـو ئێستـا له‌گه‌ڵمدا بـوویت ... ده‌زانم ماندوویت ... تۆ ده‌توانی پشـووی خۆت وه‌ربگـریت و بڕۆیـت ... وه‌ من .."

ئـه‌و ڕێگری كـرد له‌ قسه‌ی كۆتاییم بـه‌ وتنـی ...

جۆنگكووك: "شششش .... ئـه‌وه‌ كه‌ی قسه‌یه‌ .. من ده‌مه‌وێ یـارمه‌تیت بـده‌م وه‌ هـه‌روه‌هـا ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵت بـم..!"

نازانم هه‌تا چـه‌ندێك سه‌یری یه‌كـتر ده‌كـه‌ین بـه‌ڵام من له‌دوای ئه‌و قسه‌یه‌ی كـه‌ وتی ... حاڵی دڵم تێكچـوو .. به‌هیچ شتێك ئارام نه‌ده‌بۆوه‌ .. هـه‌ناسه‌كانم توندتر بـوون به‌ نزیك بـوونه‌وه‌ی ئه‌و له‌من  ... بێگـوومان چـاومان هه‌ر له‌په‌یوه‌ندیدا بـوون!

جۆنگكووك: "دڵنیـام تـۆ بۆ شتێـك هـاتووی بۆ ئـێره‌.."

ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ی نه‌ما و ڕووخسارێكی ئاسایی ده‌رده‌كـه‌وت .. به‌ ده‌نگـه‌ قوڵـه‌كه‌ی هه‌مـوو گیانم ته‌زووی پێـدا هـات..

كـارینا: "جـ جـۆنگكووك ... ئێێێ ... ئێستـا كاتی ئـه‌و قسانه‌ نییـه‌ .. ئـه‌وه‌ چیرۆكـێكی دوور و درێـژه‌!"

دوا قسـه‌م كـرد و ڕۆیشتـمه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌و ژووره‌ به‌ڕاستی من هیچ حاڵم باش نه‌بوو به‌زۆر ده‌متـوانی هـه‌ناسه‌ بده‌م ...

دوای كه‌مێك هه‌ناسـه‌كانم ڕێك بوه‌وه و توانیم بڕۆمـه‌ ژووره‌كـه‌ی تای ..
ده‌رگـاكه‌م كرده‌وه‌ و چـوومه‌ ژووره‌وه‌ ...

پـه‌رستـارێك له‌ ژووره‌وه‌ بـوو كاغه‌زێكـی به‌ده‌ستـه‌وه‌ بـوو ته‌ندروستی تای له‌سه‌ر ده‌نـووسی هـه‌ر كـه‌ منی بـینی .. ویستی برواته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام من وه‌ستاندم!

كـارینا: "ئـه‌و كه‌ی به‌هۆش خۆی دێـته‌وه‌؟"

؟؟؟: "خـاتوونم خۆت ده‌زانی خوێن به‌ربوونی مێشك به‌و شێوه‌یه‌ ئاسـان نییه‌ چـاره‌سه‌ركـردنی .. پێـویستی به‌كـاته‌ تاوه‌كـو چـاك ده‌بێـته‌وه‌!"

په‌رستاره‌كه‌ ڕۆیشت و ده‌رگـاكه‌ی داخست! .








.........................................








خـه‌جاڵـه‌تم زۆر داوای لێبوردن ئه‌كـه‌م

ڕاسته‌ ده‌مێكه‌ پاڕتی تازه‌م دانه‌نابوو .. داوای لێبوردن ئه‌كه‌م

توانیم هه‌ر ئه‌وه‌نه‌ بنووسم ... بمبورن!

ئه‌م ماوه‌یه كێـشه‌م هـه‌بوو وه‌ مێشكم زۆر مه‌شغوڵ بوو ...

بۆیه‌ زۆرم لێمه‌كه‌ن 💔🥀

كـه‌س ئه‌گای له‌ دڵی كه‌س نییه‌ 🖤✨

دووباره‌ بمبورن .. كـه‌ی ته‌ندروستیم باشه‌وه‌ بـوو ئه‌وكات
ده‌توانم پاڕتی تازه‌ بـنووسم!

دڵێكی گه‌وره‌ بۆ ئێوه‌ 👐🏻❤️


بمبورن ❤️✨

LO̸ST BO̸Y |𝐽.𝐽𝐾|✔︎Where stories live. Discover now